Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,375
Immagini 105,517
Libri 19,422
File correlati 97,450
Video 1,395
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
زیندان؛ لە ژیانی سەرکردە و نووسەراندا
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیندان؛ لە ژیانی سەرکردە و نووسەراندا

زیندان؛ لە ژیانی سەرکردە و نووسەراندا
ناونیشانی بابەت: زیندان؛ لە ژیانی سەرکردە و نووسەراندا
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

بەشێک لەو سەرکردەو نووسەرانەی بەشێک لە ژیانیان لە زیندانی ڕژێمە نەیارەکانیاندا بەسەربردووە، سوودیان لە ڕۆژانی زیندان بینیوەو لە بیرەوەرییەکانیاندا وەکوو قوتابخانەو ناوەندێکی پێگەیاندن باسی دەکەن. سەرۆک کۆماری بۆ#سنە# “عەلی عیزەت بیگۆڤیچ” کە نزیکەی دە ساڵ لە زینداندا بووە، دەڵێت؛ دەشێت مرۆڤ مامۆستای زانکۆ بێت یان فەیلەسوفێکی بەناوبانگ بێت، بەڵام هەموو ئەمانە نابنە ئەوەی لە ئازاری زیندانت کەم بکەنەوەو ئاسانتر بێت.
بیگن و هەنگ: میناحیم بیگن (1913 - 1992) کە لە ماوەی ساڵانی (1977 - 1983) شەشەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە. لە ساڵی (1940) بەتۆمەتی چالاکی سیاسی جوایەتی لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەکێتی سۆڤیەتەوە دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی ئۆردوگای کاری بێگاری (زیندان) ی سیبێریای دەکەن. لە (1941) لێخۆشبوونێک بۆ هاووڵاتییە پۆلۆنییەکان دەردەچێ‌ و بەر لێبوردنەکە دەکەوێ‌. ئەو بەسەرهاتی زیندانیکردنی خۆی لە پەڕتووکێکدا بە ناونیشانی ، شەوە سپییەکان گێڕاوەتەوە، . لەبارەی چۆنێتی بەسەربردنی بەشێک لە کاتەکانی لە زیندانەکانی سۆڤێتدا، دەنووسێت؛ ئەو قاوشە گەورەیەی منی تێدابووم وەک کوورەی هەنگ وابوو. بەڕۆژ گفتوگۆ گەرموگوڕ بوو. وەک ڕێسایەکیش ئەو باسوخواسانە بەسەر گرووپە لە یەک جیاوازەکاندا دابەشببوو، لە هەر کۆمەڵگەیەکیشدا مرۆ بەدوای کەسانی نزیک لە خۆی دەگەڕێ یان ئەو کەسانەی کە دیارن لەو نزیکن، لە زیندانیشدا جۆرە یانەیەکی تایبەت هەبوو، بەڵام لە قاوشەکەی ئێمەدا زیندانی وەهای تێدابوو، هەوڵیاندەدا گیانی باش و ورەی بەرز بپارێزن. هەر بە دەستپێشخەری ئەوان، خول لەسەر زمان، لەسەر وێژەو مێژوو ڕێکخران. ئێمەش موناقەشەی گشتیمان دەکرد. لەنێو زۆر شتدا، لە کەسێکی نەخوێندەوار، کە هەرگیز ناوی «ماتەرلینک: نووسەر و شاعیر و شانۆنامەنووسی بەلجیکی (1862 - 1949) ، لە ساڵی (1911) خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی پێبەخشرا.»ی نەبیستبوو، گوێگری بابەتێک بووین لەسەر ژیانی مێشەهەنگ، چونکە کابرا زانیاری سەرسوڕهێنەری لەسەر کاروبارو شێوەی ژیانی هەنگ هەبوو، ئاخر کاری ئەو کارە بوو. ئێمە بۆ چەندین کاتژمێر گوێمان لێگرت، ئەویش باسی “شانشینی” هەنگی بۆ کردین، ئینجا ئێمە بە یەکدەنگی ڕامان وابوو، کە بابەتەکەی ئەو، لە زۆر لەوانەی خاوەن پلەوپایەی خوێندنی باڵا بوون سەرنجڕاکێشتربوو.
