Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,140
Immagini 104,954
Libri 19,405
File correlati 97,723
Video 1,402
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ڕەمزی نافیع و هەوڵێکی ناکام بۆ سەربەخۆیی کوردستان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەمزی نافیع و هەوڵێکی ناکام بۆ سەربەخۆیی کوردستان

ڕەمزی نافیع و هەوڵێکی ناکام بۆ سەربەخۆیی کوردستان
ناونیشانی بابەت: ڕەمزی نافیع و هەوڵێکی ناکام بۆ سەربەخۆیی کوردستان
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=دەستپێک=KTML_End=
بەر لە درووستکردنی حکوومەت لە ئێراق، ئینگلیزەکان بەڕێوەبەریەکی سەربەخۆییان لە کوردستانی باشوور بە سەرۆکایەتی شێخ مەحمودی حەفید ناساند، هێندەی نەبرد شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولادا درووستبوو، شێخ ئینگلیزەکانی لە سلێمانی وەدەرنا، دواتر لە شەڕێکی نابەرانبەردا لە دەربەندی بازیان شێخ مەحمود بەربرینداری دەستگیر کرا و ڕەوانەی هیندیستان کرا، دواتریش گەڕیندرایەوە سلێمانی لەو ماوەیەدا دووجار حکوومەتی (بەڕێوەبەرایەتی) لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی شێخ پێکهێنرا، دواشەڕیش شەڕی ئاوباریک بوو لەنێوان هەردوو لادا، پاشان شێخ سەبر سەبر لە گۆڕەپانەکە دوور دەکەوێتەوە، لە سەروبەندی بەرخودانی کورد و هەوڵەکانی شێخ مەحمود کۆمەڵێک بۆچوون و تێڕوانین دەربارەی ئینگلیز و داگیرکەر لەناو منەوەرانی باشووردا گەڵاڵەدەبێت بریتیبوون لە:
1. ئەو کەسانەی سەر بەئینگلیزبوون و پابەندبوون پێ یانەوە.
2. ئەو کەس و لایەنانەی سەر بە ئەڵمانیا بوون، شانازیان بە لایەنداریتی بۆ ئەڵمانیادەکرد، بەڵام خۆشەویستێکەیان تاک لایەنانە بوو.
3. ئەوانەی بۆ دەوڵەتی لە ناوچووی عوسمانی دەگریان، یاخود شانازیان بە مستەفاپاشاوە دەکرد و پێیان دەگوترا تورکچێتی. هەمووشیان بیروباوەڕەکەیان لەپێناو کوردایەتیدابوو.
بەر لە جەنگی جیهانی دووەم حیزبی هیوا دەرکەوت و ئەستێرەی بەختی گەشاوەبوو، زۆرێک لە خوێندەوارو مونەوەرانی کوردی لەخۆ کۆکردەوە بەڵام یەکێتییەکی ئایدلۆژییان نەبوو، حیزب بەوەناسرابوو دژی ئینگلیز و دۆستی ئەڵمانیایە، سەرۆکی حیزب مامۆستا ڕەفیق حلمی بوو. دواتر ئەویش پوکایەوەو پارتی دیموکراتی کورد دەرکەوت.
=KTML_Bold=“ڕۆژ ئاواو ڕۆژ هەڵاتناسی”=KTML_End=
ڕۆژهەڵاتناسی بریتییە لە ناسین و وێناکردنی ڕۆهەڵات لە دیدی ڕۆئاواوە، ئەم زانستە دوای دەرپەڕاندنی خاچ پەرستان لە (بیت المقدس) سەریهەڵدا، دەنا پێشتر ڕۆئاواییەکان بە مەبەستی حەج ڕوویان لە ناوچە پیرۆزەکانی (بیت لحم) و (قودس) دەکرد، بەڵام بە ژمارەکەم و دیدێکی جیاوازتر، وڵاتانی فەڕەنساو بەریتانیا لەم بوارەدا پێشەنگ بوون، پارە و مەخاریجێکی زۆریان بۆ ئەو مەبەست و کارە تەرخان دەکرد، دواتر وڵاتانی دیکەش هەنگاوەکانی ئەوانیان هەڵگرت بۆ نموونە ئەڵمانیا لە سەدەی نۆزدەهەمەوە کەسانی خۆیی بۆ ئەمکارە ڕەوانەی ناوچەی قەفقاس کردبوو، هەروەها دەکرێت گەشتەکەی (ئۆسکارمان) و مانەوەی چەند ساڵێک لە دەڤەری موکریان بە نموونەیەکی زیندوو بخەینە بەرچاو، لە سەرەتایی سەدەی بیستمەدا گەشتەکەی (گۆتفرێد یۆهانس مویلەر) ”دزەنە کردنە ناو کوردستانی داخراو” وەک شاهید حاڵێکی باسەکە بهێنینەوە.
