Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,585
Immagini 105,689
Libri 19,410
File correlati 97,470
Video 1,395
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
عێراق دوای هاتنەکەی بایدن و نوێژەکەی سەدر!
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عێراق دوای هاتنەکەی بایدن و نوێژەکەی سەدر!

عێراق دوای هاتنەکەی بایدن و نوێژەکەی سەدر!
$ئێراق دوای هاتنەکەی بایدن و نوێژەکەی سەدر!$
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

#17-07-2022#

$بەرایی$
نوێژەکەی سەدر و سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دوو ڕووداوی گرنگی ڕۆژانی ڕابردوون کە دەشێ ئاڕاستە بە شێوازی پێکەوەنانی حکومەتی داهاتووی ئێراق بدەن. هەڵبەت گەلێک فاکتەری جیاجیای دیکەش هەن، بەڵام ئەمانە هەنووکەیین.

نوێژەکەی سەدر نەخشەڕێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئەوی دەرخست، ئەوەش نەک تەنیا حکومەت، بەڵکوو کاریگەریی لەسەر کۆی پڕۆسە سیاسییەکە دادەنێت. سەردانەکەی بایدن و دەرەنجامەکانیشی کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی ئێران لە ئێراق و ناوچەکە دادەنێت، وەک نزیکترین لایەنی دەرەکی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە ئێستا بە تەمایە حکومەت پێکەوە بنێت.

$سەردانەکەی بایدن و پێکهێنانی حکومەتی ئێراق$
لە سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دەنگی وەرچەرخانێک دێ. نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا هەوڵمدابوو تیشک بخەمە سەر کاریگەرییەکانی لەسەر ئێراق و کوردستان. پێدەچێ ئیدارەی بایدن بە تەمای درووستکردنی هاوسەنگییەکی هێزداری بێت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێرانیش چاوەڕێیە بزانێ ئەمە بە کردەنی چی لێدەکەوێتەوە. ڕاستییەکەی، ئەوان هیوایەکی زۆریان بە بایدن هەبوو تاوەکوو کاتێ هاتەسەرکار، بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام بایدن ئەوانی تووشی سەرسووڕمان کرد. چونکە نەک هەر تاوەکوو ئێستا ئەوەی نەکردووە، بگرە خەریکە ترەمپ ئاسا دەجوڵێتەوە، هەرچەند هێشتا خواستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیشی لەسەردایە. سەردانەکەی بۆ ئەم ناوچەیە زیاتر بۆ درووستکردنی هاوسەنگییەک لەنێوان هێزە ناوچەییەکان بوو کە بەهۆی توانای مووشەکی، درۆن و هێزە پرۆکسییەکان و بەرنامەی ئەتۆمییەوە، زیاتر بەلای ئێران داشکا بوو.

دەبێ چاوەڕێ بین بزانین کە جووڵەی داهاتووی ڕووسیا، چین و هەڵوێستەکانی داهاتووی ئێران وەک لایەنێکی دیکەی ئەم بابەتە چۆن دەبن تاوەکوو بزانین ئەو هاوسەنگییە درووست دەبێت یان نا؟ بەڵام ڕەنگە ئەوە دیاربێت کە ئێران چی بە تەمای گرژکردنی بارودۆخە بێت لە ناوچەکە، یان دواجار مل بدات بۆ ڕاهاتن لەگەڵ ئەو هاوسەنگییە نوێیەی کە ئەمریکا بە تەمایە درووستی بکات، سیاسەتەکەی لە ئێراق پاراستنی ئەو دۆخەیە کە لە ئارادایە. واتا ڕەنگە نەیەوێ دۆخەکە لەوەی کە هەیە ئاڵۆزتر بێت، بەڵام بۆچی؟

هاوکات لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان لە سووریا و لوبنان، ڕەنگە ئەوە بژارەیەکی گونجاو نەبێت بۆ ئێرانییەکان کە دۆخی ئێراق لەوەی کە هەیە ئاڵۆزتربێت. لە سووریا ئیسرائیل هێرشی بەردەوامی هەیە و لەوانەیە تورکیاش بێ مەیل نەبێت ئۆپەراسیۆنێکی دیکە بکات، کە چەندەی دژی ئیدارەی ڕۆژاوا بێت، ئەوەندەش لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێرانیش دەبێت، لەوانەیە ڕێ لەو هەلی فراوانبوونی نفوز و هەڵشکانەی ئێران لە سووریا بگرێت کە دوای کشانەوەی ڕووسیا لە هەندێک شوێن بۆی ڕەخساوە.

هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرژییەی کە ئێستا لە لوبنان هەیە، گرژکردنی زیاتری دۆخی ئێراقیش شتێک نابێت کە لە قازانجی تاران بێت. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئاڕاستەیەکی بەهێز لە ئێراق درووستبووە کە دژی هەژموونی ئێرانە و تارانیش ناتوانێ چاوی لێ بنوقێنێت. ئەو بەودواییانە باڵیۆزێکی تازەی لە ئێراق دانا کە بە ئەسڵ ئێراقی و خەڵکی نەجەفە و ئەمەش چەندەی پڕۆسەیەکی سیاسی و ئیداری پەیوەست بە ئێران خۆی بێت، ئەوەندەش بۆ هێورکردنەوەی ئەو ڕەوتەی شەقامی شیعەیە کە پێیوایە ئێران جیایە و دەستوەردان لە کاروباریان دەکات. ڕەوتی خۆپێشاندەرانی ناڕازی و سەدرییەکان خوازیاری هەژموونی ئێرانی نین لە ئێراق و پێدەچێت مەرجەعییەتی باڵای شیعەش بە لەونێک بەو ئاڕاستەیەدا هەنگاوی نابێت. بۆیە ئەگەر ئیتار بە تەمابێت حکومەتێک بە دڵی خۆی و بێ گوێدانە ڕای سەدر و لایەنەکانی دیکە درووست بکات، ئەوسا ئەگەر هەیە دۆخەکە وەک 2018ی لێ بێتەوە، وەک چۆن دوای ماوەیەک لە پێکهێنانی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی خۆپێشاندان و ناڕەزایی سەریهەڵدا.

$نوێژەکەی سەدر و پێکەوەنانی حکومەت$
لە ڕاستیدا هەر لە ڕۆژی پێش نوێژەکەوە، ئەو ساتەی کە تویتی ڕابەری ڕەوتی سەدر بڵاوکرایەوە، نیشانەکانی ئەوەی کە سەدر بە تەمانییە جارێ پەنا بۆ خۆپێشاندان ببەیت دیاربوو. ڕاستییەکەی دۆخی ئێستا بۆ سەدر وەک دوو شەشی یاری تاوڵە وایە. لە حکومەت نییە و حکومەتیش دەکات. لە ئۆپۆزیسیۆنە، جارێ تاکە سواری شەقامیشە بەڵام ئاڕاستە بە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتیش دەدات! ترسی سەرەکی ئیتارییەکان ئەوە بوو کە سەدر گەمەکەیان لێ تێکبدات، ڕەنگە هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی خاوەخاوکردنی ئەوان بووبێت لە پێکەوەنانی حکومەتێکی بێ سەدر، ئەویش سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر موقتەدا سەدر، دەرفەتێکی 40 ڕۆژەی پێدابوون تاوەکوو حکومەت درووستبکەن و نەیانتوانی.

لە نوێژەکەی هەینی ڕابردووشدا سەدر دووەمین دەرفەتی بە ئیتار دایەوە تاوەکوو حکومەت درووستبکات. ئەو توانای خۆی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر شەقام پیشاندا، بەڵام دووەمین دەرفەتیشی دایەوە بە ئیتارییەکان بۆ ئەوەی حکومەت درووستبکەن، هەرچەند هێڵی سووری بەسەر ناوی مالکی و هەندێک کاندیدی گریمانەیی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هێنا و هەندێک مەرجیشی دانا.

$سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کێ دەبێت؟$
وەک ساڵی 2010، ئەمجارەش لە ماراسۆنە زیاتر لە نۆ مانگییەکەی پێکهێنانی حکومەت دا، نووری مالکی ئەکتەرێکی سەرەکییە، وەک ساڵی 2018ش تۆپەکە لە مەیدانی گرووپەکانی نزیک لە ئێرانە. یەکێک لەو بەربەستانەی کە نەیهێشتوە لەدوای کشانەوەی سەدر لە پەڕڵەمان حکومەت پێک بێت، ناکۆکییە نێوخۆییەکانی چوارچیوەی هاوئاهەنگییە. ئەمەش لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کە ئەم جارە ئێران کەمتر دەیەوێ قسەی تێدا بکات. بۆیە ئەگەر هیچ نەگۆڕێت، ڕەنگە زیاتر هاوسەنگییە نێوخۆییەکانی ئێراق و ئیتار ئەوە دیاری بکەن کە کێ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.

لەوانەیە دانانی کەسێکی لە سەرکردە پلە یەکەمەکانی ئیتار (وەک مالیکی یان عامری) واتای ئاڵنگاریی سەدر بێت، مالیکی بێت ئەوە هەر ئاڵنگارییەکی ڕاستەوخۆیە و عامریش بێت ئاڵنگارییەکی ناڕاستەوخۆ دەبێت، چونکە ئەمە واتای ئەوەیە کە حکومەتەکەی بەهێز دەبێت و بە هەبوونی گرووپێکی بەهێزی وەک سەدریش لەدەرەوەی پەڕڵەمان، لەوانەیە واتای گرژی زیاتر بدات کە پێدەچێت ئیتار و ئێرانیش لانی کەم لە ماوەی کوورتخایەندا خوازیاری نەبن. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەگەر مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیران یان هادی عامری، دەتوانێت لەسەر هاوسەنگییە نێوخۆییەکانی ئیتاریش کاریگەریی دابنێت. بۆیە عامری کشایەوە و پێدەچێت ناوی مالیکیش زیاتروەک تەکتیک لەناواندا بێ، ئەگینا بە هەبوونی ڤیتۆی ناڕاستەوخۆی مەرجەعییەت، هەبوونی سەدر و شەقامی ناڕازی شیعە و تۆمارە دەنگییەکانی ئەم دواییە، چانسی ئەو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کەمتر بووەتەوە. خۆ ئەگەر شتیکی وەهاش ڕووبدات، ئەوا وەک ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێت و دەبێ ئێراق خۆی بۆ قۆناخێکی نوێ ئامادە بکات.

بژارەیەکی دیکەش مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئێستایە کە دوای نوێژەکەی سەدر و هاتنی بایدن و تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی چانسەکەی زیاتر بووەتەوە. لەسەردەمی ئەودا گرفتی قەرزەکانی ئێران لای ئێراق بە لەونێک چارەسەرکرا. ناوبژیوانی ئێران و سعودیەی کرا کە کارنامەیەکی جێی پەسندی لایەنە دەرەکییەکانە. ئەو مانۆڕیکی زیرەکانەیشی کرد کاتێک کە ماوەیێک بەر لە ئێستا سەردانی تارانی کرد. بەر لەوەی بچێتە جەددەش چووە لای ئیتاری تەنیسیقی لەکاتێکدا کە ئەمەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئێراق نەکرد و دەیەوێت پێیان بڵی، من دەتوانم هاوسەنگی ڕابگرم. کۆبوونەوەکەیشی لەگەڵ بایدن و محەمەد بن سەلمان وەک سەرۆکوەزیرانێکی کاربەڕێکەر، دەتوانێ وەک پاڵپشتییەکی ئەمریکا و سعودی بۆ مانەوەی ئەو تەرجەمە بکرێتەوە. پێدەچێ مانەوەی مستەفا کازمی هەتا هەڵبژاردنێکی دیکە بژارەیەکی سەدریش بێت. کازمی لەدەرەوەی ئێراق و لەدەرەوەی ئیتار بەدوای پاڵپشتیی بۆ مانەوەی خۆی دەگەڕێت، بەڵام گرفتەکەی ئەوەیە کە جارێ ئیتار پێی ڕازی نین. بە ئەگەری زۆر دواجار بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو فاکتەرانە، دواجار ئەگەری ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر ناوی سیاسییەکی پلە دووی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کارێکی دوور لە چاوەڕوانی نییە، هەرچەند کازمیش هێشتا هەر چانسێکی ماوە.

