Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,420
Immagini 105,692
Libri 19,153
File correlati 96,394
Video 1,307
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بوونیاتنانی پردی تەقتەق
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بوونیاتنانی پردی تەقتەق

بوونیاتنانی پردی تەقتەق
بوونیاتنانی پردی تەقتەق
#فازيل شەوڕۆ#
لە ڕێکەوتی (19-01-2014) دیدارێکمان لە شارۆچکەی #تەقتەق# سازکرد لەگەڵ هەر یەک لە حاجی سەلامی مام فەتحوڵڵای قەرەناوی ، (95) ساڵ و بەڕێز (ڕەفیقی کوێخا ڕەشیدی کوێخا سەعیدی ، (76) ساڵ ، هەردووکیان‌ لە دەستپێکی بوونیاتنانی (#پردی تەقتەق#) تا تەواوبوونی، وەک سەرکار و وەستا ئیشیان تێدا کردبووە.
شارۆچکەی تەقتەق سەربە شارۆچکەی #کۆیە#یە، کەوتووەتە لای ڕاستی زێی بچووک، 90 کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و 60 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای #کەرکووک#ەوە دوورە.
لە ساڵی 1918 کراوە بە شارۆچکە لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی ئێراقەوە و لە ساڵی 1960دا بە بڕیاری حکوومەت بەڕێوبەرایەتیی شارەوانی تێدا کراوەتەوە.
پردی تەقتەق هەر دوو بەری زێی کچکە لە دامێنی شارۆچکەی تەقتەق بە یەکەوە دەبەستێتەوە، بە شێوەێکی ئەندازیاريی یەکجار جوان و تۆکمە بوونیتاتنراوە. لەسەر (6) جووت ئەستونگی چەمەنتوی زەبەڵاح هەڵێنراوە و (7) جووت کەمەرەی نیوە بازنەیی لە سەرەوە لە شێوەی تاق، حەوت پارەچەکەی پردەکەی بە یەکەوە بەستووەتەوە.
=KTML_Bold=کێ پردەکەی درووستکرد؟=KTML_End=
لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، حکوومەتی نووری سەعید، کە سەرۆک وەزیران بوو، پێنج شەش پڕۆژەی بۆ ئێراق ئامادەکرد، یەکێکیان درووستکردنی پردی تەقتەق بوو لەگەڵ بەندوای دوکان و #دەربەندیخان#–لە باشوور. عەلی حەیدر سڵێمان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ئێراق، گریبەستی پردەکەی واژوو کرد. ئەو زاتە کورد بوو خەڵکی #ڕواندز# بوو.
سێ کۆمپانیای گەورە بە یەکەوە لە درووستکردنی ئەو پردە بەشداریان کرد:
1. کۆمپانیای ڕووماڵکردنی جیۆلۆجیی زەوییەکە کە کۆمپانیایەکی ئێراقی بوو لە کۆتایی ساڵی (1953) بۆ ماوەی شەش مانگ خەریکی پشکنین و پشکنینکردنی زەوی ناوچەکە بوو لە قوڵای جۆراوجۆری وشکانی و ژێر زێیەکە. ئەو جێگایەی ئێستای پردەکەی لەسەر بوونیتاینراوە، بە باشترین شوێن دەستنیشان دەکات. لە پێشدا بە دووری چەند کیلۆمەترێک، لەو شوێنەی ئێستا، بە لای ڕۆژهەڵاتیان دەستنیشان کردبووە. لەو جێگەیی کەڵەکی لێ بوو. شوێنەکەش هەر بە ناوەی 'کەڵەک' ناسرابوو.
2. کۆمپانیایەکی ئینگلیزی لە ساڵی (1954-1955) بە سەرپەرشتیی ئەندازیارێک بە ناوی (پەترۆس)، لەگەڵ ئەڵمانییەکاندا لێدانی بناغە و درو‌ستکردنی دینگەکانی گرتبووە ئەستۆ. بە بەکارهێنانی تازەترین ئامێر و تەکنەلۆژی ئەو سەردەمە لەناو زێیەکەوە کارەکانی خۆیان جێبەجی کرد.
3. کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لە ساڵی (1955) بە ناوی ( یتیوون مۆنێر باو) بەسەرپەرشتیی ئەندازیار (مستەر هارت) -کە ئەفسەرێکی ئەندازیاری سەربازی بوو لە جەنگی دووەمی جیهانی چەند جارێک بریندار ببوو و لەشی ساچمەی شەڕی هەرتێدا مابوو- بوونیاتنانی بەشی سەرەوە و کەمەرەکانی گرتبووە ئەستۆ. لەبەر ئەوەی هێشتا بەنداوی دوکان تەواو نەکرا بوو، لافاوێکی گەورە هات و لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێیەکە، بەشێکی زۆری ئەو تەختەبەندەی بەسترا بوو، ئاو بردی، تەنانەت ئەندازێارێکی ئەڵمانی بە ناوی (بڕۆنە) لەسەر بەلەمەکەی دەکەوێتە خوارەوە دەخنکێت. زەرە و زیانی ئەم لافاوە بەرنامەی کاری پردەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ دواخست.
قادر محەمەد شەريف و براکەی، عادل محەمەد شەريف، وەک قۆنتەراتچی کاریان لەو پردەدا کردووە، هەروەها جەليلاغا و ئەحمەداغا چاودێر بوون، ئەوانەش هەر قەرەناوی بوون.
پێش ئەوەی دەستبکەن بە کارکردن لە پردەکە، هەڵسان بە درووستکردنی پردێکی کاتی بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانە و گوازتنەوەی ئامێرەکانیان. ئەوان بە قەد گوندێک کابنیه و خانوویان بۆ خۆیان درووستکرد و دوو مووەلیدەی گەورەی کارەبایان دامەزراند.
بڕی پارەی تێچووی پردەکە (750) هەزار دینار بوو ، بۆ پڕکردنەوەی زەرەی لافاوەکە کرا بە یەک ملیۆن دینار.-ئەو کات نرخی یەک دیناری ئێراقی چوار دۆلار بوو. نرخی یەک مسقاڵ زێر نیو دینار بوو، 500 فلس.
=KTML_Bold=کرێکاری و ئێشکردن چۆن بوو؟=KTML_End=
ژمارەی بیانییەکان-بە تایبەتیی ئەڵمانەکان–نزیکەی (100) ئەندازیار و پسپۆڕ و فۆرمان و وەستا و بەردەست دەبوون. ژمارەی کرێکارانی خۆمانیش ڕۆژانە نزیکەی (600) کەس دە‌بوون کە بە سی شفت (جار) بە بێپسانەوە کاریان دەکرد هەر شفتەی (هەشت کاتژمێر بوو، هەر (45) کرێکارەی سەرکارێکی کوردی هەبوو. حاجی (سەلامی مام فەتحوڵڵا) خۆی یەکێک بووە لەو سەرکارانە وەک (چاودێر). کاک ( ڕەفیقی کوێخا ڕەشید)یش وەستای دارتاش و شیش بەست بوو. کرێکارەکان خەڵکی گوندەکانی دەوروپشتی تەقتەق و کەرکووک و دبز و کۆیەیان تێدا بوو، حاجی (سەلام) وتی ڕۆژانەی یەک کرێکار (300) فلس بوو، چونکە ئەو کات بێکاریی بوو ، کرێکار لە بازاڕ هەر (150) فلسی پێدەدرا و ئیش بە دەست نەدەکەت، جار بووە کرێکار بۆ ماوەی شەش حەوت ڕۆژ لە تەقتەق بێ ئیش ماوەتەوە چاوەوڕوانی کردوو تا ناوەکەی لە کۆمپانیا ‌ قەیدکەن. من خۆم (700) فلسم وەردەگرت کە دیکردە (14) دەرهەم. کاک (ئەکرەمی عەبدولجاسم)یش هەر چاودێر بوو کاک ڕەفیقی)ش وتی: من وەستا بووم (500) فلسم وەردەگرت. پارەکەشیان حەفتانە لەسەر یەک دەدا.
کارکردن بە شه و ڕۆژ و لە زستان و هاوێن پچرانی نەبووە حاجی (سەلام) وتی: جگە لە ئەندازیارە ئەڵمانەکە کرێکارێکی گوندی قەرەناویش بە ناوی )نەریمانی حەمە ساڵح)ی لەکاتی ئێشکردندا گیانی لەدەست دا و یەکێکی تریش، کە ئەویش هەر قەرەناوی بوو بە ناوی (کاکە ڕەش حەمە صاڵح) بە سیمی تەل زمانی بوو بە دوولەت.
