بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، مێر منداڵێک بە هۆی هەڵەێکی پزشکییەوە گیانی لەدەستداوە
ڕۆژی 8ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی مێرمنداڵێک بە ناوی پورسام عەزیزی، کە بە هۆی زک ئێشەیەکی ئاسایەوە ڕەوانەی خەستەخانەی بێعسەتی سنە دەکرێیت و چاودێرانی پزشکیش بێ ئەوەی جۆری نەخۆشییەکە بدۆزنەوە، بۆ چارەسەرکردنی پورسام دەرزی بەهەڵە بەکار دێنن و دوای یەک کاتژمێر دەبێتە هۆی گیانی لە دەست دانی و ئەمڕۆ تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردۆتەوە.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە هەر لەو بوارەدا ساڵی پار، لە یەکێک لە خەستەخانە کانی ئێراندا تەقەڵی برینی منداڵێکی هەژاریان کردوە و چارەسەریان بۆ نەکرد کاتێک کە زانیان بنەماڵەکەی بڕی پارەی داواکراویان لە لایەن خەستەخانەکەوە بۆ جێبەجێ ناکرێت.
ئەمە نیشان لە کەمتەرخەمی و کەم نرخ کردنەوەی گیانی منداڵان و مرۆڤە لە لای سیستمی پزشکی لە ئێراندا خەستەخانەکانیش بوە بە جێگەی سات و سەوداو تاقیگەیکی فێرکارین و یاری بە گیانی هەژاران دەکرێت و هەندێک پزشک وای لێ هاتوە تا (ژێرمێزی) یان بەرتیلێکی باش وەرنەگرێیت ناێیت بەلای نەخۆشەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
31-07-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,550
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!