$کورد و سەرۆکایەتی کۆمار$
دوو ڕوانگە لەنێو ئیتارەوە سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی کۆمار دەردەکەون، یەکیان داوا لە کورد دەکات کە ڕێککەون و یەکی دیکەش جاربەجار باس لەوە دەکات کە ئەوان دەنگ بە کاندیدی یەکێتی دەدەن. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە کشانەوەی سەدر دۆخەکەی بۆ ئیتار گۆڕیوە. وادیارە ئەوان ئەم جارە کەمتر دەیانەوێ دەست لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار وەربدەن چونکە چەندەی پێویستیان بە یەکێتی هەیە، ئەوەندەش پێویستیان بە پارتی هەیە لە قۆناخی داهاتوودا. ئا لێرەوەیە کە بژارەی هەرە گونجاو بۆ ئەوان ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتییە.

دیارە چانسی د. #بەرهەم ساڵح# بۆ بوونەوە بە سەرۆککۆمار زیاترە ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کەسێکی دیکە ڕێکنەکەون. چونکە گەڕانەوەی ئەو لە بەغداوە بۆ #سلێمانی#، دەتوانێت کاریگەریی لەسەر هاوسەنگییە نێوخۆییەکانی حیزبەکەی دابنێت، ڕەنگە هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکیش نەیەوێت کارێک بکرێت کە سەرکردەکانی ئێستای یەکێتی تووشی گرفتی زیاتر بن. بە ئەگەری زۆر تاوەکوو خولەکی کۆتایی هەوڵی سازانی هەردوولا دەدرێت بەڵام ئەگەر نەکرا، ڕەنگە دواجار دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی بدرێت، بەڵام لەبەرانبەردا ئیمیتیازێکی واش بە پارتی بدرێت کە پێی ڕازی بێت. بەوجۆرەش دەرچەیەک بۆ یارییەکی براوە – براوە بۆ هەردوو لایەنی کوردی بڕەخسێت.

$کۆتایی$
وتارەکەی سەدر لە نوێژی هەینی دووەمین دەرفەتی ئەو بوو بۆ ئیتار بۆ ئەوەی حکومەت پێکەوە بنێ. دوای هاتنی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دۆخی ئێراق بۆ ئێران زیاتر لە جاران گرنگ دەبێت، بۆیە بە ئەگەری زۆر، تاران وەک لایەنی دەرەکیی نزیک لەو گرووپەی کە ئێستا جڵەوی پێکهێنانی حکومەتی بە دەستەوەیە، لە ئێراق بە دوای هاوسەنگییەکدا دەگەڕێت. ئەمەش دەتوانێت بە دۆخێک تەرجەمە بێت کە حکومەت ئیتاری بێت، بەڵام بە شەراکەتێکی ناڕاستەوخۆی سەدر (وەک هێشتنەوەی پۆستەکانی لەنێو حکومەت) یان لانی کەم بە ڕەزامەندییەکی ڕێژەیی سەدر و پارتی و سوننەکانیش بێت. هاوشێوەی ئەو باڵانسەی هێزدارییەی کە بایدن دەیەوێ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست درووست بێت، ڕەنگە دۆخێکی ئێراقیش تەنانەت ئەگەر بەشێوەی کاتیش بێ بەرەو ڕاگرتنی هاوسەنگییەک بڕوات ئەگەر دۆخەکە وەک ئێستا بمێنێتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 284
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-07-2022
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 17-07-2022 (2 Anno)
Città: Erbil
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 98%
98%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 16-04-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 16-04-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 284
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,585
Immagini 105,689
Libri 19,410
File correlati 97,470
Video 1,395
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - PDF - Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - Libro - Al- Anfal e Halabja Biblioteca - PDF - Articoli - Libro - Curdo emissione Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Dialetto - Italiano

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.64 secondo (s)!