گۆتفرید یۆهانس میولەر کێیە؟ لە ساڵی 1914 لە باشووری ئەڵمانیا لە دایک بووە، لەنێوان ساڵانی 1926- 1929 ئامادەیی پیشەسازی خوێندووە، لەنێوان ساڵانی 1935 تا 1936بە پایسکیل گەشتی بۆ ڕۆژهەڵات کردووە، سەری لە قاهیرە، فەلەستین و بەغدا داوە، دواتر گەیشتۆتە کوردستان و ساڵی 1937 چۆنێتی گەشتەکەی لە پەڕتووکێکدا بە ناوی دزە کردنە ناو کوردستانی داخراو ساڵی 1937 1938 بانگهێشتی سەربازی کراوە بە پلەی ئەفسەری یەدەک کۆتایی بەکارەکەی هێناوە. لەنێوان ساڵانی 1945 1948 لەتەک (ڕەمزی نافیع) پڕۆژەی (مامۆت) پڕۆژەی مسۆگەرکردنی نەوتی کوردستانی گەڵاڵە کردووە لە کارەکەدا شکستی هێناوە. دواتر وەک پیاوێکی خیرخواز ڕوو دەکاتە کاری خێرخوازی، ساڵی 1957 ڕێکخراوی سەلام دادەمەزرێنێت بۆ ئەو مەبەستە سەردانی گەلێک ناوچەی جیاواز لە دنیادا دەکات، وەک ئۆگەندا، ڕووسیا، کوردستان.
$“دزە کردنە ناو کوردستانی داخراو”$
سەبارەت بە کوردستان میوولەر دەڵێت: ئەو وڵاتەیە زۆربەی خەڵک بە ناوەکەیدا دەیناسنەوە، کوردستان وڵاتێکی چۆڵەوانی و پر لە هەڵدێرو هەلمووت بوو، هاتم و بە نیوە ڕێکەوتێک ناسیم و خۆشم ویست. میولەر لە ژیانیدا سێ جار بۆ کوردستانی باشوور گەشتیکردووە، یەکەمجار لە پێش جەنگی دوو هەمی جیهان بە مەبەشتی گەشتکردن ساڵی 1937، شایەد سەرباری ناسینی کورد و کوردستان لەپاڵ گەشتەکەیدا کاری سیخوریش یەک لە ئامانجەکانی بووبێت، ساڵانێکی دواتر 1943 بۆ تەواوکردنی ئامانجەکەی و بەدیدێکی ترەوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان (کردەی مامۆنت) گەشتی سێیەمی لە ساڵی 1992 بۆ مەبەستی کاری خێرخوازی بووە لە بەرژەوەندی ڕێکخراوی (سالم) دا، هاوکات وەک وەفایەک بۆ دۆستی دێرینی بنەماڵەی ڕەمزی بە سەر کردۆتەوە، چونکە لەو ماوەیەدا لە کەسێکی نەتەوەپەرست و بیروباوەڕی میولەر گۆڕابوو بۆ پیاوێکی دینداری کریستیان.
لە دەسپێکی پەڕتووکەکەیدا (دزە کردنە ناو کوردستانی داخراو) دا دەڵێت: لە یەکێک لە ڕۆژە خۆشەکانی ئەیلول لەگەڵ هاوڕێەکی خۆشەویستمدا بە شەست مارکەوە بەرەو ڕۆهەڵات کەوتمەڕێ‌ ئەو ڕۆهەڵاتەی زۆرم لەسەر خوێندبوەوە وا هەستم دەکرد دەیناسم و خۆم بۆ ئەو گەشتە ئامادەکردووە، بە دوو چەرخەیەک لە ئەسکەندەریەوە دەگەنە قاهیرە و پیس و پۆخڵیەکی زۆر دەبینن، لە درێژەی گەشتەکەیدا دەنووسێت: قەت بەبیرمدا نەهاتووە پێ‌ بخەمە ناو کوردستان، ئەو کارە وەک خەوێکی خۆش وایە. کاتێک دەگاتە ئێراق سەردانی یەکێک لە شێخە سارانشینەکان دەکات بۆ ماوەیەک لای ئەو میوان دەبێت. دواتر ڕوو دەکاتە بەغدا. کاتێک باسی شاری بەغدا دەکات دەڵێ‌: ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئوتوومبێلی نوێ بە زۆری بەرچاو دەکەون، لەم شارەدا خەڵک حەزدەکەن هەموو شتێکیان بفرۆشن و سەیارەیەکی تازەیان هەبێت و پێیان بڵێن ئەفەندی! کاتێکیش باسی دیجلە دەکات دەڵێت لە پیسیدا ڕەنگی زەرد بووە.
