Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,855
Immagini 106,154
Libri 19,345
File correlati 97,366
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
مەسعود محەمەد و فەلسەفە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسعود محەمەد و فەلسەفە

مەسعود محەمەد و فەلسەفە
ئامادەکار: فوئاد سدیق
#مەسعود محەمەد# و فەلسەفە

کاتێک باسی فەلسەفەی کوردی دەکەین، بە ناچاری دەبێت باس لە هەندێک کەس بکەین کە دوور و نزیک پەیوەندییان بە فەلسەفەوە نەبووە، بەڵام هەندێک نووسینیان هەیە کە بەشێوەیەکی سادە گوزارشت لە فەلسەفەیەکی کلاسیکی دەکات، یان ڕوونتر بڵێین باس لە ئایدیۆلۆژیایەکی چینایەتی دەکات، بۆ نموونە مەسعود محەمەد. لە ڕاستیدا مەسعود محەمەد خاوەنی هیچ فەلسەفەیەکی نوێ نەبووە، ئەوەندەی من سەرم لێی دەربچێت، لەناو فەلسەفەشدا قووڵ نەبووە، بەڵکوو ئەو سەر بە ئایدیۆلۆژیایەکی کشتوکاڵی بوو، لە سەردەمی ئەویشدا کورد بریتی بوو لە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی، ئیتر هەوڵیداوە، ئەو بیرۆکەیە بەتەواوی بەرجەستە بکات و درێژەپێدەری بیری دەرەبەگی بوو. ڕەنگ بێت بەهۆی ئەو بنەماڵەیەی ئەوی تێدا ژیاوە، ناچاری کردبێت داکۆکی لەو بیرۆکەیە بکات، دەنا هیچ کەسێک ناتوانێت شانازی بە بیری دەرەبەگایەتییەوە بکات، لەکاتێکدا زۆرترین چەوساندنەوەی بەرانبەر بە خەڵک کردووە و ، سەردەمی دەرەبەگایەتی، ڕێک سەردەمی تاریکی بووە، چونکە وەک سەردەمی سەرمایەداری نەبووە، ئەگەر سەرمایەداری نەشڕووخێت، کۆمەڵگە هەر بەرەو پێشەوە دەڕوات، وەک فەرید زەکەریا پەرتووکێکی لەوبارەیەوە بەناوی (الرأسمالیة تجدد نفسها-سەرمایەداری خۆی نوێدەکاتەوە) نووسی. ئەوەتا لەوەتەی ئەو 400 ساڵەی سەرمایەداری ڕێچکەی گرتووە، تا ئێستا و بەردەوام ، کارگە و پیشەسازی هەر باشتر دەبن و پێشدەکەون. ئەوە سەردەمی سەرمایەدارییە، لە کارگەی بچووک بچووکەوە، گەیشت بە داهێنانی دەستکردی زیرەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەڵام لە دەرەبەگایەتیدا، تەنیا یەک کەس لە ناوچەیەک بیری دەکردەوە، ئەویش ئاغا بوو، هەموو جوتیارەکانی ئەو ناوچەیەش دەبوایە لە خزمەتی ئاغادا بن، لە تەواوی ناوچەکانی دیکەش بە هەمان شێوە وابوو. مەسعود محەمەد حەزی بە مانەوەی ئەو سیستەمە دەکرد، لەناخەوە حەزی بە دیوەخان و ئەقڵییەتی دەرەبەگی بوو. ئەقڵیەتی دەرەبەگیش نە دیموکراسی، نە ئازادی بیرکردنەوە، نە مافی مرۆڤ، تەنانەت بەشێوازی جۆراوجۆر ڕێگری لە خوێندنی کوڕە هەژارانیش دەکرا، کە نەچنە بەر خوێندن و قوتابخانەکان. ئەمە ڕێک سەردەمی تاریکی بوو لە کوردستان. مەسعود محەمەد شانازی بەو تاریکپەرستییە دەکرد.

