ئەگەر مار جارێک پێوەی دایت خوا بیگرێ
ئەگەر بوو بە دوو جار خوا تۆ بگرێ
سرووشتی مار وایە، ئارەزووی پێوەدان دەکات، بەتایبەتی ئەگەر کەسێک پێی لێنێت و ئازاری پێبگات، هەروەها ئەو کەسانەی کە مار پێوەی داون، ژەهر لە جەستەیاندایە، بۆیە مار بۆن دەکات و دەچێت جاری دووەم پێیانەوە دەداتەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە بۆ جاری دووەم، بەنەزانی لەهەمان کاردا زەرەربکاتەوە. هۆباڵی زەرەرەکە لە ئەستۆی خۆیەتی. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,532