کە گورگ پيربوو دەبێتە مەخسەرەی سەگان
کە گوورگ پیر بوو ئەبێت بە مەخسەرەی سەگ
گورگ کە لە گوڕ وتينی خۆی بێت دەزانێت چۆن لەگەڵ گەلەگورگەکەی لەڕانەمەڕ و مێگەڵ بدات لە شەوين و هۆر و گەوڕی ئاژەڵان و هەرد و کێواندا، يال ويالکردن کاری خۆی بووە و باڵان و تەڵەی زۆر زۆری بينيوە، بەڵام کە پيروکەنەفت و پەککەوتوو بێت دەکەوێتە نێو بازی سەگانەوە و دەبێتە گاڵتەجاڕی سەگان، ئينجا کەسێکی دونياديدە و گەڕيدە و زۆرزان و فێڵباز و تەڵەکەباز کە دەستی لە هەموو شتێک بەربوو و خەڵک و نەوەی نوێ و گەنج گاڵتەی پێ دەکەن و دەوترێت کە گورگ پير بوو دەبێتە مەخسەرەی(گاڵتەجاڕ)سەگان.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,778