لە ساڵی 1951 لە گەڕەکی تەعجیل لە #هەولێر# لە دایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی بەغدا بەدەست هێناوە، بڕوانامەی ماستەریشی لە ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی سەڵاحەدین/ هەولێر بەدەست هێناوە. وەکوو مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی زمان لە #زانکۆی سەڵاحەدین# وانە دەڵێتەوە، جگە لەوەی لە بواری ئەندازیاری کار دەکات، خاوەنی سێ پەرتووکە لە بواری ڕێگاوبان و پڕد، ئەمە جگە لەوەی چەندین پەرتووکی ئەدیبانی کوردی بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕاوە، وەکوو شاعیریش خاوەنی چەند بەرهەمێکە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,139