Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,738
Immagini 106,014
Libri 19,350
File correlati 97,452
Video 1,396
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بیرەوەرییەکانی د. سالار باسیرەم خوێندەوە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەرییەکانی د. سالار باسیرەم خوێندەوە

بیرەوەرییەکانی د. سالار باسیرەم خوێندەوە
ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکانی د. سالار باسیرەم خوێندەوە
ئامادەکردن: هیوا ناسیح

بیرەوەرییەکانی د. سالار باسیرە بە ناونیشانی (ژیانی من لەنێوان بەردارشی نیشتمان و تاراوگەدا) م خوێندەوە، کە ئەمساڵ لە باشووری کوردستان و بە قەبارەی مامناوەندی و 200 لاپەڕەییدا بڵاوکراوەتەوە.
ناوبراو له ناوەڕاستی سەدەی پێشوودا لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە، قۆناغی منداڵی و هەرزەکاری و سەرەتای گەنجی له و شارە بەسەر بردووە. ئەوەی چیرۆکی ژیانی ئە‌م کەسایەتییە لە زۆری تر جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە خێزانی ئەمان چونکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتونەتە باشوور و وڵاتنامەی ئێراقییان نییە، هەر لە سەرەتای لاوییەوە کێشە‌ی نەبوونی وڵاتینامەی فەرمی ئێراقی یەخەیان پێ دەگرێت.
لە سەرەتای پەڕتووکەکەدا مێژووی شاری سلێمانی باس دەکات، کە جێگای بایەخە، بۆ نموونە جێگای سەرنجە ناوبراو بە پشتبەستن به پەڕتووکی (سلێمانی شارە گەشاوەکەم) کە هی جەمال بابانە نووسیویەتی ( ئێبراهیم پاشای بابان کە لە ساڵی 1784 شاری سلێمانی تەواوکرد دانیشتووانەکەی ئەو کاتەی 200 ماڵێک بووە. لەوە 30 ماڵی جوولەکە‌ بووە) ل 13. واتە ئەو کاتە ڕێژەی باوەڕدارانی جولە‌کە 15٪ بووە، بەڵام ئێستا ئەو شارە‌ی کە دەشێ میلیۆنێک دانیشتووانی بێت، کەچی 15 جوولەکەی تێدا نەمابێت و نەژی! ئە‌وەی مابێتەوە تەنیا ناوی گەڕەکێکە بە ناوی جولەکان!
هەر لە سەرەتای لاوییەوە ناوبراو کاروکەسابەت و خوێندن پێکەوە گرێ دەدات، لەبەرئەوەی ئەمان گوایا ئێرانین (تەبەعییەی ئێرانی) بەم بیانوەوە لێپرسراوانی #بەعس# دێن و سەرانەیان لێ وەردە‌گرن تا بەگرتنیان نەدەن. ئیتر ئەم ترسەی لە دواڕۆژ و دانەمەزراندن لە فەرمانگەی حکومی، گەر خوێندنیش تەواو بکات، تووشی نائومێدی دەکات، بەم هۆیەوە ناچار ساڵی 1976 و بە تەمەنی 20 ساڵی سەری خۆی هەڵدەگرێت و خۆی دەگەیەنێتە ئەڵمانیا، که ئەوکات ژمارەی کوردان بە گشتی و هی باشوور بەتایبەتی لە ئەوروپا زۆر کەم بووە. ئیتر وەک هەر کەسێکی تر پەڕاگەندە و هەڵکەنراو له وڵاتی خۆی، لە وڵاتی ئەڵمانیادا لەنێو کلتوورێکی زۆر جیاواز له خۆمان دەست دەکات بە زمان فێربوون و کارکردن، سەرەتا کاری سەخت و تاقەتپڕوکێن دەکات. مردن، کوشتن و خۆکوشتنی یەکبەدوای یەکی پێنج کەسوکاری پلەیەکی خێزانە‌کەیان
له دوورەوڵاتیدا زەبڕگەلێکی توند لە ڕەوتی ژیانی دەدەن، کە مەگەر هەر ئەو خۆی لەبەردا گرتبێت. هەموو ئەمانه وا دەکەن لە ل18 دا بنووسێت: ئەگەر بڕیار لە دەستی خۆمدا بوایە له دایکبوونم ئەدایەوە دواوە، بێ ویستی خۆم هاتووم و بێ ویستی خۆشم ئەڕۆم و دوچاری ململانێی ژیان ئەکرێمەوە!
