نووسینی: مەسعود محەمەد
لەبڵاوکراوەکانی ئاراس هەولێر
چاپی یەکەم 2010
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزاده له ساڵی 1919دا له شاری کۆیه له بنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیه و زانست پەروەر هاتۆته جیهانەوه و گەشتی خوێندنی له ساڵی 1926دا له کۆیه دەست پێکردووه و قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی له هەولێر له ساڵی 1940دا تەواوکردووه و له ساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی له بەغدا وەرگرتووه و بووەته پارێزەرێکی یاساناس.
له خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووه بەیەکەوه زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێژەی خاتوو بەهەیه فەرەجوڵڵای کچه کوردی میسریان له گەڕەکی ئەعەزمیەی بەغدا کردووه، که ئەوسا ئه و خاتوونه زانایەی کورد مامۆستای کۆلیژی کچان بووه له بەغدا. له و ماڵەدا بەردەوام کۆڕی فەلسەفی و هزری دەبەسترا. مامۆستا مەسعود له و ساوه بیری کەوته سەر فەلسەفه و شیکردنەوەی دیاردەی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
ئه و مامۆستایه لێهاتووه له ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری گەلێک فەرمانی گرته ئەستۆ وەک: نوێنەری خەڵکی ناوچەی کۆییه له پەرلەمانی ئێراق له هەردوو دەورەی ساڵانی 1953 و 1954 و له دوای شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958یشدا کرا به ئەندامی لیژنەی چاکسازی کشتوکاڵ له ئێراقدا و لەگەڵ چەند یاساناسێکی دیکەدا یاسای چاککردنی کشتوکاڵ و ئاودێریان دانا و ئه و یاسایه له 30ی ئەیلوولی 1958دا بەناوی یاسای چاککردنی کشتوکاڵ له کۆماری ئێراقدا بڵاوکرایەوه.
مامۆستا مەسعود محەمەد له ساڵی 1964دا بە ناوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کرا به شالیاری وڵات له کابینەی تاهیر یەحیا دا تاکو ساڵی 1965 و له دوا دوای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا کرا به ئەندام له ئەنجوومەنی گشتی خدمە و له پاش دامەزراندنی کۆڕی زانیاری کوردی له 1970.08.29دا له شاری بەغدا کرا به ئەندامی کارای ئه و کۆڕەی زانیاری و به جێگری سەرۆکی دەستەی کۆڕو کاتێکیس له دوای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆڕی زانیاری ئێراق دەستەی کورد مامۆستا مەسعود وەک سەرۆکێکی کارا له کۆڕەکەدا مایەوه.
له دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانی باشوور له بەهاری ساڵی 1991 و کێشانەوەی دەسەڵاتی سەنتەری ئێراق لە کوردستان، گەڕایەوه کوردستان تاکو له 2002.04.01 له نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کۆچی دواییکرد و هەواڵی مەرگی ئه و ناوداره بەهەموو لایەکی کوردستاندا بڵاوبووە و له 2002.04.02دا له گۆڕستانی دەروێش خدر له کۆییه له تەنیشت گۆڕی مەلای گەورەی باوکیدا بەخاکی سپێردرا
קרא את הספר: کەوچکێک شەکر بۆ قاوەی تاڵ
הורדה כוללת:
1,075 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 16,480
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!