جوو لە ترسا، فەقێ لە برسا، دۆم بۆ پەڕۆ، خۆش خۆش بڕۆ.
دۆم: هۆزێکن لە کورد، پیشەیان کڵاش درووستکردنە لە پەڕۆ. فەقێ: بە خوێندکارێک دەوترێت کە لە حوجرەدا بخوێنێت (فەرهەنگی خاڵ) فەقێکان ئەرکی خوارن و بژێویان لەسەر ئەرکی ئەو جێگەیە کە لێی دەخوێنن. جوو: مەبەست لەو کەسەیە کە پەیڕەوی ئایینی موسایی دەکات و هەمیشە لە بەردەمی هێرشی نەیارانیدایە بۆیە دەترسێت. پەندەکە واتە: هەر کەسێک بەپێی ژیانی خۆی، دوای ئارەزوو یان پیشەکەی دەکەوێ. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 638