=KTML_Bold=ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەبۆنەی تێرۆری تێکۆشەرێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران=KTML_End=
بە پێی راگەیەنراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامێکی ئەو حیزبە بە ناوی سیامەند شابۆیی خەڵکی ناوچەی شنۆ بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختکرد.
لەماوەی هەفتەی رابردوو ئەمە سێهەم تێکۆشەری حیزبی دێموکراتە کە بەدەستی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی شەهید دەکرێن، ئەمەش شەپۆلێکی رق و توڕەییەکی زۆری لەنێو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرامبەر بە رژیمی تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی دروست کردوە.
ئێمە وێڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوسەنگەرانی کاک سیامەند شابۆیی و سەرجەم ریزەکانی حێزبی دێموکرات ئەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
جارێکی تریش جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پلان و بەرنامەی هاوبەشی حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی تیرۆری تێکۆشەرانی کورد لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی، پێویستییەکی هەنووکەییە. نابێ رێگە بدەین چیتر دەستی رەشی تێرۆر، کوردستانمان داغدارتر بکات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
21ی پووشپەڕی 1402
12ی جولای 2023 [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=