وەختایەک دەگاتە کوردستان، چاوی بە مەلیک مەحمود دەکەوێت، گتووبێژێکی تولانی لەنێوانیاندا ڕوو دەدات، شێخ باس لە هەبوونی شەست هەزار چەکدار ی کورد دەکات، لە میانەی دانیشتنەکەدا شێخ زۆر ڕێز لە میوانەکەی دەگرێت و تەنانەت وەک ڕێزێک نێرگیلەکەی بۆ کێشان دەداتە دەست میولەر. ئەوی جێگای سەرنجە دوو جار میولەر لە پەڕتووکەکەیدا باسی پلانەکەیان دەکات کە چۆن کوردەکان هەوڵیانداوە لە ناوەرۆکی پلانەکە تێ‌ بگەن، بەڵام باسی ناوەرۆکی پلانەکەیان ناکات، هەروەها لەو گەشتەدا سەردانی شاری کەرکویش دەکات، شایەد لە مێژوویەکی دورترەوە ئەڵمانەکان کاریان بۆ گەیشتن بە ئاوەگەرمەکانی کەنداو کردبێت. ئەگەرچی میولەر نازی نەبوو بەڵام بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی سڵی لە هیچ نەکردۆتەوە و ڕووبەڕووی هەموو مەترسیەک بوەتەوە.
ڕەمزی نافیع کێ‌ یە؟ لە ساڵی 1917لە قەڵای هەولێرو لە کۆشی خانەوادەیەکی دەوڵەمەند هاتۆتە دنیاوە، خوێندی سەرەتایی لە هەولێر تەواو دەکات، ساڵی خوێندنی 1937 1938 لە بەغدا دەخوێنێت، ساڵی 1939 لە بێروت و لە زانکۆی ئەمریکی دەخوێنێت و پلەی (فریشمان) وەردەگرێت، بۆ تەواوکردنی خوێندن ساڵی 1942 لە (ڕۆبەرت کۆلێژ) لە ئەستەمبوڵ تێ‌ هەڵدەچێتەوە، لە هەمانساڵ دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا بۆ کردەوەی مامۆنت پەیوەندی پێوە دەکەن و ڕوو لە ئەڵمانیا دەکات، ساڵی دواتر لەتەک هەڤاڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی کردەی مامۆنت لە حەواوەو بە پەڕەشووت لە کوردستان دادەبەزێت، پیلانەکەیان ئاشکرا دەبێت و ڕەمزی و هەڤاڵەکانی دەگیرێن، ڕەمزی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت، پاشان حوکمەکەی دەگۆڕدرێت بۆ حەپسی هەتاهەتایی لە کۆتایشدا بەهۆی نەخۆشییەوە ئازاد دەکرێت، لە ساڵی 1947 ژین ئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شێخی چولی دەنێژرێت.
مەسعود محەمەد لە گۆڤاری کاروان ژمارە 38 ساڵی 1985 بە مشێوەیە وەسفی بنەماڵەی ڕەمزی دەکات: ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن بە بنەماڵەی حاجی ڕەشید ئاغا ناسراون لە سەرەتاوە تا دوایی ناحەزی ئینگلیزبوون، درەختی خانەوادەکەی بە مشێوەیە وەسف دەکات: ڕەمزی کوڕی نافیع ئاغای حاجی ڕەشید ئاغا کوری یەحیا ئاغا کوری ئەحمەد ئاغا کوری حارس ئاغای حارس ئاغایە لە عەشیرەتی مەمۆندی بناری چیای سپیللک نزیک دێی سیساوا، دواتر بنەماڵەکەیان دەگوێزنەوە بۆ شاری هەولێر دەبن بە خاوەن موڵک و دیوەخان، لە دایکیشەوە دەچێتەوە سەر میرانی شەقڵاوە کە خوارزای قادر بەگ و نەوەی مستەفا بەگ بووە. بە ئیستلاح ئەگەرچی ڕەمزی لە نازو نیعمەتدا پەروەردە بووە، بەڵام لەلایەن ڕەوشت و تەبیات و ڕەفتارەوە دەماری گیانی عەشیرەت و دەشتودەری بە هێزتربووە.
=KTML_Bold=“ڕەمزی و کوردایەتی”=KTML_End=
عیزالدین فەیزی دەڵێت: خوالێی خۆشبێت ڕەمزی هەڤاڵێکی زۆر نزیکم بوو، لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە پێکەوە بووین تا خوێندنی ناوەندیمان تەواوکرد، ساڵی 1936 من کەوتمە بەغدا بۆ خوێندن لە خانەی مامۆستایان، وابزانم ئەویش چوو بوو بۆ کەرکووک بۆ ئەوەی خوێندنی دوا ناوەندی تەواوبکات، چونکە لەو کاتەدا دواناوەندی لە هەولێر نەبوو. ڕەمزی و هەڤەاڵەکانی پەروەردەی چەند مامۆستایەکی سەرەتایی ئەو کاتە بوون کە زۆر بەدڵسۆزی بیروباوەڕی کوردایەتی لە مێشکی قوتابییاندا دەچەقاند.
