وەرگێڕانی: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#
کارێکی ژەهراوی
لە مارتی 1988داو لە دەمی جەنگی ئێران ئێراقدا، لە هێرشێکی کیمیاییدا بۆ سەر هەڵەبجە، کە شارۆچکەیەکی دوورەدەستی باشووری کوردستانە، هەزاران کەس کوژران. لە گەرماوگەرمی ئەو ترس و تۆقین و شڵەژانەی بەدوایدا هات و کە وا بکات ئەم هێرش و پەلامارەی ئەنجامداوە، هەرلایە ئەوی تری تاوانبار دەکرد لە بەردەوامبوونی کوشتاری جەنگدا، بەڵام هەرکە تەمومژەکە ڕەوییەوە، بەرپرسیارییەتیی ڕژێمەکەی سەددام حسێن ئاشکرابوو، لەگەڵ پشتیوانیی بێدەنگی هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکاندا بۆ ئێراق. ئەم پەرتووکە، کە لەلایەن چاودێڕێکی بەئەزموونی مافەکانی مرۆڤەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا بە ئەنجام گەیشتووە، چیرۆکی گازبارانی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە چۆن ئێراق توانیوێتی پیسترین چەکی کیمیایی پەرەپێبدات و سەربازەکانی ئێران و گوندە کوردەکانی پێبکاتە ئامانج و ئەمەریکاش چاوپۆشیی لێبکات. ئەمڕۆش لە کاتێکدا کە ئێراق لەبەریەک هەڵدەوەشێت و تادێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر نوقمی پشێوی دەبێت، ئەو سیاسەتانە سەرلەنوآ بەرۆکی ئەمەریکاو ڕۆژاوا دەگرنەوە.
یوست ڕ. هیڵتەرمان توێژەرو ئاگادارێکی ئەزموونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەکاتێکدا کە خەریکی شیکاریی ئەم پەرتووکە بوو، وەک بەڕێوەبەری بەشی چەکداریی هیومان ڕایتس وۆچ کاری دەکرد، ئێستاش جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقایە لە گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا. پەرتووکی (لە پشت ڕاپەڕینوە: بزووتنەوەکانی کرێکاران و ژنان لە هەرێمە داگیرکراوەکانی فەلەستیندا) ساڵی 1991، یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی دانەر.
بە ڕێزەوە ئەم پەرتووکە دەبەخشمە
ف، ع، ڕ، ت، و، ی کە دەربازبووی کوشتاری ئەنفالن و ئەوانەش کە ڕزگاریان نەبوو.
هەروەها دەیبەخشمە هەموو قوربانیانی جەنگی کیمیایی ئێراق لە هەڵەبجە و بەرەکانی جەنگ و شوێنەکانی تر.
یوست هیڵتەرمان [1]
קרא את הספר: کارێکی ژەهراوی
הורדה כוללת:
777 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,106
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!