#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئێراق کرا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە #12-04-2023# بەڕێوەچوو، قسە لەسەر کێشەی وەستانی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ناوەرۆکی کێشەکەی بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەردەوامە و گەشبینی خۆشی دەربڕی هەوڵەکان ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و #بەغدا# کرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەردوولا بە تەواوی پابەندی ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە بن، هەر لایەک پابەند نەبێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت و زەرەرمەندی سەرەکی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکەش هاووڵاتییانی کوردستان دەبن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 457
Scrivi il tuo commento su questo articolo!