مەسعود محەمەد لە بواری فیکردا (نەک بواری زمانەوانی) یەک پەرتووکی تا ڕادەیەک شایانی خوێندنەوەیە، ئەویش پەرتووکی (المجتمع البشري؟ لماذا یشبه مستشفى المجانین؟ -کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی؟ بۆچی بە شێتخانە دەچێ؟). ئەم پەرتووکەی لە زوودا نەنووسیوە، بەڵکوو ساڵی 1999 چاپی کردووە!، ئەمە ئەوەت بۆ دەردەخات کە مەسعود محەمەد ئاگاداری پێشکەوتنە گەورەکانی مرۆڤایەتی نەبووە، دەنا نەیدەوت کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بەڵکوو دەینووسی کۆمەڵگەی کوردی، یان کۆمەڵگەی دەرەبەگی، یان کۆمەڵگەی کۆچەری و لەم بابەتانە. چونکە ئەو پەرتووکە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی درووست نەبوو، ئاخر ئەو کاتی ئەم پەرتووکەی نووسیوە، مرۆڤایەتی زۆر ئاستی بەرزی لە بواری زانست و فەلەکناسی و دیموکراسی و ..هتد بڕی بوو. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شایانی خوێندنەوەیە. تۆ وەرە بڕوانە ئەو پەرتووکەی بۆ گۆرباتشۆفی نووسیوە ، بیخوێنەوە، ئینجا تێدەگەی مەسعود محەمەد خۆی لە قەرەی بابەتی گەورە داوە، بەڵام لە فیکر نەک هەر دەوڵەمەند نەبووە، بەڵکوو زۆر هەژاریش بووە. نامەکەی مەسعود محەمەدم وەک ئەو نامەیەی سەدام حسێن دێتە بەرچاو کە بۆ جۆرج بۆشی باوکی نووسیبوو.. هەردوو نامەکە لە ئینشایەکی بێتام زیاتر هیچ نین. مەسعود محەمەد کاتێک ئەو پەرتووکەی لەسەر گۆرباتشۆف نووسیبوو، هێشتا پرۆیسترۆیکا و گلاسنۆستەکەی گۆرباتشۆفی نەبینی بوو، نەیخوێندبووەوە، دوای نووسینی نامە دوورودرێژەکەی، ئینجا پرۆیسترۆیکای بەدەستگەیشتووە و خوێندوویەتییەوە!. یەکێک بیرمەند بێت چۆن هەڵەی وا گەورە دەکات!.

ئەوانەی لێرە و لەوێ دەنگێکی نەساز بۆ مەسعود محەمەد لێ دەدەن و، هێندە بە شان و باڵیدا هەڵدەڵێن، مەسعود محەمەد خۆیشی بڕوایان پێ ناکات، بەڵام بەهۆی کۆپیبوونی ئەقڵییەتی دەرەبەگی لە مێشکیدا، ئەو قسە ستایشکردنە نابەجێ و ئەو بەیت و بالۆرەیەی کە دەڵێن مەسعود محەمەد یەکەمین فەیلەسوفی کوردە، ڕێک ئەوەمان پێدەڵێت: ئەو برادەرانەی کەوتوونەتە پشت ئەسپە شەلەکەی مەسعود محەمەدەوە، هێشتا زۆریان ماوە لە فەلسەفە تێبگەن، ئەوەی کەمێک شارەزای مێژووی فەلسەفە بێت، هەرگیز هەڵەی وا زەق ناکات.

