- شەڕ لە کۆبانێ بەردەوامە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش هەردوو ناوچەی پیشەسازی و بازاڕی سەوزەی کۆبانێیان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە چەکدارانی داعش لە پاشەکشەدان.
- خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ خۆی تەقاندەوە، پۆڵات جان، گوتەبێژی یەپەگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە ئەو کەسەی خۆی تەقاندووەتەوە ناوی ئەکرەم خالیدە، کوردەو خەڵکی شاری هەڵەبجەیە لە باشووری کوردستان.
- ڕێکخستنەکانی یەکیتی لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی گەورەیان بۆ پشتگیریی کۆبانی ڕێکخست.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,205