$جوگرافیای کوردستان$
کوردستان خاوەن شوێنێکی جیۆکلتورییە و بەشێکی زێدەی ئەو زەوییانە دەگرێتەوە کە بە ئێران، ئێراق، سووریە و تورکیە دراون. گەر بە کوورتی هەرێمە گرنگەکانی بناسێنین، بەم شێوەیە دەبێت:
$مەتینا دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی مەتینا دەکەوێتە باکووری ئێراق، لەسەر سنووری چوکورجای جۆلەمێرگ. (باشووری کوردستان)
$زاپ دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی زاپ دەکەوێتە باکووری ئێراق، کە دەبێتە باشووری کوردستان.
$ئاواشین دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی ئاواشین دەکەوێتە باکووری ئێراق. (باشووری کوردستان)
$باسیان دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی باسیان دەکەوێتە باکووری ئێراق. (باشووری کوردستان)
$حەفتەنین دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی حەفتەنین دەکەوێتە باکووری ئێراق و لە چیاکانی قەندیلەوە درێژ دەبێتەوە تا ناوچەی شرنەخ. حەفتەنین بە درووستی دەکەوێتە نێو سنووری شاری دهۆک کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە. (باشووری کوردستان)
$خواکورک دەکەوێتە کوێ؟$
خواکورک دەکەوێتە باکووری ئێراق و دەستە چەپی چیاکانی قەندیل. (باشووری کوردستان)
$قەندیل دەکەوێتە کوێ؟$
بەشێکی زۆری چیاکە لەسەر سنووری ئێران و ئێراقە کە پشکە هەر زۆرەکەی دەکەوێتە بەشی ئێراقەوە. هێلی سنووری ئێران و ئێراق لە لووتکەی چیای قەندیلەوە دەرباز دەبێت و چیاکە دەکات بە دوو بەش. لە شوێنە هەرە گرنگەکانی چیای قەندیل، شاری پیرانشارە کە بەستراوەتە بە سنووری ئێرانەوە، لە لای ڕۆژهەڵاتی چیاکە و شاری سلێمانی کە دەکەوێتە لێوارەکانی ڕۆژاوا. بە شێوەیەکی گشتی هەموو چیا، کەند و گردەکانی قەندیل پڕن لە ئەشکەوت و ستارگە. (باشووری کوردستان)
$مەخموور دەکەوێتە کوێ؟$
مەخموور شارۆچکەیەکی کەمپییە، سەربە شاری موسڵ لە باکووری ئێراق. کە نزیکەی 100کم دووری شاری هەولێرە. (باشووری کوردستان)
$شنگال دەکەوێتە کوێ؟$
شنگال یا هەرێمی شەنگال دەکەوێتە باکووری ئێراق، هەرێمی شەنگال ڕووبەرەکەی نزیکەی 3200کیلۆمەتری چواگۆشەیە. (باشووری کوردستان)
$هەورامان دەکەوێتە کوێ؟$
ناوچەی هەورامان ناوچەیەکی شاخاوییە و دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و ئێراق. لە سەدەی 19دا گەڕیدەکانی ڕۆژاوا ناوی ئەو ناوچەیەیان هێلانەی هەڵۆ ناوناوە. گردە هەرە بەرزەکەی ناوچەی هەورامان، چیای شاهۆیە کە بەرزیەکەی نزیکەی 3500م دەبێت. (باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
$جیلۆ دەکەوێتە کوێ؟$
ناوچەی جیلۆ یا چیای جیلۆ، چیایەکی بەرزە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی گۆمی وان و بە بەفر داپۆشراوە. لەپاڵ بەرزییەکەی کە دەگەهێتە 4180م، بەرزترین لووتکەی کە گردی ڕەشکۆیە، بە سێیەمین هەرە بەرزترین لووتکەی تورکیە دادەنرێت. (باکووری کوردستان)