ئێمە کاتێک بە ئەفلاتون و ئەرستۆ، یان بە نیچە و هایدگەر، یان بە مارکس و هیگڵ دەڵێین ئەوانە فەیلەسوفن، پەرتووکەکانیان ئاماژەیەکی ڕوون بۆ بەرهەمهێنانی بیرۆکەیەکی فەلسەفی نوێ نیشاندەدەن. هایدگەر و هیگڵ بەڵێ فەیلەسوف بوون، هیگڵ بە فینۆمینۆلۆژیاکەی و هایدگەر بە کات و بوونەکەی. فەلسەفە دەبێت بفەلسەفێنێت بەڵام پێشتر کەس نەیفەلسەفاندبێت، بۆ نموونە فۆکۆ جارێک باسی چینەکانی مەعریفەمان بۆ دەکات، جارێکی دیکە وشەکان و شتەکانمان بۆ شیدەکاتەوە. ڕۆسۆ جارێک هەوڵیداوە گرێبەستێک بهێنێتە ئاراوە و پێ لەسەر گرنگی دیموکراسی دادەگرێت، جارێکی تر دامەزرێنەری قوتابخانەی ڕۆمانتیکە، جارێکی دیکە و جارێکی دیکە نووسینەکانی دەبنە مەشخەڵی شۆڕشی مەزنی فەرەنسا.. فەیلەسوفەکانی دیکەش بە هەمان شێوە، هەر یەکە ئیزافەیەکی هەبووە. فەرموون هەموو پەرتووکەکانی مەسعود محەمەد بهێنن و شەن و کەوی بکەنەوە، بزانین لەکوێدا باسی بوونی کردووە (بوون بە واتا فەلسەفییەکەی وەک هایدگەر باسی کردبێت)، لە کوێدا باسی میتافیزیکای کردووە (بە گوزارشتە فەلسەفییەکەی ئەمڕۆ، ئەو ململانێیەی لەنێوان خودا و زانستدا هەیە)، بەڵێ مەسعود محەمەد باسی ماتریالیزم و کۆمۆنیزمی کردووە و لە بەرانبەر میسالییەتدا لێکداوەتەوە، بەڵام هەزاران سەرچاوەی زۆر دەوڵەمەندتر لەوبارەیەوە هەن کە ئەو بابەتەیان وردکردووەتەوە، کەواتە ئەوەی مەسعود محەمەد کردوویەتی گوازتنەوەیەکە و هیچی دیکە.

لە کوێدا باسی فەلسەفەیەکی کردووە کە مۆرکێکی کوردانەی هەڵگرتبێت!. لەکوێدا توانیویەتی بەوردی بچێتە سەر فەلسەفەی بوون، کە باوەڕی بە خوا هەبووە، بۆ نەیتوانیوە لە پەرتووکێکی دەستڕەنگینی خۆیدا بەو کوردییە جوانەی کە پێی دەینووسی باسی میتافیزیکامان بۆ بکات. بۆ نەیکردووە؟!. من بە بڕوایەکی پتەوەوە دەڵێم لەبەر ئەوەی دەرەقەتی ئەو بابەتە فەلسەفییانە نەهاتووە. بەڵام ئەوانەی پێیانوایە مەسعود محەمەد فەیلەسوف بووە یان بیرمەندێکی کورد بووە، پێم خۆشە بزانم ئەو فیکر و فەلسەفە نوێیەی مەسعود محەمەد بۆ نەوەکانی سەردەمی خۆی و دوای خۆی نووسیویەتی چییە؟ با پێمان بڵێن سوپاسیان دەکەین، بەڵام بەبێ پەنا بردنە بەر ئینشا و ڕستەی بێتام.

مەسعود محەمەد، کارە جیاوازەکەی ئەوە بووە، کە هەمیشە چەکی ڤیتۆی بەکارهێناوە، بەڵام کاتێک لەو چەکی ڤیتۆیەیشی ورد دەبیتەوە، دەبینی کە چەکەکە زۆر ژەنگاوییە. بە بڕوای من ئەوەی نەیهێشت مەسعود محەمەد وەک موفەکیرێک دەربکەوێت، ئەو بیر و باوەڕە ژەنگاوییە بوو، کە دەمێک بوو لەسەر ئاستی دنیا ڕووخێنرا بوو، تەنانەت شوێنەواریشیان نەهێشت بوو. کاتێک مەسعود محەمەد خۆی پابەندی بیر و باوەڕێکی وەها ژەنگگرتوو دەکات، ئیتر دنیابینی لێڵ دەبێت و سەری لێ دەشێوێت و نازانێت چۆن چراکە هەڵبکات. لە پەرتووکی مرۆڤ و دەوروبەردا باسی ئەوەی کردووە کە ڤیتۆکە بەر خۆی ناکەوێت، بەڵام کاتێک هەموو پەرتووکەکانی شەن و کەو دەکەی ، بۆت دەردەکەوێت کە ڤیتۆکان بۆ خۆی بووە، ڤیتۆکان مەسعود محەمەدیان لە بیر و فیکری نوێ ڤیتۆ کرد، بۆیە نەیتوانی لە ئاوی شێلوو بێتە دەرەوە، تا مردیش نەیزانی ئەو ئاوەی مەلەی تێدا دەکات شێلووە، سازگار نییە.