ساڵی 1939 لە هەولێر بە مامۆستا دامەزرام بەرپرسیارێتی حزبی هیوا لە هەولێر بە من سپێردرا، ئەوکات زانیم کە ڕەمزیش تیادا ئەندامە. هاوکات لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت: جارێک لە ماڵی مامۆستا ڕەفیق ڕەمزەی دیتووە سەلامێکی توندی سەربازی بۆ مامۆستا کردووە، پاش ئەوە ئیتر نەمدیتەوە تا لە بەندیخانە بەربوو. لەمەر ئەندامێتی ڕەمزی لە حیزبی هیوا (سروود سوعاد) ی برازای باس لە یادنامەیەک دەکات کە ئەوکات ڕەمزی لە بیروت خوێندکاربووە ئابوونەی حیزبی لە ئەندامانی حیزب وەرگرتووە، ڕەمزی دۆستێکی نزیکی کامەران بدرخان و نوورەدین زازا بووە.
دکتۆر مارف خەزنەدار لە پێشەکی پەڕتووکی (لە ڕۆژهەڵاتی گڕگرتو) دا لە سەرباسی ڕەمزی و من دا دەنووسێت: کە باسی خۆم دەکەم مەبەستم خۆم نییە، مەبەستم ئەو نەوەیە کە لە قوتابخانە دەمانخوێند و قوتابی بوون لە ڕووی نیشتمان پەروەری و کوردایەتییەوە بیروباوەڕیان لە یەک نزیک بوو، پاش دەرچوونمان لە قۆناغی سەرەتاییەوە بۆ ناوەندی چوینە ڕیزی بەچکە شێرانی هیواوە، ئەنوەر بە قورئان و خەنجەر سوێندی داین.
عیزەدین فەیزی لە بارەی کەسایەتی ڕەمزییەوە دەنووسێت: هەموو کاتێک کردەوەکانی ئینگلیزی بەرانبەر کورد لەسەر زاری بوو، بە تایبەت لەگەڵا شێخ مەحمود و شاری سلێمانی، هەردەم وای دەردەبڕی ئینگلیز هۆکاری گشت نەهامەتێکانی کوردە. لە درێژەی نووسینەکەیدا دەنووسێت: ڕەمزی لاوێکی زۆر تێگەیشتوو ئاگادار بوو، ڕاستگۆو یەک ڕێ بوو، لە بەر جۆش و پەرۆشی خۆی نەدەترساو لە هیچ مەترسیەک نەدەگەڕایەوە، لە بەر ئەوە دەبێت قوربانیدانەکەی زۆر بە گرنگ وەربگیرێت. عزالدین فەیزی. گۆڤاری کاروان ، ژمارە 37 ساڵی 1985.
(نیهاد نوورەدین) ئامۆزای ڕەمزی دەڵێت: ڕەمزی نەتەوەیەکی زۆر توندڕەوبوو، هەموو ئامانجی ئەوەبوو شتێک بۆ کورد بکات، ئەڵمانەکان بینیبویان ئەو ڕوحە نەتەوەییەی هەیە قۆستبویانەوە.
ڕەمزی نازی بوو یان نیشتمان پەروەر؟ خودا لێی خۆشبێت محەمەد مەلا کەریم لە ژمارە 805 ی هاوکاری دەنووسێت: ڕەمزی بە نەفامی هەڵخەڵەتاوی ئەو کارەی کردووە، ئەو قوربانییەی داوە. باوەڕی وایە ڕەمزی بە تەنیا ئەم پەیمانەی لەگەڵ حکوومەتی ئەڵمانیدا بەستووە.
میولەر دەڵێت: پێشتر بە لا بە لایی ساڵی 1942 لە ئەستنەنبوڵ شناسی لەتەک ڕەمزیدا پەیدا دەکات کە کوردێکی هەولێری و لە بنەماڵەیەکی بە دەسەڵاتە، گورج دێتەوە بۆ ئەستەنبول و بەهۆی ئێراقیەکی سەر بە دەزگای هەواڵگریەوە بە دوای ڕەمزیدا دەنێرێت، ڕەمزیش بێ‌ وەخران مل دەنێ‌ و پەیوەندی بە میلولەرەوە دەکات، بە مەبەستی بەرپاکردنی بزووتنەوەیەکی کوردایەتی تاوەکوو کورد بە مافی ڕەوای خۆی بگات و ئەڵمانیش لە نەوتی وڵاتی ئێراق کەڵک وەربگرێت.
ساڵی 1941 کاتێک هەرای ڕەشید عالی گەیلانی هەڵئایسا دژ بە ئینگلیز ئەڵەمانیا کەوتە خۆی بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتە. بیریاری کورد مەسعود محەمەد لە بارەی ڕەمزی نافیع دەنووسێت: چەند جاران لە ڕێکەوتدا ڕەمزیم دیتووە، بەمشێوەیە دیمەنی ڕەمزی لە یادگەمدا دێتەوە یادم قژی زەرد، چاوی کاڵ و ڕووی سوور، بزە لێوانی کە وەک شکۆفەی سوور هەمیشە لێی چەسپیبوو، بە پێوانەی ئەو ڕۆژگارە ڕەمزی گەنجێکی خودا پێ داوی حەساوەبووە.