دواترهەر کۆڵ نادات و له خوێندن بەردەوام دەبێت تا لە زانکۆی ماربورگ بەکالوریۆس و ماستەر له بواری زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی و گەیاندن بڕوانامە وەردەگرێت. پاشتریش ساڵی 2003 له ‌زانکۆی قورپەرتاڵ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری زانستی سیاسییدا وەرگرتووە. تێزی دکتۆراکە‌ی بریتی بوو لە (سیستەمی سیاسی بەعس له ئێراق، هۆکارەکانی سەقامگیری و داڕمانی سیستەمەکە‌) .
چەند ساڵێک دواتر دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە زانکۆی سلێمانی لە هەردوو کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆلیژی زانستە سیاسییەکان دەبێتە مامۆستا و پێنج ساڵیش وەک جێگری ڕاگری کۆلیژی زانستە سیاسییەکانی ئێواران کار دەکات. ئیتر لە‌وێوە ڕادەی گەندەڵی و بڕوانامەی ساختە و فڕوفێڵی نێو ئەو دامەزراوە زانستییە گرنگەدا وەک نموونەیەک بۆ تەواوی دەزگا و دامەزراوە باڵا زانستییەکانی هەرێمی کوردستان، دەزانێت. بەڵام ئەم خاوەن هەڵوێستی خۆی دەبیت و دژی ئەو کارە ناپە‌سەند و ناشایستانە دەوەستێتەوە، تا دەگات بەوەی پۆستەکەی لێ دەستێننەوە. هەر چەندە خۆی پێشتر ساڵانێکی زۆر له هەندەران ئەندام و کادری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە! لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەراندا چالاک بووە. ئەم ڕەوشە نالەبارە لە ملشکاندن و دووڕوویی و خراپی نێو ژیانی زانکۆ تەواو بێزاری دەکەن، ناسینی ئەو گەندەڵی و واستەکاری و گەندەڵانەی ناو دەزگای فێرکردن و ئاستی زانستی زانکۆکان و بەراوردکردنیان بە زانکۆکانی ئەوروپا، کە ئەم لێی خوێندون، ئەوەندەی تر نائومێدی دەکەن. دوای چەندان ساڵ خزمەت و وانە وتنەوە، دیسان بڕیاری گەڕانەوە بەرەو ئەوروپا دەدات و نیشتمان بەجێ دەهێڵێت.
ناوبراو کە لە ساڵانی هەشتاکاندا خۆی و برایەکی لە ئەڵمانیا بوونە سە‌ربوردەی خۆش و ناخۆشی ئەوکاتی کوردانی ئەوێ، بەشداریکردنیان لە چەندان چالاکی دژ بە بەعس بە بەڵگە وە باس کردووە، یەکێکیان که لە شاری بۆن و ڕێکەوتی 21 تا 24ی نیسانی 1982 ڕویداوە دەگێڕێتەوه، که چۆن ئەمان چل پەنجا کەسێک بوونە له ‌کوردانی ئەڵمانیا و خۆپیشاندانیان دژ بە بەعس کردووە، باڵوێزی ئێراقی ئەوکاتی سەربە بەعسیش نزیکە 120 کەسی له ‌عەرەبی ئێراقی و فەلەستینی لوبنانی بەرانبەریان کۆکردووەتەوە و بەدار و چەقۆ و بەرد پێکدا هەڵپڕژاون و 26 کەس لە هەردوولا بریندار بوونە، کە یەکێکیان دکتۆر ئەحمەدی برای ئەم بووە، زۆر بەسەختی و بریندار بووە، زەبر بەر سەری کەوتووە (وێنەکەی لەسەر بەرگی پەڕتووکەکەیە) .