کاتێک من نووسینی ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی لە بێژینگ دەدەم، دەزانم بەتەمای بێژینگ بین هیچ لێ نایەتە خوارەوە، ئەوەی دێتە خوارەوە چەند یاقووتێکە گرانبەهان، بەڵام زۆر کە من. بۆیە دەبێت سەردەمێک بێنین کە زۆر شاش بێت، بۆ ئەوەی دڵمان بە خۆمان نەسووتێت و چەند بابەتێکی خاوی موتوربە نەکراوی ئاڵۆزکاوی هەڵبزڕکاوی لێ بێتە خوارەوە. بەڵام ئیتر ئەوە ئێمەین، دایکێک کاتێک منداڵێکی بیرکۆڵ یان ئۆتیزمی دەبێت، هەرچەندە منداڵەکەی ناتەواویش بێت زیاتر بەزەیی پێدا دێتەوە و، ڕێگاش بە کەس نادات، بە منداڵەکەی بڵێن ناتەواوە. ئێستا ئێمەی کورد ڕۆڵی ئەو دایکە دەبینین، کۆمەڵێک بەرهەمی شێواو و ناتەواو لەبەردەستمانن، بەڵام دەبێت ستایشیان بکەین و نابێت ڕابردووی خۆمان بسڕینەوە. لەکاتێکدا هەموو ئەو میللەتانەی پێشکەوتن، دانیان بە ناتەواوی ڕابردووی خۆیان ناوە، ئینجا سەریان بۆ داهێنان هەڵگرتووە. مارکس چۆن هیگڵی قڵپ کردەوە، نیچە چۆن بە چەکوشەکەی سەری هیگڵی شکاند..هتد. ئاخر داهێنان واتا ڕەخنە، واتا لێکۆڵینەوە، واتا بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. چۆن دەکرێ ئێمە مەسعود محەمەدێک بکەین بە ڕابەری پێشکەوتنی فیکری خۆمان، لەکاتێکدا خۆی بەرهەمی دواکەوتووترین فیکر و ئایدیۆلۆژیای ڕابردوو بووە. خۆی بەدەست فیکری نوێوە ناڵاندوویەتی و پێی نەگەیشتووە. بە هەڵە لێم تێ مەگەن، کە باسی فیکری نوێ دەکەم، مەبەستم لە فەلسەفەی نوێیە نەک فیکری مارکسیزم، خۆ نیچە و مارکس دژی یەکدی بوون، بەڵام نیچە مرۆڤی سۆپەرمانی درووستکرد و خودا و ئایینی پێچایەوە. خۆ مارکس دژی هیگڵ وەستایەوە، بەڵام مارکس تا مردیش دیالەکتیکەکەی هیگڵ سەرچاوەی فیکری مارکس بوو. ئێمە دەبێت بە مێشکێکی کراوەتر لە ڕابردوو، پەنجە لەسەر برینەکانمان دابنێین، دەنا دەبینە درووستکەر و درێژەپێدەری ئەم هەموو برینەی لە ڕابردووماندا هەمان بووە. ناکرێت چیتر برینی دیکەیشی بۆ زیاد بکەین. پێویستمان بە چارەسەرە، چارەسەری کێشەیەکی وەهاش، لە نەشتەرگەری مێشک و دڵ دژوارترە.

