Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,043
Immagini 106,467
Libri 19,319
File correlati 97,299
Video 1,395
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بزووتنەوەی کورد و کەسایەتی بارزانی لە دۆسیەی دەزگای هەواڵگری نهێنی سۆڤیەتدا
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دكتۆر جەزا چنگیانی و ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ

دكتۆر جەزا چنگیانی و ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ
عەبدولسەتتار ئەحمەد باغەمرەیی
ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی دوای نسکۆ و کەوتنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد خۆی و زیاتر لە پێنج سەد هەڤاڵی، ئۆپەراسیۆنی ڕێڕۆیشتنیان بەرەو سۆڤیەت ئەنجام دا و دوای دەیان ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ سەربازانی ئێران و بەریەککەوتنیان لەگەڵ سوپای ئێراق و تورکیا و سەدان ئاستەنگ و سەختی، خۆیان گەیاندە یەکێتی سۆڤیەت و دوای گەیشتنیان بۆ ماوەی دوازە ساڵ لە کۆمارەکانی یەکێتییەکە مانەوە و لەگەڵ خۆیاندا سەدان و هەزاران یادگاری و ئەرشیف و ناسۆریان هەڵگرت و ڕووداوگەلێکی ئاشکرا و نهێنییان بە ‌دوای خۆیان بەجێهێشت.

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ ئەو پیاوە سۆڤیەتییەی ماوەی پەنجا ساڵ کۆمۆنیست بووە و بەرپرسیاریەتی لە دەزگای هەواڵگری نهێنی سۆڤیەت (K. G. B) هەبووە، یاوەری ژەنەڕاڵ بارزانی بووە لە ساڵی 1959 کاتێک دوای دوازدە ساڵ مانەوە لە سۆڤیەت و دوای شۆڕشی 14-07-1958 گەڕایەوە نیشتمان. هەروەها لە ساڵی 1961، بەرپرسی پەیوەندییە نهێنییەکان و گەیشتنی کەشتییە چەکهەڵگرەکانی سۆڤیەت بووە وەک یارمەتیی بۆ شۆڕشی ئەیلوول.

دکتۆر جەزا چنگیانی ساڵی 2002 چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ ئەنجام داوە و بەشێکی دەقی ئەو چاوپێکەوتنەی بۆ یەکەمین جار لە کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و مافی بڵاوکردنەوەی تایبەت کراوە بەو دەزگایە. ڤیکتۆرۆڤیچ لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا سەرنجی خستووەتە سەر کەسایەتی#مەلا مستەفا بارزانی# و بە ئازا، زرنگ و خۆڕاگر ناوی بردووە.

دکتۆر جەزا چنگیانی: بۆچوونی ئێوە لە بارەی کەسایەتی مەلا مستەفا چییە، لە کاتێکدا ئێوە چەند ساڵ لێی نزیک بوون و کارتان لەگەڵدا کردووە؟

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ: بۆچوونی من لە بارەی مەلا مستەفا بارزانی، لە پەرتووکەکەمدا شاندێکی نھێنی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆر ئاشکرایە. بارزانی یەکێکە لە ڕێبەر و پیاوە مەزنەکانی کورد بە هەموو پێوەر و مانایەک ھۆشیار، چالاک و سەرکردەیەکی نەتەوەیی بوو. ئەو خاوەنی کەسایەتییەکی سادە نەبوو، بۆیە ناتوانین ھەر وا بە ئاسانی لەلایەنێکەوە لە سەری بپەیڤین نەخاسمە کە بە درێژایی تەمەنی خەباتی کردووە کە خەباتێکی ئاسان و سادە نەبوو، چونکە پرسیی کوردی پەیوەندی بە بابەتێکەوە ھەیە کە هەموو کێشەکانی ئەمڕۆی مرۆڤی لەسەر بەندە، کە بابەتی نەوتە؟‌ نەوت یانی بەرژەوەندی، کوردستانیش کە کانگەی ئەم سامانە بەنرخەیە خەباتکردن تێیدا گاڵتە نییە!

