لە ساڵی 1960 لە شاری سەردەشت لەدایکبووە. لە ساڵی 1975 دەستی کردووە بە هۆنراوە نووسین. یەکەم هۆنراوەی لە گۆڤاری (سروە) بڵاوکردۆتەوە لە ساڵی 1985.
بەشداریی نۆهەمین خولی ڤیستیڤاڵی سەرتاسەری چیرۆکی بانەی کردووە.
36 بەرهەمی(بە شێوەی کتێب) هەیە کە به هۆی گیروگرفت و بێ دەسەڵاتی بڵاو نەبوونەتەوە !
بەرهەمی زیاتر لە 30 ساڵ نووسینی ئەدەبیکه زۆربەیان شێعرن و ئامادەی چاپن بریتین لە :
1 چبکەم تا تۆ قەت بەهارت لێ نەتۆرێ (چاپی سوێد)
2 نیشتمانی تازەی شێعرم
3 وەرزی قینێکی بێ وادە
4 شەیدایی
5 یاخی
6 شەوگارنامێنێ تاکوو سەر
7 پایزە خەم
8 غەریبانە
9 لێرە دڵداری تاوانە !
10 بۆ خەمێکی بێ کۆتایی
11 یاسای هەرمان
12 کوا یەک ڕەنگی دەورانی زوو؟
13 من هۆگری ئەم کوێستانەم
14 خۆشەویستێکم هەبوو
15 وەرزی بەرزی خۆشەویستی
16 قەڵەمێکی فرەوێژ و فڕ هاوێژ
17 یاد و یادگار، بۆنە و بەهانە
18 تا ئاربابای خۆشەویستی
19 سەردێڕی خوێن
20 تائەوپەڕی فەرامۆشی
21 کووچەڕازەکانی لاوە تی
22 بێشکەکانمان پێناکەنن!
23 ئاواتەکانمان هەڵنافڕن
24 دواین وێستگە !
25 ئاوێنەکانی دەروون (کورتە چیڕۆک)
26 کوردانی سۆران (لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زمان وفەرهە نگی کوردی سۆران)
27 خەونووچکەکانی بێداری !(کورتە چیڕۆک)
28 تا باسی ئازادی دەکەم !
29 ڕاپەڕین !
30 بابەت و وتاری ئەدەبی
31 ڕوانشناسی و مشاورە(مجموعه مقالات)......
ساڵی 1368 وەک دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبی لە شاری بانە تێکۆشانی خۆیپەرە پێ داوە.
(ئەنجومەنی ئەدەبی بانە هەوەڵین ئەنجومەنی ئەدەبی لە ناو شارە کورد نشینەکانی ئێران دا بووە کە لەوێدا بێجگە لە کاری ئەدەبی، بۆ هەوەڵ جار بە شیوەی ڕەسمی و بە هەر دوو شێوەی سۆرانی و لاتین وانەی کوردی تێدا وتۆتەوە.
بێجگه له دامەزراندی ئەنجوومەنی ئەدەبی بانە، وەک بەڕێوەبەری ئەنجوومەن کاریکردوه و زیاتر لە پێنج ساڵ بەرێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبی بانە بووە.
27 ساڵە مامۆستای قوتابخانەیە !
ئێستا بێجگە لە کاری ئەدەبی، لە دەبیرستانەکانی شاری بانە ولە ناوەندی ڕاوێژکاری بنەماڵە
(مرکز مشاورە خانوادە) دا وەک ڕاوێژکار خەریکی کارە!
خەڵاتی یەکەمی بەردەنگانی لە فستیواڵی شێعری هاوچەرخی پیرانشار 1388 وەرگرتووە!