لە بارەی کوردایەیەتی ڕەمزی نافیع (مەسعود محەمەد) دەنووسێت: ساڵی 1942 دەچێتە ڕۆبەرت کۆلێج لە ئەستەمبوڵ، لە وێ‌ پەیوەندی بە دکتۆر کامەران بەردخانەوە دەکات، ڕەمزی ئەندامێکی پارتی هیوا بووە لە کوردایەتییدا و دەستی هەبووە، لەم ڕێگایەوە تێکەڵ بە ئازادای خوازانی کورد لە تورکیادا دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی بزووتنەوەیەکی گشتی کورد، ساڵێک لەو مەیدانەدا چالاک بووە و پەیوەندی بە (مستەفا بابوڵی) یەوە دەکات، کاربەدەستانی تورک هەست بە چالاکی ڕەمزی دەکەن گەرەکیانە بووە بیگرن و ڕادەستی کاربەدەستانی ئێراقی بکەنەوە. ئەویش بە یارمەتیی کامەران بەدرخان پەنا دەباتە بەر باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە تورکیا، لە وێندەر پاسپۆرتێکی ئەڵەمانیایی بۆ دەردەهێنرێت و بە سیفەتی ڕاوێژکار دەنێردرێتە سۆفیای پایتەختی بولگارستان، لە وێندەر کوڕی (شەریف شەرەف) ئەوی لە هەراکەی ڕەشید عالی گەیلانیدا بەشداربوو دەبینێت ئەڵمانەکان بە شێوەیەکی تایبەت لەتەک ڕەمزی مامەڵە دەکەن، داوای لێ‌ دەکات بۆ ڕەپێشبردنی حاڵ و باری گوزەرانی لە کن ئەڵمانیایەکان تەگبیرێکی بۆ بکات.
دواتر تێ دەگەن ڕەمزی لە وڵاتی خۆی کەسێکی بە جێ‌ و ڕێزە و خانەوادەکەی ناسراو و خاوەن دەنگ و ڕەنگ و داران. لە کۆتایی ساڵی 1942 دەینێرن بۆ بەرلین، ئەوکات حکومەتی ئەڵمانیا دوو تاقمی ڕێکخستبوو بۆ پەیوەندیکردن بەئازادی خواهانی کەنداو کوردستان ئەم زانیاریانە ڕەمزی لای خانەوادەکەی درکاندوونی لەو سەروبەندەدا ڕەمزە تێ دەگات ئەڵەمانەکان پەیوەندیان لەتەک سەرۆک عەشیرەتی بڵباس لە بتوێن (سوارەئاغا) دا هەیە. مەسعود محەمەد کاروان ژمارە 38 ساڵی 1985.
کردەی مامۆنت چییە؟ هەوڵێکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیای نازی بوو، میوولەر خاوەنی بیرۆکە و جێبەجێکاری بوو، بە مەبەستی دەست بە سەراگرتنی چاڵەنەوتەکان لە ڕێگای هەڵگیرسانی شۆڕشەوە دژ بە حکوومەت و بە هاوکاری سەرۆک عەشیرەتەکانی کورد، ئەوی جێگای بایەخە میوولەر باسی ئامانجەکانی کردەکەی بۆ ڕەمزی دەکات و دەڵێت: ئێمە وەک داگیرکەر لەتەک کوردستاندا مامەڵەناکەین دەبین بە بوونیادنەر و شەریکە بەش لەتەک میللەتی کورددا.
میوولەر پاش خۆ ئامادەکردن بۆ کردەکە دەکەوێتە لێکۆڵینەوەو بۆ دەستهێنانی زانیاری لەسەر کوردستان، دواتر بە ڕێکەوت کابرایەکی چاویلکە لە چاو دەناسێت لە سەردەمی قەیسەردا زۆر جاران هاتوچۆی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستی کردبوو، ئەگەرچی سەردانی کوردستانی نەکردبوو، بەڵام هەر وشەیەکی کوردی بیستبوو یادداشتیکردبوو، میوولەر داوای لێ‌ دەکات دەرسی زمانی لا بخوێنێت.