بارزانی یەکێکە لە ڕێبەر و پیاوە مەزنەکانی کورد بە هەموو پێوەر و مانایەک ھۆشیار، چالاک و سەرکردەیەکی نەتەوەیی بوو.

ئەرکی مەلا مستەفا لەنێوان بەرژەوندی و چاوچنۆکی زلھێزەکان و مافی کورد و خەباتەکەیدا ئەرکێکی ئاسان و سەرپێیی نەبوو. ڕاستە مەلا مستەفا ڕووبەڕووی ڕژێمەکانی ئێراق بووەوە، بەڵام لە پشت ئەوانەوە کۆمەڵە بەرژەوەندییەک ھەبوو کە پەیوەندی بە زلھێزەکانی جیھانەوە ھەبوو و زلھێزەکانی جیھانیش بە سۆڤیەتیشەوە لەسەر ئاستی بەرژەوەندییاندا پەیوەندیان لەتەک بارزانیدا دەکرد و بەو دیدەوە دەیانڕوانییە گرفتی کوردی، نەخاسمە دوای کەوتنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بارزانی کە ساڵی 1947 کە گەیشتە سۆڤیەت، سۆڤیەتییەکان هەوڵی زۆرمان دا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆمان بە کاری بھێنین، تەنانەت بەر لە گەڕانەوەشی بۆ ئێراق و کوردستان لە 1959دا گفتوگۆمان لەتەکدا دەکرد، کە بەندە لە زۆربەیاندا ئامادە بووم، بە نیازی ئەوەی ئەم کەسایەتییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان چ وەک دوژمنی ئیمپریالیزم یانیش وەک سەرکردەیەی نەتەوەیەک کە خاوەنی کانگەی پترۆلن بقۆزینەوە و بە کاری بهێنین. مەلا مستەفا زۆر ھۆشیار بوو. ھەموو جار وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دەدایەوە و دەیوت من ئامادەم پارە و چەکتان لێ وەربگرم و ھاوکاری سیاسەتتان لە ناوچەکەدا بکەم، بەو مەرجەی ئێوەش بەرژەوەندی کورد بپارێزن، یانی دەبێت ئێوەش وەک زلھێزێک بەڵێنم بدەنێ کۆمەکی شۆڕشی کورد و ئامانجەکانی بکەن. ڕاستییەکەی ئەم داشبەداشەی بارزانی لەتەک ئێمەدا ھۆشیاری دیپلۆماسی ئەو پیاوەی نیشان دەدا.

ڕاستییەکەی من زۆر لێی نزیک بووم و ئەرکم بوو چاودێری بکەم، ئێمە پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917ەیش واتە لە کۆنەوە چاومان بڕیوەتە کوردستان بە تایبەتیی لە وساتەوەی زانیمان ئەم خاکە پڕە لە نەوت. بێگومان ئەمە تەنیا سەرنجی ئێمە نەبووە، بەڵکوو زلھێزەکانی دیکە دنیایش بە ھەمان شێوە بوونە، بۆیە خەبات بۆ سەرکردەیەکی نیشتمانێکی پر نەوت و کانزا زۆر زەحمەتە! بارزانی ڕاستە پاڵەوانی سەردەمی خۆی بوو، بەڵام میراتگری سەرکردەکانی پێش خۆیشی بووە، لەگەڵ ئەمەشدا بارودۆخی سەردەمی بارزانی دژوارتر بوو بەراورد بە سەرکردەکانی پێش خۆی، چونکە سامانی نەوت لە سەردەمی ئەودا سامانێکی سرووشتی ستراتیژیی نێودەوڵەتی بوو کە تا ئێستاش هەمان شتە.

بارزانی ڕاستە پاڵەوانی سەردەمی خۆی بوو، بەڵام میراتگری سەرکردەکانی پێش خۆیشی بووە، لەگەڵ ئەمەشدا بارودۆخی سەردەمی بارزانی دژوارتر بوو بەراورد بە سەرکردەکانی پێش خۆی.

