نووسینی: دکتۆر (مەحمود محەمەدیان) و (جەعفەری شەمسی)
وەرگێڕانی: ڕەفعەت سەلیمی
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئەم کتێبە لە 7 بەش پێکهاتوە: بەشی یەکەم باسی بابەتی بە بازاڕکردنی بازرگانی و سیاسەت دەکات، کە چۆن سیستمی دیموکراسییە کۆنەکان بینەری لەق و لاوازی پڕەنسیپە سەرەکییەکانی خۆیان بوون، بەوەش دەتوانین بە ناتەواوی و ناکامیی ئه و دیموکراسییانە لە ڕاکێشکردنی پشتیوانی گشتی لە مەڕ پرۆسە سیاسییەکاندا بزانین. بەشی دوەم باسی شیکردنەوە و شرۆڤەکردنی به بازاڕکردنی سیاسی دەکات لە پاڵ مێژووی به بازاڕکردن و کەمپینە سیاسییەکان، کە زۆر کۆنترە لە به بازاڕکردنی سیاسی، کە دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەدە پێش لەدایکبوونی مەسیح، کاتێک بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان لە ڕۆما دەستیانکرد بە ڕێکخستنی کەمپینی سیاسی بە واتای ئەمڕۆی. بەشی سێیەم باسی ئامرازەکانی پەیوەندیگرتن لە بە بازاڕکردنی سیاسییدا دەکات. بەشی چوارەم باسی بنەماکانی پلاندانان لە کەمپینی سیاسییدا دەکات. بەشی پێنجەم باسی سەرمەشقی ڕەفتاریی دەنگدانی هەندێک لە گرووپەکانی ئامانج دەکات، ئەمەش ئه و پرسیارە لە مێشکدا قووتدەکاتەوە، کە چالاکییەکانی بە بازاڕکردن بە تایبەت ڕیکلامەکان دەبێت لەسەر کام گرووپ، یان بازاڕ چڕ بکرێتەوە تا زۆرترین بەرژەوەندی بەدەستبێنێت. بەشی شەشەمی ئەم کتێبە باسی گرنگی پەرەسەندنی به بازاڕکردنی سیاسی لە سەرتاسەری جیهاندا دەکات، بەشی حەوتەمیش باسی ڕەهەندە تاریکەکانی پرۆسەی به بازاڕکردنی سیاسی دەکات.
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,924
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!