=KTML_Bold=“پەیمانگای سینای ئیسلامی”=KTML_End=
نووسەر و بیرمەندی ناسراوی میسر شێخ محەمەد غەزالی (1917 - 1996) ، کە لە زانکۆکانی میسرو سعودییەو جەزائیر وانەی وتووەتەوەو یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکانی حەسەن بەننای دامەزرێنەری گرووپی ئیخوان موسلیمن، لە ساڵی (1948) لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی میسرەوە دەستگیر دەکرێت و نزیکەی ساڵێک لە بەندیخانەی توڕە زیندانی دەکرێت.
لە گفتوگۆیەکدا لەبارەی چۆنێتی بەڕێکردنی ئەو ماوەیەی لە زینداندا بووە، دەڵێت؛ هەشت مانگ لە گرتوخانەی توڕە بووم، ئەو گرتوخانەیە قوتابخانە بوو. شەوو ڕۆژ پەرستشی بەردەوامیی تێدا دەکرا. دوو دوو، سێ‌ سێ‌، چوار چوار قورئانم پێ‌ دەخوێندن. خوێندنە ئایینییەکان بەردەوام بوون، هەر لەوێ‌ ئەوەی ناومان لێنابوو پەیمانگای “سینای ئیسلامی” دامەزرا. تاوەکوو ئەو مامۆستایانەی زانکۆ کە دەستگیرکرابوون بتوانن وانە بە قوتابییە دەستگیرکراوەکان بڵێنەوە، بۆ ئەوەی کاتێ‌ گەڕانەوە زانکۆ وەک ئەوە وابێت کە دانەبڕاون.
=KTML_Bold=“زیندان‌ و ژیان دۆستی”=KTML_End=
عەلی عیزەت بیگۆڤیچ (1925 - 2003) ، کە لە ماوەی ساڵانی (1992 - 2000) سەرۆک کۆماری بۆسنە بووە، دووجار زیندانی کراوە. جاری یەکەم تەمەنی بیست و چوار ساڵ بووە، بەهۆی درووستکردنی ڕێکخراوێکی لاوان تایبەت بە موسڵمانان و ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە مانگی سێی (1946) دەستگیر کراوە و لە ساڵی (1949) ئازادکراوە. بۆ جاری دووەم لەسەر بڵاوکردنەوەی پەڕتووکَک لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لەئیسلامدا، لە مانگی ئاداری (1983) دەستگیر دەکرێت و لە مانگی تشرینی دووەمی (1988) ئازادکراوە. وەکوو خۆی دەڵێت؛ شەش ساڵی ڕەبەق لە زینداندا نەیانهێشت چوار دیواری زیندان بەجێبهێڵم. کەچی هاوڕێ‌ و هاوبەندییەکانم لە دزو تاوانکارانی بازرگانی و چەتەو ڕێگر ڕێگەیان پێدەدرا سەردانی ماڵ بکەن و زیندان جێبهێڵن.
بیگۆڤیچ لە ساڵی (1989) پارتی کاری دیموکراتی دادەمەزرێنێ‌، لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کۆماری بۆسنەو هەرسکدا لە ساڵی (1990) لەکۆی (240) کورسی پارلەمان (86) کورسی بەدەستدەهێنێت. لە ئازاری (1992) لە ڕیفڕاندۆمێکدا (62%) دانیشتووانی بۆسنەو هەرسک دەنگ بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەیان دەدەن و بیگۆڤیج دەبێتە سەرۆکی وڵاتەکەو ساڵی (2000) دەست لەکاردەکێشێتەوە.
بیگۆڤیچ کە (2075) ڕۆژی تەمەنی لە زینداندا بەسەربردووە، لەبارەی بەسەربردنی ئەو ڕۆژانەوە دەڵێت: کاتێک زانیم دەبێت ژیانم لە زیندان بەسەربەرم، ئیتر ئەو چەمکەم وەبیر خۆم هێنایەوە کە چەمکی ڕاگیربوون و بەردەوام بوونە.. ساڵان هاتن و ڕۆیشتن ساردبوونەوەیەکم لەخۆمدا بەرانبەر هەستی ژیاندۆستی بەدینەکرد.. لە دوای دادگایکردنەوە دەستمکرد بە تۆمارکردنی بیرۆکەو وردبوونەوەکانم خۆم بۆ ژیان و قەدەرو ئایین و سیاسەت. ئەو یادەوەرییانە بوونە سیازدە جەڵد بە کاغەزی ئەی پێنج بە خەتێکی زۆر وردی وا کە نەخوێندرێتەوە نووسرا. بە ئەنقەست ئەو کارەم کرد. یەکێک لە هاوڕێیانی زیندانم ئەم نووسینانەی لە پاکەتی یاری شەترەنجدا بردە دەرەوەی زیندان. ئەوە بوو هەمووی کۆکراوەیە و لە ساڵی (1999) لە سەرایڤۆ بە ناونیشانی (راکردنم بەرەو ئازادی: تێبینیەکانم لە زیندان) بڵاوکرایەوە.