دواتر کۆمەڵێک پیاوی چووست و چالاک پەیدادەکات، لە درێژەی نووسینەکەیدا دەنووسێت هێشتا ئەندامی هەرەگرنگی تیپەکەم بۆ پەیدا نەکرابوو. بیرم کردەوە چۆن پەیوەندی بە کوردێکی لێوەشاوە بکەم. میوولەر دەڵی: پیاوانی ئەستەمبوڵ بە چاکی کاری خۆیان ڕاپەڕاندبوو بێ‌ ئەوەی بە ئاشکرا باسی هیچ شتێکی لەگەڵدا بکەن بیری ڕەمزیان بە چاکی خوێندبۆوە، هەروەها دەڵێت: کاتێک گەیشتە لای ئێمە نەیدەزانی چیمان دەوێت، لە درێژەی باسەکەیدا لە مەڕ مەشقکردن لەسەر کردەکە دەنووسێت: ڕەمزی دەستبەجی بە (سینگەر بێرگ) دا هەڵگەڕا، ئەو وەک ورچ بە هێزو خۆڕاگربوو کە فەرمانی بڵاوەکردنیشمان دەدا وەک مامز گورج و لەشسوک بوو. بەڕادەیەک باوەڕی بە ڕەمزی بووە دەڵێت: وەشاوەترین کەس بوو بۆ ئەم کردەوەیە، جێ‌ بڕوا و متمانەم بوو. ئەگەرچی گومان دڕدۆنگ دەبێت لەسەر ئەندامێکی تیپەکە و دووریدەخاتەوە، دواتر کە مەتەڵەکەی بۆ هەڵدێت (ئاشکرابوونی کردەی مامۆنت) گومان لەسەر ئەو کەسە دادەنێت!
سەبارەت بە شوێنی مەشقکردنیان دەڵێ‌: جێگایەکی شاراوە لە سەرسنووری نەمسا هەبوو لە شێوەی مەزرا دەچوو، فێرگەیەکی دژە خەفیەیی بوو، پیاو لەو جێگایە دەیتوانی هەموو چشتێکی دەستبکەوێت، پەیداکردنی زانیاری نیوەی تێکۆشانە، نیوەکەیتری ڕادەستکردنی ئەو زانیاریانەیە لە کاتی پێویست بدرێتە ئەو کەسانەی دەتوانن بەکاربهێنن. پاش ئەوەی یەکەمین گرووپمان پێکەوە نا سەرێکمان لەو فێرگەیەدا تەنیا بۆ ئەوەی مەشقێک لە بارەی تەقینەوەوە بکەین. تیپەکەی میوولەر لە سێ‌ کەس پێکهاتبوو کە یەکێکیان ئەستیرەناس بوو، بۆچی ئەستێرەناس، چونکە ئەستێرەناس لە ڕۆهەڵات ڕۆڵی چاک دەگێڕن و پیاوی ژیریشن. لەم کارەشدا مەبەستی بوو لە ڕیگای ئەستێرە ناس و زەوی پێوەکانەوە ئەو کەسانەی زمانرانن پەیوەندی بکەن بە سەرۆک خێلەکانەوە.
ساڵی 1943 بەرگێکی تایبەت بۆ تیپی کوردستان دەدورن و لە گۆڕەپانی (کارێنتیانی خوارو) ئەزموونی پێوەدەکەن، بەرگەکە لە شێوەی پاڵتۆی ئەفسارانی نەمسایی دوورابوو، دوای سێ‌ مانگ خۆهەڵداون نیشتنەوەیان لەسەر زەمینی کوردستان دەستبەراگرتنی چاڵەنەوتەکان دەهاتە پێشەوە. هاوکات گشت پەرچەکردارەکانی بەریتانیا لە بەرچاو گیرابوو.
دووجار لە سەرکردایەتی باڵاوە ئالەنگاری بۆ کردەی “مامۆنت” درووستدەکەن، بەڵام میوولەر کۆڵ نادات و مکوڕ دەبێت لەسەر بە جێگەیاندنی ئەرکەکەی. دوای سێ‌ مانگ ڕاهێنان و تاقیکردنەوە لە حوزەیرانی 1943 بە ڕێدەکەون بۆ کوردستان، لە کاتێکدا دەبوو فڕۆکەکە ئەوان لە ناوچەی بتوێن دابگرێت، لە بەختی کەچیان لە نزیک موسڵ فڕۆکەوانە دەیانخاتە سەر زەوی، هەرزوو حاڵی دەبەن ڕیسەکەیان کراوەتە خوری، ئەوجا لە جیاتی پەیوەندی کردن بە سەرۆک عەشیرەتەکان و هەڵگیرسانی شۆڕش بیر لە خۆدەرباز کردن دەکەنەوە، هاوکات دنیا پڕ کرابوو لەو کەسانە حکوومەتیش بڕی دووسەد و پەنجا دیناری بۆ هەر سەرێکیان دانابوو، تاوەکوو دنیایان لێ‌ بهێنەوە یەک و دەرەتانیان بۆ نەهێڵنەوە، تا ساتەوەختی گیرانیان ڕەمزی دەسبەرداری هەڤاڵەکانی نابێت، ئەوکارە هێندەی دیکە ڕەمزی لە بەرچاوی میوولەر گەورەدەکات، کاتێک پاش چلوو پێنج ساڵ دەگەڕێتەوە کوردستان لە هەولێر خانەوادەکەی ڕەمزی بەسەر دەکاتەوە.
