بەپێی خشتەیەک کە کاروچالاکییەکانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ئەو پڕۆژانە بڵاوکردەوە، کە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە یاخود، دیزاین کراون و هێشتا نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەو ماوەیەدا وەزارەتەکە 110 پۆندی لە سنووری پارێزگاکانی هەرێم جێبەجێکردووە، هەروەها مۆڵەتیانداوەتە 26هەزار و 15 کەس بۆ هەڵکەندنی جۆرەکانی بیر لە هەرێمی کوردستاندا.
هەروەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا نەخشەی 13 پڕۆژە کە دیزاین و دیراسەیان تەواوبووە لە #سلێمانی# و هێشتا نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بڵاوکردووەتەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا باسی لەوەکردووە، کە 10 بەنداو لە سنووری پارێزگاکانی هەرێم لە ئێستادا کاریان تێدا دەکرێت و هێشتا تەواونەکراون.
لە ماوەی ئەو چوارساڵەش وەزارەتەکە 15 هەزار 762 تۆن بنەتۆی گەنم بەرهەمهاتووە و 10 هەزار و 405 سوودمەندبووە لێی.
ئاشکراشیکردووە، لەو ماوەیەدا 15 پڕۆژە لە بواری سامانی ئاژەڵ جێبەجێکراوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 417
Scrivi il tuo commento su questo articolo!