کاک ( ڕەفیق) وتی: من تا پۆلی شەشەمی سەرتایم خوێند بوو ، سەرم لە زمانی ئینگلیزی دەردەچوو، تا وای لێهات جوان قسەم لەگەڵ دەکردن و وەک تەرجومانیش لە گەڵیان بووم. زۆر لە کرێکارەکان فێری هێندێک وشەی ئەڵمانی بوو بوون، تەنیا یەک ئەندازیاری ئەڵمانی بە ناوی (هاریی) باش باش فێرە کوردی بوو بوو. بەڕاستی مامەڵەی ئەوان زۆر پڕ خۆشەویستی و ئیحترام بوو، هەرگیز هیچ قسەێکی ناشیرینیان بە کەس نە گوت. لە کۆتایی تەواو بوونی پردە کە بڕوانامەیان بەسەر کرێکارەکاندا دابەشکرد. جار هەبوو هێندێک لە بیانییەکان ژن و ماڵیان بۆ یەک دوو مانگ لەگەڵ خۆیان بۆ تەقتەق دەهێنا، هەبوو سەگەکەشی هێنا بوو.
وەلێ حاجی (سەلام) دەگێرێتەوە کە: جارێک هێندێک کرێکار دەیانویست خۆڵ و قڕولیتە بکەنە ناو چەمەنتۆیەکە تا زۆر بێت و چیتر نەگرنەوە، ئەندازیارە ئەڵمانەکە زۆرزۆر پێتێکچوو، وتی ئێمە هاتووین بۆ ئێوە ئەو پردە درووست دەکەین، حەق وایە گەر خیانەتێکتان لە ئێمە بینی، محاسەبەمان بکەن، چۆن ئێوە خۆتان خۆڵ و لم دەکەنە ناو ئەو چەمەنیۆیە جوانە؟
کاک (ڕەفیق) وا دەگێرێتە وە: کە پردەکە تەواو و تەکمیل بوو بیانییەکان ئاهەنگێکی خۆشیان سازکرد ، گاجووتیکیان سەربڕی و لە شیشێکی درێژیان داو ئاگرێکی خۆش و جوانیان بە دیشەدار لە بن کردەوە، بە دەم گورانی و چەپڵە لێدان و سەما کردن، هێواش هێواش بە چەقۆ گۆشتی برژاویان لێدەکردەوە و دەخوار. ئەو لە زاری خوالێخۆش بوو (عەبدولجاسم) دەگێرێتەوە کە: لەم ئاهەنگەدا جگە لە بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق (شێخ ئیحسان تاڵەبانی–برای موکەڕەم تاڵەبانی–و پارێزگاری کەرکووک (بەشیر حەیدەری) و قایمقامی شارۆچکەی کۆیە (هادی چاوشلی) و مودیرشارەدێی ڕێدار، لە کۆیەوە (کاکە زیادی حەماغای کۆیە و عەبدول حەمیدی حاجی تۆفیق و عومەری مام عەوڵڵای ئامادەبوون. ئەو دەم (سەعد شارۆچکەز) وەزیری ناوخۆ، کە خەڵکی #سلێمانی# بوو، لە وتارێکدا بە خەڵکەکه دەڵێت: وا بەنداوی (دوکان و دەربەندیخان )یشتان بۆ تەواو دەکەم ، ئەوجا لە هەیبە سوڵتانەوە تا تەقتەق هەمووی دەکەمە خۆشترین هاوێنەهەوار و سەیرانگا.
حاجی (سەلام) وتی: بڕیار بوو کە (سەباح)ی کوڕی سەروک وەزیران (نووری سەعید) لە ئاهەنگی کردنەوەی پردەکە‌ ئامادەبێت ، بەڵام ئینقلابی (14 ی تەموزی 1958)(14-07-1958)ی بەسەر داهاتوو و حوکمی مەلەکی گۆڕا بۆ حوکمی جمهوری و خانەوادەی مەلیک و نووری سەعیدیش ئەوانیش کوژران و لەسێدارە دران.