=KTML_Bold=“ئاشکرابوون، گیران و حەپسکردن”=KTML_End=
دوای ئاشکرابوونی پلانەکەیان، هەوڵ دەدەن بە هەرشێوەیەک بووە خۆیان وەشێرن، لە ماوەی نێوان ماڵی باوکی ڕەمزی شوێنی خۆهەڵدانیان تووشی چەرمەسەری زۆردەبن و دواتر پۆلیس لە ئەشکەوتێکا دەستگیریان دەکات، پارێزگاری هەولێر خانەوادەی ڕەمزی بانگهێشت دەکات و داوایان لێ‌ دەکات بڕۆن ڕەمزی بدۆزنەوە و خۆی ڕادەستی حکوومەت بکات، لەبنەسڵاوە ڕەمزی دەدۆزنەوە، ئەوکات گەرەکی بووە خۆی بکوژێت، باوکی نەیهێشتووە و گوتوویەتی: هەموو سەروەتی خۆمان لە سەرت دادەنێن نایەڵین حکوومەتی ئێراقی هیچت لێ‌ بکات.
ئەندامانی کردەی مامۆنت لە هەولێر، بەغدا، مەعادی و فەلەستین بەند دەکرین، لە مەعادی میوولەر بە هاوڕێکانی شاد دەبێتەوە، لەو حەپسخانەیەدا باسی شێت بوونی دوان لە هاوڕێکانی دەکات! هەروەها دەڵێت: ئێمەی دیلی تایبەتی هیچ پلەیەکی یاسایمان نەبوو، دەسەڵاتداران نەیاندەویست بەدیلی ئاسایی شەڕحساومانبکەن، گەرەکیشیان نەبوو سوک ئاسان بەرمان بدەن، پاش ساڵانێک نامەیەکی لە خانەوادەکەیەوە بۆ دێت کە وێنەی ژنەکەی منداڵە سێ‌ ساڵانەکەی تیادابووە، کەسوکاری بەرحەیاتن و لە ژیانێکی کولەمەرگیدا دەگوزەرێنن، بەڵام هاوڕێکانی تەقریبەن هەموویان لە ناوچووبوون، دەرفەتێکی بۆ هەڵدەکەوێت و لە بەندیخانە هەڵدێت، دواتر لە شاری قاهیرە دەگیرسێتەوە لەژێر ناوێکی سویدی (ئۆلاف کارلسن) دەستدەکات بە کاری شێلان (مساج) دوای سێ‌ هەیڤ ئاشکردەبێت و لە بەندیخانەی مەعادی دەپەستن، بۆ جاری دووەم لە بەندیخانە هەڵدێت و جارێکتر دەگیرێتەوە لە بەندیخانەی مەعادی دەپەستن، لە کۆتا ییدا دەگەڕیندرێنەوە بۆ نیشتمان و وەک دیلی جەنگ مامەڵەیان لەتەکدا دەکرێت و ساڵێکیش لە کەمپی بە دیل گیراوان دەمێنێتەوە دواتر وئازادی بەدەست دەهێنێتەوە لە کاتی گەڕانەوەیدا هاوەڵەکانی لەسەر پشتی کەشتییەکە دەبینیت و زۆر کەیفخۆش دەبێت، بەمجۆرە پێنج ساڵی بە کۆلەمەرگی بە سەربرد و ڕەمزیش بڕیارەکەی لە سێدارەوە دەگۆڕدرێت بۆ بیست ساڵ بەندکردن، لە کۆتاییدا بەهۆی نەخۆشییەوە ئازاد دەکرێت.
$“کردەی مامۆنت (فیلەتەن) چۆن وا ئاسان پەلپەست کرا”$
محەمەد گۆران لە پەڕتووکەکەیدا (ڕەمزی نافیع) دەنووسێت: ئایا ئەو کردەوەیە بە دوو قسەی براگەورەی ڕەمزی لە قەسری عەتائوڵا ئاغادا کۆتایی پێهات “ئەو داوا لە ڕەمزی دەکات خۆی ڕادەستی حکوومەت بکات چونکە کەسوکاری لە بڕی ئەو گیراون”
محەمەد گۆران لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵی: چۆن دەبێت وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا گەرەکی بێ دەست بە سەر چاڵەنەوتەکاندا بگرێت و بگاتە ئاوەگەرمەکانی ڕۆهەڵات و دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ کورد بوونیاد بنێت و هەموو نەخشەکە بە قسەی کەسێک سەراوەژێر بێتەوە؟
بە خاتری ئەوەی کورد خۆشی لە ئینگلیز نایات ئەو تێڕوانینە بەسە کورد قوربانی بدات بۆ ئەڵمانیا؟
ئەگەرچی تێڕوانینی میوولەر و ڕەمزی بۆ ڕۆهەڵاتی جیاوازبوو، بەڵام بە دەسەڵاتی ماڵی خاڵوان و بابی ڕەمزی دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سوپایەک درووستبکەن؟
مارف خەزنەدار دەڵێ‌: کردەوەی مامۆنت لە ئاستی ئەو ئامانجە نەبوو کە بۆی دانرابوو، هەرچی (سروود سوعاد) ە باوەڕی وایە زۆر کەس دەستی لە کردەوەی مامۆنتدا هەبوو، کارەکە شکستی هێناو حکوومەتی ئێراق و ئینگلیزیش بەتوندی بەر پەرچیان دایەوە کەس خۆی ئاشکرا نەکردو نهێنێکانیش تاوەکوو نها پەنهانن، چونکە کارئەکتەرەکان نەناسراون، بێجگە لە شێخ مەحمود و سوارئاغا ناویان هاتووەو پێشتر لەتەک میوولەر قسەیان کردووە، خەڵکیتریش لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە ئامادەباشیدابوون. بۆ نموونە کچی (ئەحمەد موختار) باسی دوو ئەڵمانی دەکات لە ماڵی عادیلە خانم.