$زاگرۆس دەکەوێتە کوێ؟$
چیاکانی زاگرۆس دەکەونە کوێ؟ چیاکانی زاگرۆس زنجیرە چیایەکی گەورەن کە بە درێژایی 1500کم لە سنووری ئێراق تا باشووری کەنداوی فارس درێژ دەبننەوە و دەکەونە خاکی ئێران و ئێراقەوە. (باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
$کاتۆ دەکەوێتە کوێ؟$
دەکەوێتە ناوچەی بەیتووشەبابی شرنەخ، بەرزی چیای کاتۆ کە یەکێک لە گرنگترین و ستراتیژی ترین شوێنەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵە، نزیکەی 2850م دەبێت. (باکووری کوردستان)
$جودی دەکەوێتە کوێ؟$
چیای جودی کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەلاتی ناوچەی ئەنادۆڵ، لەنێوان شارەکانی شرنەخ و سلۆپی جێ کەوتووە. چیای جودی بۆ زۆرێک لە ئایینە یەکتاپەرەستەکان و بە تایبەت بۆ موسڵمانەکان شوێنی زۆر گرنگە. (باکووری کوردستان)
$گابار دەکەوێتە کوێ؟$
چیای گابار یەکێک لە شاخە هەرە گرنگەکانی ناوچەی شرنەخ. بەرزی چیای گابار 1850م دەبێت و دەکەوێتە 20کم ڕۆژاوای شرنەخ. چیای گابار لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەکەوێتە سەر زنجیرە چیای تۆرۆس، لە باشوورەوە بە ڕووباری دیجلە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بە چیای جودی و لە باکوورەوە بە چیای ئەروح دەور دراوە. (باکووری کوردستان)
$باگۆک دەکەوێتە کوێ؟$
باگۆک لەنێوان نسێبین و مدیاد دەستپێدەکات و تاوەکوو حەزەخێ درێژ دەبێتەوە. (باکووری کوردستان)
$گاپ دەکەوێتە کوێ؟$
دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ کە لە دەشتە بەرفراوانەکانی خوارەوەی ڕووباری فورات و دیجلە پێک دێت، کە پارێزگای ئادیامان، ئێلح، ئامەد، گازیئەنتاپ، کلیس، مێردین، سێرت، شانلیئورفا و سرنەخ لە خۆ دەگرێت. هەروەها خاکی سووریە لە باشوور و ئێراق لە باشووری ڕۆژهەڵات. (باکووری کوردستان)
$جزیر دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی جزیری بۆتان یا جزیر، یەکێکە لە ناوچەکانی پارێزگای شرنەخ لە تورکیە. جزیر لە لای ڕاستی ڕووباری دیجلەوە نزیکەی 400 م لە ئاستی دەریا بەرزە. هەرێمی جزیر لە ناوچەیەکی بەرز ئاواکراوە و بەپێ قسەی مێژوونووسان، مێژووی ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ح. نووح. کاتێک لە سەرەتاکانی سەردەمی کۆمار ناوەندی ناوچەیەکی پارێزگای مێردین بوو، لە 16ی گولانی 1990 بە شرنەخەوە بەسترایەوە. ڕووبەری جزیر 460کم چوارگۆشە دەبێت. (باکووری کوردستان)
$جەزیرە دەکەوێتە کوێ؟$
کانتۆنی جەزیرێ دەکەوێتە ڕۆژاوای کوردستان و بە ناوچەیەکی گرنگی کانگای نەوت دادەنرێت. ئەم ناوچەیە بە شێوەیەکی گشتی لە دەشت و پانتاییەکی بەرفراوان پێک دێت. (ڕۆژاوای کوردستان)