=KTML_Bold=بایەخی پردی تەقتەق چیی بوو؟=KTML_End=
پێش درووستکردنی ئەو پردە (قەیاغ) بۆ پەڕینەوە بەکار دەهات هەبوو-قەیاغ ‌ لە ڕووبەرێکی تەختەدار ئەستوور درووستکرا بوو بە کێبلێکی درێژ کە جەمسەرەکانی لەم بەر و ئەو بەری زێیەکە چەقێنرا بوو هاتوچۆی پێدەکرا، دەیتوانی یەک لۆری و یەک جێب و چەند نەفەرێکی هەڵبگرێت–بە خۆرای خەڵکی دەگواستەوە‌، دوا قەیاغەوانی تەقتەق خوالێخۆش بوو (مام تەلوب جاسم و مام کاکە ڕەش سەعدون و مام ئەحمەدی عەبدەی) بوون کە مووچەیان هەبوو لە حکوومەت. کە پردەکە تەواو بوو ئەو قەیاغەیان برد بۆ ناوچەی (پردێ).
لەڕاستیدا پردی تەقتەق پردێکی ئیستراتیژی و سەربازی بوو، باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە ناوەند و خوارووی ئێراق بەستەوە ، ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو لە هەموو پڕۆسە سەربازییەکان و یان پێشکەوتنی ئەو دەڤەرە، هەم ڕێگاکانی کوورتکردەوە هەم ئاوەدانیشی بەدوای خوێدا هێنا. لە ساڵی (1974) دوو مینی بەهێز بە دەستی پێشمەرگە لەژێر پردەکە تەقێنرانەوە و لە سەرتای جەنگی ئێراق و ئێراننیشدا لە ساڵی (1982) دا فڕۆکەێکی ئێرانی مۆشەکێکی لە پردەکە گرت، خۆشبەختانە هیچیان زیانی گەورەیان بە پردەکە نەگەیاند. بە درێژایی شۆڕشیش شەر لەسەر ئەو پردەکراوە و خەڵک لە هەردوو لا کوژراون، ئێستاش جێگای ساچمە و گوللە دۆشکه و ئارپێجیی هەر پێوه دیاره.
لەوەتەی ئەو پردە درووستکراوە تەنیا لە ساڵی 2013 نەختێک دەستکاری کرا بۆ لێکبەستنەوەی جەمسەرە ترازاوەکانی تەختە ڕێیەکەی سەری. بەڵام چاککردنەوەکە لێزانانە نەبوو، بووە هۆی خراپترکردنی پردەکە-من خۆم ئەو کات چوومە تەماشاکردنی نۆژەن کردنەوەکە. بەڵام دیار بوو ئیمکاناتی ماددی و پسپۆڕیان هەر ئەوەندە بوو. بە گوێرەیی نەخشەی پڕۆژەکە، دەبێت هەر دە ساڵ جارێک، لێژنەی پسۆڕ و شارەزای لە پرد، بێن پشکنینی ورد بۆ ئەو پردە بکەن.
سەرجەم خەڵکی شارۆچکەی تەقتەق ڕێز و ئیحترامی ئەو پردەیان لە لایه و خۆشیان دەوێت و دەڵێن ئەوە نیعمەتە بۆ ئێمە و داواکارن کە بە جددی نۆژەن بکرێتەوە و بۆیە بکرێت و بە چرای جوانجوان و بلاجکتۆر ڕووناک و ڕۆشن بکرێتەوە و ڕێگا نەدرێت چەند تانکەرێکی نەوتهەڵگر بە یەکەوە بەسەر پردەکە تێپەڕن. ئەوان دەڵێن بینیویانە (7) تانگەری گەورە بەسەر پردەکەوە بەدوای یەکتر کەوتوون بەجارێک.
ئەم بابەتە ژمارە 5 ی-گۆڤاری شارەوانی کۆیە-بڵاوکراوەتەوە، کە سەرۆکایەتیی شارەوانیی کۆیە دەریدەکرد.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 236
HashTag
File correlati: 4
Articoli collegati: 9
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 09-03-2024 (0 Anno)
Città: Koya
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Storia
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ئاراس ئیلنجاغی ) su 09-03-2024
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 10-03-2024
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 10-03-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 236
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,420
Immagini 105,692
Libri 19,153
File correlati 96,394
Video 1,307
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.391 secondo (s)!