مەتەڵەکە بە پەنهانی مایەوە تا زیندانی (ئیماوس) لە فەلەستین، ئەوکات یەکێک لە پاسەنەواکان باسی ئەوەدەکات چواردە ڕۆژ بەر خۆهەڵدانی ئەندامانی فیلەتەن، ئاگادار دەکرێنەوە بۆ گرتنی دەستییەکی پەڕەشووتوانی ئەڵەمان.
میوولەر دەڵێت: لە حەژمەتاندا هەناسەم لە بەر بڕا، ئێستا بەرچاوم ڕوونە، سەرەتا بەهۆی دابیننەکردنی دەزگای پێویستەوە بە نیازبوون کردەوەکە هەڵوەشێنەوە، بەڵام من مکوڕبووم لە سەرکارەکەم، چونکە هەمیشە پەنام بۆ بڕیاری سەرکردایەتی دەبرد لە پشتگیری لە کردەوەکەدا، چەندین هەفتە فڕۆکەیان بۆ کردەکە دابین نەکرد، هاوکات نەمهێشت ئەمکارەشم بە سەردا گوزەر بکات، پێ‌ دەچێت کەسێک زانیاری لە مەڕ کردەکە ڕادەستی دوژمن کردبێت، بە تایبەت ئەو کەسەی لە تیپەکەی مامۆنت دوورم خستەوە، چونکە لە سەرەتاوە دژ بە ئێمە چالاکی دەکرد و دەجوڵایەوە.
لە کۆتایی پەڕتووکەکەیدا میوولەر دەنووسێت لەتەک کۆتا بوونی شەڕ ڕەمزیش بەر لێبوردن دەکەوێت و دەگەڕێتەوە نیشتمان، ئەوکات قارەمانێتی ئەو لەسەر تاسەری وڵاتدا دەنگی دایەوە، نەخشەی سەرفرازی کوردستان ئەگەرچی سەرکەوتوو نەبوو بەڵام باس و خواسی ئەو دەکەوێتە سەرزاری پاکی کوردان.
دەربارەی ژینئاوایی ڕەمزی دەڵێ‌: بەڕێکەوت هاوەڵێکی ئەوم بینی وتی: دەساڵێکە بە نەخۆشی ژیری تێکچوون مرد، مردنی ڕەمزی کارێکی گەورەی لە گیانم کرد، پێم وایە تاکە ڕێگای تۆڵە کردنەوە ئەوەیە پتر بازوو لەم ژیانە هەڵبماڵم، زیاتر چاکی مەردانەی لێ‌ بە لادا بکەم، بۆ ئەوەی ئەوکاتەی بانگ دەکرێمە بەر بارەگای خودا، بەرهەمێکی ئەوتۆ پێشکەش بکەم چاکەی ڕەمزیشی تیادا بێت.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1. لە ڕۆژ هەڵاتی گڕگرتوودا/ نووسینی یۆهانس میوولەر/ وەرگێڕانی بەدران حەبیب
2. دزە کردنە کوردستانی داخراو/ نووسینی یۆهانس میوولەر/ وەرگێڕانی عوسمان عەبدوڵڵا
3. ڕەمزی نافیع نووسینی محەمەد گۆران
4. گۆڤاری کاروان/ ژمارەکانی 37 و 38 ساڵی 1985
5. شرق فی عیون الغرب / إبراهیم حیدری [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 537
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 10-04-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 10-04-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( شادی ئاکۆیی ) in: 10-04-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 537
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,140
Immagini 104,954
Libri 19,405
File correlati 97,723
Video 1,402
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Folders
Biografia - Sesso - Femminile Biografia - Nazione - Foreigner Biblioteca - Provincia - Fuori Articoli - Provincia - Fuori Biografia - Persone di tipo - Writer Biografia - Persone di tipo - Kurdolog Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Biblioteca - Tipo di documento - Traduzione Biblioteca - Libro - Storia Biblioteca - Libro - Al- Anfal e Halabja

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.422 secondo (s)!