Please note: This record attached with photos or films contains emotional and or annoying content and might affect your psychological health.
شەڕی تەپەکورە - 04-12-2002
ئەو شەڕە بوو کە ڕوویدا لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و جەماعەتی ئەنسار و تیایدا 83 پێشمەرگە شەهیدبوون و دەیانی تر برینداربوون.
لە ڤیدیۆیەکدا کە ماوەکەی 35 خولەکە ئەو کەسانە دەردەکەون کە پلانی هێرشەکە دادەنێن و بەشداربووانی هێرشەکەش بە ئاشکرا دەردەکەون.
ئەوەی تێبینی دەکرێ ، زۆربەی ئەوانەی بەشدارن لە هێرشەکەدا کوردن و خەڵکی #هەولێر# و ناوچەی پشدەر و چەند ناوچەیەکی ترن.
هێزەکان لە ئێران ڕاهێنانی تەواویان پێکرابوو.
=KTML_Bold=دەستپێکردنی هێرشەکە:=KTML_End=
ئامانج لەم هێرشە دەستبەسەراگرتنی تەپەکورە بوو و هێرشەکە لە 4ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 04-12-2002 دەستی پێ کرد و تا نێزکی کاتژمێر 8ی بەیانی بەردەوام بوو و لە کۆتاییدا بە دەستبەسەراگرتنی تەپەکوڕە کۆتایی هات. جێی باسە هێرشەکە لە ڕۆژی عارەفەدا ئەنجامدراو زیاد لە 83 پێشمەرگە بوونە قوربانی و زۆربەی ئەوانەی لەم هێرشەدا بەشداربوون نازانرێ ئێستا لە کوێ دەژین و بە چییەوە خەریکن.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ پلاندانەری هێرشەکە کوژراوە بەناوی عەبدوڵڵا خەلیفانی و چەند کەسێکی تریشی تێدایە.
ئەوەی تێبینی دەکرێ یەکێک لە بەشداربووانی هێرشەکەی تێدایە هەمووان بە مامۆستا بانگی دەکەن لە کاتی تەقەکردنەکەداو ئەویش جار ناجار دەستەواژەیەک بەکاردەهێنێ و دەڵێ: خوا عافوتکا وانابێ. [1]