نکوڵی لەوە ناکرێت بارزانی ھوشیار بوو و کارێکی نەکرد کە بە تەواوەتی گەلەکەی بسووتینێ و لە ناوی ببات، ڕاستە ئەو سەرکردەیەکی سەربازی بوو، بەڵام لە بوارەکانی دیکەیشدا توانای ھەبوو. مایەی سەرنجە لەگەڵ سۆڤیەتییەکاندا دەیویست داشبەداشی بەرژەوەندی بکات، ئەمەش کارێکی دیپلۆماسیانەیە. بەھۆی پەیوەندیی و نزیکبوونمەوە لێی، دۆستایەتییەکمان درووستکردبوو، کە زۆر جار خۆی داوای دەکردم، ئەمەشم لە پەرتووکەکەمدا ئاماژە پێ کردووە.

دکتۆر جەزا چنگیانی: ئێوە باس دەکەن کە بەرپرسی پەیوەندییە نهێنییەکان و گەیشتنی کەشتییە چەکهەڵگرەکانی سۆڤیەت بوونە بۆ شۆڕشی ئەیلوول، دەتوانن بە کوورتی باسی چۆنییەتی گەیاندی ئەو چەکانە بکەن؟

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ: ئەمە چیرۆکێکی زۆر گرنگ و سەرسووڕهێنەرە! کاتێک سەرکردایەتیی سۆڤیەت بڕیاری کۆمەکی شۆڕشی کوردی دا لەسەر ئەو بەڵێنە بوو کە کاتی خۆی بە مەلا مستەفا درابوو. بێگومان ناردنی چەک و تەقەمەنی لە وڵاتێکی وەک سۆڤیەتەوە بۆ کوردستان بە ڕێگەی ئاو و بە تێپەڕبوونی سنووری ئاویی چەند وڵاتێک کە زۆربەیان لە بەرەی دوژمنانی سۆڤیەت بوون کە دیارە مەبەستم سەردەمی جەنگی سارد ئاسان نەبوو! چیرۆکەکە بەم شێوەیە بوو کە ئەندازیارەکەیشی بیگۆمان (K. G. B) بوو.

پڕۆسەکە دیارە لە شاری نیکۆڵای ئۆکرانی دەستی پێ کرد. ڕاستییەکەی سۆڤیەت نەیدەتوانێت ئەو ھەموو چەک و تەقەمەنییە بە کەشتی ئاسایی بگوازێتەوە، بۆیە ناچار بوو کۆمەڵێک کەشتی ماسیگر ئامادە بکات کە پڕ کران لە سندووقی ماسی و چەک و تەقەمەنیان بۆ کوردستان گواستەوە! ئێمە ئەو کەشتییانە وردەوردە بە دوای یەکدا بەرەو کوردستان بەڕێکەوتین تا گەیشتینە بەندەری لازیقیە لە سووریا و لەوێیشەوە بە هاوکاریی و یارمەتیداتی کوردی سووریا گەیشتینە باشووری کوردستان. جێی سەرنجە لەناو کوردی باشووردا سیخوڕی ئینگلیزەکان هەبوون، ئەوان کاتێک لۆرییەکان گەیشتنە سنووری ئێراق بۆ وەرگرتنی چەک و تەقەمەنی، حکومەتی ئێراقیان بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم ئاگادارکردەوە. بەم شێوەیە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراق هێرشیان کردە سەر کاروانەکە و بۆردومانیان کرد.

