ژووژوو وتووە: ئاخۆ گیانلەبەر هەبێ، بێچووی لە بێچووی من نەرم و شل تر بێ.
ژووژوو: ژیشک. یەکێکە لە گیانلەبەرە کێوییەکان و لە ناوچە چیاییەکانی کوردستان بوونی هەیە، پشتی بە جۆرێک دڕکی زۆر تیژ داپۆشراوە، بۆ خۆپارێزی لە دوژمنەکانی بەکاری دێنێت، بەو هەموو دڕکەوە، بێچووی خۆی لە هیی هەموو ئاژەڵێک بەنەرمتر دەزانێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کەسێک منداڵی خۆی لا نازدار و جوانە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 233