خود وەک بتخانەیەک
نووسینی: #قەندیل زاگرۆس#
قسەیەکی باو، یانژی وەکچۆن (حەکیم و داناکان) و بەشێک لە نووسەر و ڕۆشنبیران پێی دەڵێن: حیکمەتێک هەیە، ئەویش (گەڕانەوە بۆ خود)ە. لەنێو وتارە سیاسی-ڕۆشنبیری-ئایینی-عیرفانییەکاندا ئەم حیکمەتە بە زەقی بەدی دەکرێت و، وەکوو فێرکارییەکی زێرین و پێودانگێکی ڕاست کە بەرەو (حەقیقەت)مان دەبا، بانگی بۆ دەدەن. ئاشکرایە لە کۆنتێکستی کۆمەڵگەی کوردیدا بەگشتی و باشوور بەتایبەتی، شتێکی زیندەبەچاڵکراو هەیە ئەویش “خود“ە. مەبەستیشم لە سوبێکتێکی ئازاد و نوێیە و پاکژکراوە لە ئایدۆلۆژیای ئایینی و خێڵەکی لەنێو پانتاییی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا. ئەگەرچی شیکردنەوە و پێناسەکردنی “خود” کارێکی دژوارە، ڕەنگە زێدەڕۆییش نەبێت بڵێین مرۆڤی ژیر بە درێژاییی مێژووەکەی، سەرقاڵی ئەم پرسەیە. هەر بۆیە لێرەدا هەوڵێک دەخەمە ڕوو بۆ کۆکردنەوەی بەشێک لەو ڕاڤانەی بە گرنگیان دەزانم و شرۆڤەکارییەک بۆ خودێتیی تاکی کوردی، وەکوو پێشنۆرەیەک بەرلەوەی بچمە نێو بابەتەکە و وەڵامدانەوەی پرسیارە بنەڕەتییەکە لە کۆمەڵێک ڕەهەندەوە: (خود چییە؟). [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=563924&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی خود وەک بتخانەیەک=KTML_Link_External_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 35