ناوبراو دەڵێت: دەشێت مرۆڤ مامۆستای زانکۆ بێت یان فەیلەسوفێکی بەناوبانگ بێت، بەڵام هەموو ئەمانە نابنە ئەوەی لە ئازاری زیندانت کەم بکەنەوەو ئاسانتر بێت.
=KTML_Bold=“مێژووی شارستانییەت لە زیندان”=KTML_End=
نووسەر و ڕاوێژکارو کۆمەڵناسی ئێرانی ئیحسان نەراغی (1926 - 2012) ، لە سەردەمی محەمەد ڕەزا شادا، وەکوو شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران لە ڕێکخراوی یونیسکۆ کاریکردووە. بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی بووە. سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی زانستی و فێرکاری و پلاندانانی وڵات بووە.
ئەو نووسەری پەڕتووکی (لە دەرباری شاوە بۆ زیندانەکانی شۆڕش) ە. لەو پەڕتووکەدا نۆ گفتوگۆی ڕاشکاوانەی نێوان خۆی و شای ئێران دەگێڕێتەوە. دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران‌ و هاتنە سەر کاری ئاخوندەکان لە ساڵی (1979) ، بەتۆمەتی نزیکایەتی لە ڕژێمی پێشوو سێجار دەستگیر دەکرێت. جاری یەکەم لە سەرەتای مانگی نیسانی (1979) دا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەستگیر دەکرێت. لە کۆتایی ئەو ساڵەدا بە مەبەستی سەردانیکردنی کوڕەکەی کە لە پاریس دەخوێنێت، ڕەزامەندی فەرمیی دەسەڵاتداران وەردەگرێت، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیر دەکرێت و چوار مانگ لە زیندانی ئیڤین دەئاخنرێت. جاری سێیەم لە (01-07-1981) لەکاتی سەردانیکردنی ماڵی خزمێکی لە سەروی تاران دەستگیر دەکرێت و لە (28-09-1983) ئازاد دەکرێت.
نەراغی لە پەڕتووکەکەیدا بەوردی باسی ماوەی زیندانیکردنەکەی دەکات و بەسەرهاتی زیندانیەکان و ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە. جاری یەکەم لە ژورێکی تایبەتدا بووە. بۆ جاری دووەم براوەتە ژوری سیاسی و بیریارەکان و لەبارەی ئەم قۆناغەوە دەڵێت؛ دەمانتوانی ئەو پەڕتووکانە بخوێنینەوە کە میوانەکانمان لەگەڵ خۆیاندا بۆیان دەهێناین. ئێمە لەو بەشەدا (160) زیندانیکراو بووین. ئەفسەرە پلە بەرزەکان و فەرمانبەرانی ساواک، وەزیرەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران و بازرگانانیش لەوێدا زیندانی کرابوون.
لە جاری سێیەمدا سەرەتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت‌ و پاشان ڕەوانەی زیندانی ئیڤین دەکرێت. لەو زیندانەشدا دەبرێتە دوو شوێنی جیاواز. لەبارەی شوێنی یەکەمیەوە دەڵێت: وانەی زمانم بە گەنجە دەستگیرکراوەکان دەوتەوە، وانەکان کاغەزو قەڵەمی تێدا بەکارنەدەهات، چونکە هێنانی بۆ ناو گرتوخانە قەدەغەبوو. بۆ بیرهێنانەوەو تۆمارکردنی زانیارییەکانم تەسبیحەکەمم بەکاردەهێنا کە زیندانیەکی ئازادکراو بۆی بەجێهێشتبووم. لە ماوەی پانزە مانگدا گەیشتمە دەنکی نەوەدو هەشت، واتە (98) بابەتم باسکردبوو.
