#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی ناوچەکە و چەند پرسی دیکەی جێی بایەخی ھەردوولا تاوتوێ کران.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی #01-11-2023# لە #ھەولێر# بەڕێوەچوو و مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێم ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و لەمبارەیەوە، جێگری سەرۆک وەزیران نیگەرانی خۆی لە ئەگەری پەرەسەندنی بارگرژییەکان دەربڕی و داوای کرد حکومەتی فیدراڵ و لایەنە ئێراقییەکان بە ھەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکەن و ڕێگە نەدەن ئاساییش و سەقامگیری ئێراق بکەوێتە مەترسییەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا لە ئەگەری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکاندا، ھەموو ناوچەکە زیانی بەردەکەوێت، ھەربۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش وڵاتانی کاریگەریی ناوچەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ھەموو ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ھێورکردنەوەی بارگرژییەکان و ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری سەقامگیری ناوچەکە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئابووری ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و #بەغدا# و چۆنییەتی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە تاوتوێ کران. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 208
Scrivi il tuo commento su questo articolo!