$چوکورجا دەکەوێتە کوێ؟$
ناوچەی چوکورجا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی ئەنادۆڵ و سەر بە پارێزگای هەکارییە. (باکووری کوردستان)
$گارا دەکەوێتە کوێ؟$
گارە ناوی هەرێمکی شاخاوی باکووری ئێراقە، کە بە نزیکەی 40 کم دوورە لە سنووری تورکیە. پانتای نێوان هەردوو چیای گارە و قەندیل زەوییەکی دوورە دەست و شاخاوییە. (باکووری کوردستان)
$سەرحەد دەکەوێتە کوێ؟$
هەرێمی سەرحەت یا هەرێما سەرحەدێ بە فەرمی ئەو هەرێمەیە کە پارێزگاکانی ئیدر، قەرس، ئەردەخان، ئەرزرۆم و ئاگری لە خۆ دەگرێت. سەرحەد ڕێگایەکی پەیوەندی دەبەستێتەوە بە ئێران، نەخچیڤان، گورجیستان و ئەرمەنیستان. (باکووری کوردستان)
$گەرمیان دەکەوێتە کوێ؟$
ناوچەی گەرمیان دەکەوێتە باشووری کوردستان و سەر بە پارێزگای سلێمانییە. گەرمیان لەسەر سنووری کەرکووک و دیالەیە و بەشێک لە سنووری ئەم ناوچەیە لەنێو خاکی ئێراندایە. (باشووری کوردستان)
=KTML_Red=$ڕووبارەکان$=KTML_End=
$ڕووباری ئاراس دەکەوێتە کوێ؟$
ڕووباری ئاراس کە بە ڕووباری کوراوە دەرگاتە دەریای خەزەر، درێژییەکەی 1072کم و پانییەکەی 102000کم دەبێت. #ڕووباری ئاراس# کە لەنێو سنووری پارێزگای ئەرزرۆمدایە، لە سنووری خاکی ئێرانەوە دەرگاتە وەڵاتی ئازەربایجان. ئەم ڕووبارە دەکەوێتە نێوان چیاکانی چەویلگە و ئەرزرۆم. (باکووری کوردستان)
$ڕووباری دیجلە دەکەوێتە کوێ؟$
ڕووباری دیجلە لەنێوان ڕووبارە هەرە گرنگ و گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێدەگرێت. بە شێوەیەکی گشتی سەرچاوەی ڕووباری دیجلە لە چوار وەڵات پێک دێت، کە ئەو وەڵاتانەش ئەمانەن: تورکیە، ئێران، ئێراق و سووریە. حەوزی ئەم ڕووبارە بەسەر ئەم چوار وەڵاتە دابەش دەبێت و هەر ئەمەش یەکێکە لە خاڵە ستراتیژی و گرنگەکانی. ڕووباری دیجلەش وەک فورات دەرژێتە کەنداوی فارسەوە. ڕووباری دیجلە بە درێژایی 1900کم یەکێک لە درێژترین ڕووبارەکانی جیهانە. ئەم ڕووبارە بە پارێزگاکانی ئامەد، ئەلەزیز، مێردین و باتماندا تێدەپەڕێت. (باکووری کوردستان)
$ڕووباری فورات دەکەوێتە کوێ؟$
ڕووباری فورات لە شارۆچکەی ئایکوورتی ناڤچەی ئەرزینگانەوە هەڵدەقولێت، ئەم ڕووبارە لە پارێزگاکانی تونجەلی، ئەلئەزیز، مەڵەتی، ئامەد، ئادیامان و گازیئەنتابەوە دەرباز دەبێت. ڕووباری فورات کە لە سنوورەکانی تورکیە دەردەکەوێ، لە خاکی سووریە و ئێراقەوە دەرباز دەبێت و دەرگاتە کەنداوی فارس. تونجەلی، بە ڕووباری دیجلە و فوراتەوە دەڕێژنە کەنداوی فارس. ئەم دوو ڕووبارە، دیجلە و فورات، خاکی بەپیت و کەوناری مەزۆپۆتامیا پێکدێنن. ڕووباری فوارتیش وەک دیجلە یەکێک لە خوێنەرانی ژیانی مەزۆپۆتامیان. [1]
وەرگێڕانی کوردیپێدیا، لە کرمانجییەوە: #ئەمیر سیراجەدین#