من دەزانم ئەو فەیلەسوفانەی دنیاش کەم نین، کە هەڵەیان کردووە، بۆ نموونە، گۆتێ، مۆنتیسکیۆ، ڤۆلتێر..هتد. گۆتێ پشتگیری لە سەرکوتکردنی شۆڕشی کۆماری لە ئیسپانیادا کرد. ئەو دەستێوەردانی فەرەنسای بە سەرکەوتوو سەیردەکرد نەک تەنیا لەبەر ئەوەی ئیسپانییەکانی شکست پێ هێنا، کە زۆر کەس فەرماندەییان دەکرد، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کۆنتڕۆڵی بۆربۆنەکانی بەسەر هێزە سەربازییەکانی خۆیاندا چەسپاند، بەمەش نیشانی دا کە چ جۆرە جیاوازییەک هەیە. گۆتێ بڕوایەکی پتەوی بە فەرماندەیی تەقلیدی هەبوو. ڤۆلتێر و مۆنتیسکیۆ ڕقیان لە مرۆڤی ڕەش پێست بوو، دەیانوت لووتیان گەورە و لێوولچیان ئەستوورە و ناشیرینن. ڕۆسۆ لە دانپێدانەکانیدا، خۆی باس لە هەڵەکانی خۆی دەکات. هیگڵ چەپڵەی بۆ ناپلیۆن لێداوە و وتی ڕۆحی جیهانە. بەڵێ هەموو ئەمانە لە مرۆڤدا ڕوو دەدەن، تا ڕادەیەکی زۆریش ئاساییە، ئاخر مرۆڤیش بەپێی ژینگەکەی خۆی بیردەکاتەوە بە فەیلەسوفەکانیشەوە، گرنگ ئەوەیە هەڵەی ستراتیژی نەکەی، ئەوەی مەسعود محەمەد بەردەوام هەڵە لە دوای هەڵە کردوویەتی، ئەوەیە خۆی بە خاوەن ئایدیۆلۆژیایەکی بەسەرچوو پابەندکردبوو، کە ئەو ئایدیایە مێژوویەکی جوانی نەبوو. میسالییەتێکی بەسەرچووی پێڕەو دەکرد، کە هیچکام لەو بیروباوەڕەی ئەو شەنەی بۆ لێ دەدا، نەیانتوانی لە کوردستان هەڕمێن درووستبکەنەوە.

مەسعود محەمەد، کە خۆی وەک ڕووناکبیرێک دادەنا، بەڵام ئاستی بیرکردنەوە نەک تەنیا کوردستانی گەورە نەبوو، بەڵکوو ئاستی کوردستانی باشووریش نەبوو، ئاستی بیرکردنەوەی مەسعود محەمەد زۆر ناوچەگەرییانە بوو، ئەوەش پەیوەندی پتەوی بەو بیرکردنەوە ئایدیۆلۆژییەیەوە هەبوو کە کشتوکاڵی و دەرەبەگی بوو، سنووری بیرکردنەوەی مەسعود محەمەد تەنیا کۆیە بوو، ئەم سنووری بیرکردنەوەیەیشی بوو، خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە #حاجی قادری کۆیی# تەرخان بکات. من دڵنیام مەسعود محەمەد خەڵکی کۆیە نەبوایە، ئاوەهای لەسەر حاجی قادری کۆیی نەیدەنووسی. ئەگینا حاجی قادر لە بنەڕەتدا ئەو شاعیرە گەورە نەبوو، #مەحوی# لە کوێ و حاجی لە کوێ!، #گۆران# لە کوێ و حاجی لە کوێ!. ئەقڵییەتی بیرکردنەوەی مەسعود محەمەد، هێندە کۆنەپەرستانە بووە، نەیتوانیوە هۆنراوە مەزنەکانی جەزیری و مەحوی و تەنانەت گۆران ببینێت. لەبەر ئەوەی گۆران بیروباوەڕەکەی زۆر جیاوازتر بووە لە بیروباوەڕی مەسعود محەمەد، بۆیە ئەگەر گۆران دە ئەوەندەی دیکەش ڕابەر و دامەزرێنەری هۆنراوەی نوێی کوردی بوایە، مەسعود محەمەد جەسارەتی نەدەکرد لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەسەر بنووسێت. چونکە ئەقڵییەتی کشتوکاڵی هێزی مەعنەوی لەبەر مەسعود محەمەددا بڕیبوو.