لە بەشێکی تردا باس لە داگیرکردنی کڵێسەیەکی گەورە و مێژوویی لە شاری فرانکفورت دەکات لەلایەن کوردە چالاکوانە سیاسییەکانەوە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە ڕژێمی ئێران و هێرشی سوپای خومەیینی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تاوەکوو لە ڕاگەیاندنەکاندا دەنگی کورد بگات، چونکه ئەو کات بە دەگمەن ڕاگەیانەکانی ئەوروپا و جیهان باسی کوردیان دەکرد، لەبەر ئەوەی قەشەکە کابرایەکی ناحاڵی و توند و کەلەڕەق بووە، هەواڵ بە پۆلیس دەدات، کە کوردەکان کۆنترۆڵی ئێرەیان کردووە و دەیانەوێت بیتەقێننەوە، بۆیە کاتژمێرێک ناخایەنێت نزیکەی 20 تا 30 ئۆتۆمبیلی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوه دێنە دەوروبەری کڵێسەکە و چواردەوری دەگرن، دەیان پەیامنێر و کەناڵی میدیای ئامادە دەبن لە شوێنەکە، ناچار ئەمان دوای چەند کاتژمێرێک دێنە دەرەوە و خۆیان ڕادەستی پۆلیس دەکەن. ئە‌وەی سەیر‌ە لێرەدا دوای گیرانی ئەمان، خوێندکارێکی هاورێیان کە لە کۆلیژی ئەدەبیات بووە و خەڵکی هیندستان بووە، سەردەکەوێتە سەر منارە‌ (قولە) ی کڵێسەکە بە بەرزی دە‌ مەتر بۆ پشتگیری ئەمان، هەرچەند هەوڵی لەگەڵدا دەدەن، داوا دەکات سەرجەم کوردەکان ئازاد بکرێن و قەشەش داوای لێبوردنیان لێ بکات ئینجا دێتە خوارێ، ئەگەرنا خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و خۆی دەکوژێت! چونکه کوردەکان لەسەر مەسەلەیەکی ڕەوا و بۆ مافی خۆیان تێدەکۆشن. ئیتر ئەم ڕووداوە ئەوەندەی تر لە میدیا دەنگ دەداتەوە و بابەتەکە گەورە دەبێت!
مرۆڤ دەبێت بە ویژدانەوە بڵێت، کە ئەوەی لە ساڵانی هەشتاکاندا د. سالار و هاورێکانی چ لەنێو کۆمەڵەی خوێندکاران و چ لەدەرەوەی ئەو ڕێکخراوە ئەنجامیان داوە نیشانەی بوێری و جێگای شانازییە بۆیان،
هەڵوێستێکی مەردانە و کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بووە. ئەگینا ئەمان لە وڵاتی ئەوروپا و لە هیچیان کەم نەبووە، هیچ پاڵنەرێکی تر نەبووە غەیری دڵسووتان بە خاک و خوێن و نیشتمان و نەتەوەکەیاندا.