دکتۆر جەزا چنگیانی: ئێوە بە کودەتاکەی عەبدولکەریم قاسم دڵخۆش بوون، بە گورزێکتان دادەنا کە لە بەرژەوەندییەکانی ئیمپریالیزمی دابێت؟ قاسم ڕووی لە ئێوە کرد، لە ھەمان کاتدا یارمەتیی مەلا مستەفا بارزانیتان دەدا لە دژی قاسم! ئایا ئەم کۆمەک و هاوکارییە سەربازییەی ئێوە کە پێشکەشی مەلا مستەفاتان دەکرد، کۆمەک بوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد یان بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی کۆمپانییە نەوتییەکانی بەریتانی بوو؟

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ: ھێواش ھێواش، ڕاستە ئێمە بە کودەتاکەی قاسم دڵخۆش بووین، بەڵام لە بیرتان نەچێت قاسمی ساڵی 1958 لەگەڵ قاسمی ساڵی 1961 کە کۆمەکی بزووتنەوەی کوردی و مەلا مستەفامان دەکرد، هەمان قاسم نەبوو و دوو قاسمی جیاواز بوون! قاسم بەرانبەر بە ئێمە و کورد گۆڕا و نیازی زۆر خراپی ھەبوو. مەلا مستەفا ئەمەی چاک دەزانی بۆیە لە تەممووزی 1961 پەیوەندی بە ئۆفیسی (K. G. B) لە بەغدا کرد و داوای یارمەتیی کرد و سەرکردایەتی ئێمەیش بڕوایان بە مەلا مستەفا کرد. من ئەو کات لە لەندەن بەرپرسی (K. G. B) بووم، لە بەر ئەوەی مەلا مستەفا ئەو کات منی بۆ ئەم کارە دەستنیشان کردبوو، بۆیە سەرکردایەتیی سۆڤیەت بۆ مۆسکۆ بانگیان کردمەوە، تا نەگەیشتمە مۆسکۆ نەمزانی کارێکی لەم شێوەیەم پێ دەسپێرن.

عەبدولکەریم قاسم بەرانبەر بە ئێمە و کورد گۆڕا و نیازی زۆر خراپی ھەبوو.

دکتۆر جەزا چنگیانی: ساڵی 1961 کە ساڵی هاوکاریکردنی شۆڕشی کورد بوو لەلایەن سۆڤیەت و ناردنی کەشتی چەکهەڵگر بوو، عەبدولکەریم قاسم و حزبی شیوعی ئێراق لە یەک بەرەدا بوون و زۆر دڕندانە دژی بزووتنەوەی کورد دەوەستانەوە، بە شێوەیەک هەزاران جووتیار و ئافرەت و منداڵی کوردی گوند و ئاواییەکانی کوردستان لەلایەن ئەفسەرە کۆمۆنیستەکان کوژران و کرانە قوربانی، ئێوە بەردەوام پشتیووانیتان لە حزبی شیوعی ئێراق دەکرد، هاوکات چەکتان بە بارزانی و بزووتنەوە نەتەوەییەکەی دەدا، ئەم یارمەتییانەیشتان لە شیوعییەکانی ئێراق دەشاردەوە. باشە نەدەبوو ئێوە کارێک بکەن کە شیوعییەکانی ئێراق بەرانبەر بە کورد و بزووتنەوە نەتەوەییەکەی ئەوەندە دڕندە و توند نەبن؟

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ: ڕاستە من وەک ژەنەراڵێک و ئەندامێکی دەزگایەکی وەک (K. G. B) کارم کردووە، بەڵام ئاگام لە ھەموو نھێنییەکانی سەرەوە نەبووە، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانم بڵێم ئەم بەرزی و نزمییە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانماندا بووە.

دکتۆر جەزا چنگیانی: با لە بارەی باشووری کوردستانەوە کە ساڵانێکی زۆر جێ سەرنجتان بووە قسە بکەین. ئەمەریکا بەبێ نەوت و وزەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت بژی. نەوتی کوردستان مەبەستم نەوتی باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بە لێکدانی ھەردووکیان کوردستان دوای سعوودیە لە پلەی دووەم دایە لە نەوتی یەدەگدا، ئەمەش لە لای ئێوە و ئەمەریکاییەکان ڕوونە و شاراوە نییە. ئەمەریکا و بەریتانیا ماوەی نزیکەی 12 ساڵە (1991 -2002) باشووری کوردستان کە دیفاکتۆیەکی سیاسییە لە ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی سەددام حسێن دەپارێزن، پێتان وایە دەوڵەمەندی کوردستان بە نەوت دەبێتە ھۆی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی؟ بە تایبەتیی لە سەدەی بیست و یەکەمدا، نەخاسمە کە جۆرج بووشی (باوک) لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا (1989 -1993) ڕایگەیاند، سەردەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی ئەمەریکا یانی سەدەی نەوت!