سەیرکەن، مەسعود محەمەد سێ بەرگی پەرتووکی لەسەر حاجی قادری کۆیە نووسیوە، کە ساڵانی 1973 ، 1974و 1976 لە #بەغدا# کۆڕی زانیاری کورد بۆی چاپکردووە، واتا بەلایەنی کەم (5-6) ساڵ تەمەنی نووسینی خۆی بۆ حاجی قادری کۆیە تەرخان کردووە، بێگومان کارێکی باشی کردووە و دەستی خۆشبێت. بەڵام جەسارەتی نەکردووە، چەند لاپەڕەیەکیش لەسەر دڵداری گەورە شاعیری کۆیە بنووسێت. لەبەرچی؟! بە بڕوای من سێ خاڵی جەوهەری هەن، کە وای لە مەسعود محەمەد کردووە، خۆی لە دڵداری شاعیر دوور بخاتەوە. یەکەمیان: دڵدار جگە لەوەی یاساناس بوو، ڕۆشنبیرێکی گەورە بوو، هەر لە هەرزەکارییەوە، تەمەنی 19 ساڵ بووە دامەزرێنەری کۆمەڵەی دارکەر بووە و ناوی ناوەکەش هەر دڵداری شاعیر پێشنیاری کردووە و لەسەری ڕێککەوتوون، لەپاڵ دامەزرێنەرەکانی دیکە کە پیاوی باڵا بوون، تەنانەت دوای دامەزراندنی دارکەر ئینجا ڕەفیق حیلمی لەو کۆمەڵەیە سوێندی خواردووە و وەرگیراوە و بووەتە ئەندام. بە کوورتی دڵدار خاوەنی بیرۆکەی دارکەر بووە و دامەزرێنەریشی بووە و ئەو ڕۆژنامەیەش کە بەناوی هیوا دەریانکردووە، تەواوی ڕۆژنامەکە دەست و پەنجەی ڕەنگینی دڵداری بەسەرەوەیە. کۆمەڵەی دارکەر کەسایەتییەکانی وەک موکەڕەم تاڵەبانی و نووری شاوەیس و مەعروف بەرزنجی و حسێن بەرزنجی و دەیان کەسی دیکە ئەندام و سەرکردەی دارکەر بوون. هەر کۆمەڵەی دارکەر بوو، کە بە ماوەیەکی زوو پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن جەماوەری کوردستانەوە لێکرا، بۆیە ناوی کۆمەڵەی دارکەریان بۆ کۆمەڵەی هیوا گۆڕی، لەناو کۆمەڵەی هیواشدا، ستافی هیوا یەکەمجار هەر دڵدار ی شاعیر سکرتێر و سەرکردەی هیوا بوو، بەڵام شوێنی سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە بەتاڵی جێهێڵدرابوو، بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی ناسراو (دڵدار ئەوکات تەمەنی زۆر بچووک بوو، نزیکەی 20 ساڵ دەبوو!) بکەن بە سەرۆکی هیوا، ئەوەبوو داوایان لە ڕەفیق حیلمی کرد سەرۆکایەتی ئەو ڕێکخراوە بکات، ئەویش کردی، دڵداریش وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە مایەوە. ئەمە بلیمەتی دڵدارمان نیشان دەدات، کە بەو تەمەنەوە چ ڕۆڵێکی لە فیکر و سیاسەت و ئەدەبیات و هۆنراوەدا هەبووە. دووەمیان: دڵدار بیروباوەڕێکی کۆمۆنیستی هەبوو، پێچەوانەی بیروباوەڕی مەسعود محەمەد کە کشتوکاڵی و دەرەبەگی و ئاغایەتی بوو. سێیەمیان: هۆنراوەەکانی دڵدار ، وەک هۆنراوەەکانی حاجی قادر نین تا بتوانی بە سانایی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەی. بۆ نموونە هۆنراوەی:
گوڵی سوور، ئەی کچی نەورۆز، ئەرێ کام دەس لە باغی ژین
لەبۆ یەک دەفعە بۆن کردن، بە ناکامی ئەتۆی هێنا
ئەوێستاکەش بە ژاکاوی
وەها بێ قەدر و تۆزاوی
لەسەر ڕێگا فڕێی داوی
لە جەور و زوڵمی دەستە پەری زادەی بەیان لەرزین
لە دەوری ئەم چڵەی لێی بووی پەپوولەی زەرد و سوور گریا
منیش ئەی گوڵ دڵێکم بوو
دڵێکی پر لە ئارەزوو
بە سۆزی ئاوی حەز تینوو
لەناکاو لام فڕی بۆ لای کچێکی دولبەر و شیرین
ئەویش ڕیشەی لە دەس گرت و بەبێ ڕەحمی لەژێر پێی نا
بە گریاوی و برینداری
بە ڕووزەردی و غەمخواری
بەبێ ئومێد لە دڵداری
گەڕاوە سینەکەی تارم، ئەوێستاش ئەی گوڵی غەمگین
لە تەنهایی سەرینت بێ، دەهانێ ئەم دڵە، توخوا!