لە بەشێکی تردا لا 150 تا 154ی تەرخان کردووە بۆ بابەتێک بە ناونیشانی (#نەوشیروان مستەفا# و هەوڵی ئازاردانم) ، نووسەر باس لەوە دەکات، کە نێوەرۆیەکیان ئەم تێل بۆ نەوشیروان مستەفا دەکات، ڕێکەوتەکەی نەنووسیوە، بەڵام پێ دەچێت سەرەتای دوو هەزارەکان بێت. ئەم پێی دەڵێت کە حەز دەکات سەردانی بکات لە ماڵەکەی خۆی، ئیتر لەگەڵ هاورێیەکیدا دەچێت بۆ لای، کاتێک دەگەنە‌ ئەوێ سەلاح ڕەشیدیش لەوێ دەبێت، کە ئەم نێوانی ساردە لەگەڵیدا، نەوشیروان لەگەڵ ئە‌مدا سارد دەبێت، بێ ئەوە‌ی، بە پێی گێڕانەوەکەی خۆی، هیچ جوێن، هەڕەشە، یان قسەیەکی ناشرینی پێ بڵێت، کە چی ئەم دێت پێنج لاپەڕەی لەسەر نووسیوە و بە یەقینەوە ناونیشانەکە وا نووسیوە، کە گوایە ناوبراو هەوڵی ئازاردانی داوە! من وەک خوێنەرێکی پەڕتووکەکە و وەک کەسێکیش چەند جارێک لە نزیکەوە، کاک نەوشیروانم بینیوە و هەندێک کەسایەتی ناوبراوم ناسیوە، هەست دەکەم ئەم لێرەدا ناهەقی بەرانبەر کردووە، دیارە مرۆڤ د‌ەکرێت ڕەخنە لە هە‌موو کەسێک بگرێت، بەڵام ناکرێت، تەنیا لەبەر ئەوەی یەکێک لەگەڵت ساردبووە، کە هەق نەبوو وابێت، تۆ بێیت، بێ هیچ بەڵگەیەک ناوبراو تاوانبار بکەیت، کە ویستویەتی ئازارت بدات، پاشان خۆ ئەو بەدوایدا نەنارد بوو، بەڵکوو کاک دکتۆر خۆی تێلی بۆی کردووە و ویستویەتی سەردانی بکات. نەوشیروان گەر ویستبێتی کەسێک ئازار بدات، دەیان کەسی لەبەردەست بووە، پێویستی بەوە نەبووە لە ماڵی خۆیدا ئەنجامی بدات. بەڵام خۆی مرۆڤێکی قسە لەڕوو و ساردبووە لەگەڵ کەسانێکدا حەزی پێ نەکردبن. بۆیە ئەم بابەتە ناوەرۆکەکەی لاوازە و خۆزگە کاک دلتۆر نەیدەخستە نێو پەڕتووکەکەیەوە.
بە گشتی ژیاننامەکە سەرنجراکێشە، شایەنی خوێندنەوەیە، خوێنەر بە بەشێکی مێژووی سلێمانی، کوردانی هەندەران و بەتایبەت ئەڵمانیا ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان ئاشنا دەکات، مرۆڤ دوای خوێندنەوەی پەڕتووکەکە بە چیرۆکی تاڵی ئەو کوردانە ئاشنا دەبێت، کە ڕەگەزنامەی ئێراقییان نەبووە و بەزۆر کۆچیان پێکراوە بەرەو ئێران، کە دەیان هەزار کەس بوونە و زۆربەشیان لە بەغدا ژیاون.سەرەڕای ئەوەی کە چیرۆک و ڕووداوەکان دەریدەخەن، کە کاک دکتۆر پیاوێکی بە هیممەت و بە ئیرادە و بەهێز بووە بەرانبەر ئەو هەموو کارەساتە جەرگبڕ و ناخۆشانەی ڕوویان تێکردووە. ئە‌وەی جێگەی داخە هەندێک له سەربوردە و ڕووداوەکان مێژوویان نەنووسراوە، مرۆڤ نازانێت کەی ڕوویانداوە، جگە لەمەش لە پەڕتووکەکەدا دەیان وێنە بڵاوکراونەتەوە، کە بڕێکیان بایەخی مێژوویی خۆیان هەیە، بەڵام بەداخەوه هەندێک له وێنە ڕەشوسپییەکان ڕوون نین. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 416
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
Articoli collegati: 3
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 15-10-2022 (2 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 08-07-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 08-07-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( شادی ئاکۆیی ) in: 08-07-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 416
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,738
Immagini 106,014
Libri 19,350
File correlati 97,452
Video 1,396
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.797 secondo (s)!