کە دایکت هات بۆ ماڵتان میوەتان نەبوو. ڕامەکە 5 جۆر میوە بکڕیت و بێیتەوە. تەلەفون بۆ ماسی دیلییڤەری مەکە، ئەگەر لە ماڵەوە مریشک گۆشت هەبوو... من ناڵێم ژنەکەت پێیناخۆشە، بەڵام شتە نەفسییەکان لێرەوە دەست پێئەکا. کاتێک باوک و دایکی ئەو دێت بۆ ماڵتان هەمان فڕکان فڕکان بکە. ئەزانم دایک دووبارە نابێتەوە.
ئەزانم هەرچی بۆ بکەی هێشتا کەمە، ئەزانم خۆشتەوێ، بەڵام ئەم ماڵە خێزانەکەتی تیایە. ئەبێ چۆن مامەڵە لەگەڵ دایک و باوکی خۆت ئەکەی، ئاواش مامەڵە لەتەک دایک و باوکی ئەو کەیت. بێگومانم کە ناتوانی، مادام وایە ماڵەکەت مەشێوێنە، بەخوا ژنەکەت کاتێک ئەوە ئەبینێ لەوانەیە لە داخا دووجار خوێ بکاتە چێشتەکەوە، کورە نەوەڵا لە بیری ئەچێ و مریشکەکە ئەسوتێنێ.
منداڵی خوشکەکەی دێ بۆ ئەوەی ژنەکەت سەعی پێبکا، دەی مەڵێ بچوکە و هێندەی قەبارەی خۆی حسابی بۆ بکە.
دەچن بۆ موناسەبەیەک خزمی خۆت 25 هەزار دائەنێی، کە چوویتەوە بۆ خزمی ژنەکەیشت 25 هەزار دانێ.
جەژنانە بە منداڵەکانی خۆتان ئەدەن، ئێ بە منداڵی خزمەکانی ژنەکەیشت بدە.
ئەچی بۆ پرسەی خزمی خۆتان، بچۆ بۆ پرسەی خزمی ژنەکەیشتان...
کاتێک کەسێکی نزیکی وەفات ئەکا لە مزگەوت وەک ئەو خەڵکە بوەستە...
هیچ کاتێک کەسوکاری یەکتر مەشکێنن. ئەگەر گلەیشت هەبوو لەبار خاتری خێزان وەلی کە...
کاتێک دەتەوێ دەعوەتی ناسیاوێکت کەیت و ژنەکەت ئەڵێ وەڵا مەزاجم نییە، قبووڵی کە. تۆیش بیر لە تۆڵە مەکەرەوە. [1]
#ئازاد جەلال#