یان هۆنراوەی خەندەکەی بایی کە لە ساڵی 1944 لە بەغدا نووسیویەتی، گەشەپێدانی ڕێچکەی هۆنراوەی نوێی کوردییە و، هۆنراوەێکی تەواو جیاوازە. بەڵام دڵنیام مەسعود محەمەد زەوقی بەم هۆنراوەە نوێیانە نەدەکرایەوە!.
جیاوازتر لەم سێ خاڵەی سەرەوەش کە باسمکرد، خانەوادەی دڵداری شاعیر، خانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر بوون، کاتێک کۆیە جێدەهێڵن و ڕوو دەکەنە #ڕانیە#، لەوێ باوکی دەگیرێت و بە ناچاری بۆ #کۆیە# دەگەڕێنەوە، ئینجا چوونی بۆ بەغدا و بۆ #کەرکووک# و ..هتد. بەڵام ئەمانە چاوی دڵداریان زیاتر کردەوە و ، ئێش و ئازارەکانی ژانی چەندین بەرهەمی جوانی ئەو بوون. تەنیا هۆنراوەی ئەی ڕەقیبەکەی، گەورەترین سەرمایە بوو بۆ ئەو گەنجە خوێنگەرمانەی کە ئەشق و ئازادی لە ناخیاندا نەک هەر بنجی داکوتابوو، بەڵکوو لەوپەڕی گەشانەوەدا بوو.

دڵدار تەنیا سی (30) ساڵ ژیا، ئەگەر بەقەد تەمەنەکەی مەسعود محەمەد بژیبایە، دەبوو چ بوومەلەرزەیەک بخولقێنێت، بەڵام مەسعود محەمەد هەشتاو یەک ساڵ ژیا، جگە لە زمانزانینەکەی، کە گفتوگۆ هەڵناگرێت و کوردی زانێکی بلیمەت بوو، بەڵام نەیتوانی لە بواری فیکر و فەلسەفە (کە زۆر خۆی پێ سەرقاڵ کردبوو) دیدگایەکی ئاییندەیی و نوێ بۆ کورد بکاتەوە. نەیتوانی لە بواری فیکری کوردییەوە پەرتووکێکمان پێشکەش بکات، تا ئەمڕۆ بمانتوانیبا وەک سەرچاوەیەکی پڕ لە یاقوت و گەوهەر بەکارمانبهێنایە. بە داخەوە نەیتوانی ئومێدێکمان بۆ درووستبکات! چونکە ئەو هەر خەریکی قەوانە کۆنەکەی دەرەبەگایەتی (ئاغا و میر و بەگ) بوو، ئەمەش بیرۆکەیەکی ژەنگگرتوو بوو، خوێنەرانی کوردی زیاتر بە لاڕێدا دەبرد. بۆیە ئەوەتا هیچ پەرتووکێکی فیکری و ئایدیۆلۆژی مەسعود محەمەد نابن بە سەرچاوەی نووسینەکانمان، مەگەر بۆ ئەو کەسانەی هێشتا لە جیهانی فیکر و لە پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆی دنیا بە دوور بن. لە ڕووی سیاسیشەوە، پێچەوانەی دڵدار، کابرایەکی کۆنە پارێز (موحافەزەکار) بووە و، لەگەڵ دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکاندا هیچ کێشەیەکی نەبووە و نوقەی لێوە نەهاتووە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 246
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (sharpress.net) - 10-12-2023
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 10-12-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 94%
94%
Aggiunto da ( زریان سەرچناری ) su 12-12-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شەنە بەکر ) su 13-12-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 13-12-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 246
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.139 KB 12-12-2023 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,855
Immagini 106,154
Libri 19,345
File correlati 97,366
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.687 secondo (s)!