دڵنیام لەوەی ئەگەر ئێراق بیەوێت جارێکی دیکە دەست لە کورد بوەشێنێت، ئەمەریکا بێدەنگ نابێت و کورد دەپارێزێت.

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ: ئاشکرایە بەرژەوەندیی ھەموو شتێک درووست دەکات. ناتوانین ڕاستەوخۆ بڵێین ئا یان نا، بەڵام دڵنیام لەوەی ئەگەر ئێراق بیەوێت جارێکی دیکە دەست لە کورد بوەشێنێت، ئەمەریکا بێدەنگ نابێت و کورد دەپارێزێت. بۆ کرۆکی پرسیارەکەت و دەوڵەتی کوردی دەبێت بە وریاییەوە وەڵام بدەمەوە. پێم وایە ئەمەریکا بەبێ داڕشتن و خۆشکردنی زەمینەیەکی نێودەوڵەتی ناتوانێت بە تەنیا دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنێت، چونکە کۆمەڵێک نەتەوە لە دنیادا ھەن وەک کورد بە دوای درووستکردنی دەوڵەتن لەوانەیش ئێرلەندییەکان، گەلی باسک لە ئیسپانیا و چیچانییەکانی ڕووسیا و چەندانی دیکە. دەکرێت جیاوازی ھەبێ و بڕواشم وایە ئەمەریکا بە تەنیا ناتوانێت سەرپێچی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات، بەڵام دەکرێت ئەمەریکا زەمینەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی خۆش کردبێت ئەویش بە ھۆی دەوڵەتی ئێراقی دوای سەددام حسێن کە درووستکردنەوەی ئێراقی دوای سەددامیش بە خواستی ئەمەریکا دەبێت و کۆپییەکی ئەمەریکی دەبێت، کە ئەگەر بڕیار بێت دەوڵەتێکی کوردیش درووست بکات، ئەو کات لە ڕێگەی ئێراقە ئەمەریکییەکەوە ئەو دەوڵەتە کوردییە درووست دەکات، ئەو کاتیش ئێران، سووریا و تورکیا ناتوانن زاریان بەرانبەر بەو دەوڵەتە کوردییە بکەنەوە، چونکە دەزانن ئەمەریکا لەپێناو بەرژەوەندیی نەوتی کورد ئامادە دەبێت ڕووبەڕووی هەر سێ وڵاتەکە ببێتەوە.

دکتۆر جەزا چنگیانی: ئێوەی ڕووس لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیدا بێدەنگ دەبن؟

ئەلکسەندەر ڤیکتۆرۆڤیچ: ئێمە تووشی دووڕیانێک دەبین. یەکەم ناتوانین دژی دەوڵەتی کوردی بین، چونکە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پەیوەندی بە مافی مرۆڤەوە ھەیە کە دەبێت ئێمە ڕێزی لێ بگرین. دووەم ڕووسیا بیر لەوە دەکاتەوە بە هێمنی و دیپلۆماسییانە دان بە دەوڵەتی کوردیدا بنێت و بەرژەوەندی و بازاڕی خۆی لەتەک کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان ڕێک بخات، بەو مانایە ڕووسیا ئەو کات دەست بە کاسبی نەوت دەکات.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 41
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | kurdistan24.net 01-03-2024
Articoli collegati: 4
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 01-03-2024 (0 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Storia
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 24-04-2024
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 24-04-2024
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 24-04-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 41
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.153 KB 24-04-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,043
Immagini 106,467
Libri 19,319
File correlati 97,299
Video 1,395
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.359 secondo (s)!