دنیای لێبووە بە کونە مشک، جێی تیا نابێتەوە.
لە زووربەی ماڵی گوندەکانی کوردەواردا، بەتایبەت لەکادێنەکانیاندا کەلێن و کون هەیە، کە دەبێتە جێگەی پشودانی مشک، کون و کەلێنەکان هێندە بچووکن، تەنیا مشکی پێوەدەچێت، لەکاتی دەستکەوتنی دانەوێڵە و خۆراکدا خۆیان دەگەێننەوە کونەکانیان و خۆیان دەشارنەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە کارێکی نابەجێی کردبێت و شوێن نەبێت خۆی تیا بشارێتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,024