لە درێژەی باسکردنی قۆناغی زیندانی سێ‌ ساڵەیدا، نەراغی دەڵێت؛ ماوەی دوو ساڵم لە زیندانی ژمارە شەشدا بەسەربرد. یەکێک لە زیندانییەکان زانایەکی جیۆلۆجی بوو، بۆ ماوەی بیست ساڵ لە کانەکانی ئێراندا کاریکردبوو. داوامانلێکرد دەربارەی گازو پترۆڵ و ئاسن و ڕەساس و زیو بۆمان بدوێ‌. دە ڕۆژ وانەی پێوتینەوە، دواتر داوامان لە یەکێکی جوگرافیناس کرد دەربارەی ڕووەک و ئاووهەوا لە ئێراندا چەند وانەیەک بڵێتەوە. داوامان لە مێژوونووسێک کرد دەربارەی ئەو گەلانەی لە سەردەمی زوودا لە دەشتەکانی باکوورەوە (لە ڕووسیاوە) هاتن و لە بەرزانییەکانی ئێراندا نیشتەجێبوون بۆمان بدوێت. لە ماوەی مانگێک لەو موحازەرە ڕۆژانەیەدا قەناعەتمان بە پاسداران کرد کە ئێمە هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی سیاسی یان حزبی ناکەین، بەو هۆیەوە ماوەیەکی باش لێمان گەڕان.
لە ماوەی ئەو موحازەرانەدا کە نزیکەی ساڵێکی خایاند، هەموو لایەنەکانی ژیانی مێژوویی و هونەری و ئابووری و سیاسی وڵاتمان شیکردەوە. لەبەرئەوەی سکرتێری یانەی ڕاوچیانمان لەگەڵدا بوو، چەندین موحازەرەی دەربارەی باڵندەکان و ئەو جۆرانەی لە ئێراندا هەن بۆ گرتین. زۆر موحازەرەشمان دەربارەی ڕێگاوبانەکان بۆ ئامادەکرا، چونکە یەکێک لە گیراوەکان عەقیدی پۆلیس بوو.
ژیانی نەراغی لە زینداندا تەنیا وانە وتنەوە نابێت، بەڵکوو بەسەرهاتێکی دیکەی خۆی بەم جۆرە دەگێڕێتەوە: دوای ساڵێک لە زیندانیکردن و گواستنەوەم بۆ ئەو بەشەی زیندانی ئیڤین، توانیمان هەندێک پارە کۆبکەینەوەو پەڕتووکی مێژووی شارستانییەتەکانی ویل دۆرانت بکڕین کە لە بیست بەرگ پێکهاتبوو، لە سەردەمی شادا وەرگێڕدرابووە سەر زمانی فارسی. گەیشتنی ئەو پەڕتووکە بۆ زیندانەکەمان خۆشیەکی لە ڕادەبەدەری لە دڵی زیندانیەکاندا درووستکرد، هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە لە بەردەم پەڕتووکخانەکە ڕیزیان دەبەست بۆ ئەوەی بەرگەکانی پەڕتووکەکەیان دەستبکەوێت. لەژێر سێبەری دارەکانی حەوشەکەدا دەیانخوێندەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
یەکەم: میناحیم بیگن: شەوە سپییەکان (بەسەرهاتی زیندانییەک لە ڕووسیا) ، وەرگێڕانی: شەفیقی حاجی خدر، چاپی یەکەم، 2019، #هەولێر#.
دووەم: کۆمەڵێک نووسەر: شێخ محەمەد غەزالی ڕوانگەو بیرەوەرییەکانی، وەرگێڕانی: ڕێدار ڕەئوف ئەحمەد، لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری زەهاوی، چاپی یەکەم، 2020، #سلێمانی#.
سێیەم: ژیاننامەو بیرەوەرییەکانی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ، وەرگێڕانی: عەبدولقادر عەلی، چاپی یەکەم، 2019، سلێمانی.
چوارەم: ئیحسان نەراغی: لە دەرباری شاوە بۆ زیندانەکانی شۆڕش، وەرگێڕانی: ئەحمەد قادر سەعید، چاپی یەکەم، 2005، سلێمانی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 209
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
Articoli collegati: 2
Biografia
Date & eventi
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Rapporto
Libro: Letterario
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 26-06-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 26-06-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( شادی ئاکۆیی ) in: 26-06-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 209
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,375
Immagini 105,517
Libri 19,422
File correlati 97,450
Video 1,395
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Folders
Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - PDF - Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - PDF - Pubblicazioni - Provincia - Fuori Pubblicazioni - Pubblicazione - Magazine

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.578 secondo (s)!