ئاخر: (فەرهەنگی خاڵ)
1-ئیتر
ئاخر بڵێم چی؟
2-دواییی شت
سەد ساڵ بژیت ئاخر هەر دەمریت.
ئاخر: (هەنبانە بۆرینە)
1-بەرانبەری هەوەڵ؛ دوایین
2-مەگەر
ئاخر نەمگوت باش بە و جاش مەبە؟
3-دەسا؛ ئیتر
ئاخر وا نابێ وەک تو دەیکەی.
4-بڕانەوە؛ دوایی هاتن
تۆزێک ڕووت خۆش بێ خۆ دنیا ئاخر نابێ.
5-بەسەرهاتی دواڕۆژ
وەفایی ئاخری خێر بێ دەمێکە بێ سەروشوێنە.
[1]
لەسەر میحرابی ئەبرۆی کەوتمە زولفی دامیە بەر غەمزە
بە جەللادی دەکوت: مورتەدد! حەڵاڵە خوێنی بڕژێنە
سەری دانا لەسەر ڕووی تۆ، بە شوێنی زولفی تۆدا چوو
وەفایی ئاخری خێر بێ، دەمێکە بێسەر و شوێنە [2]
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,830