تەنیا مەڵەیی لە دراوسێی خراپ چاکترە.
مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و ژیانکردنی بەتەنیا کارێکی نەکردەیە، واتە: هەمووان دەتوانن بە یەکەوە بژین و پێداویستییەکانی یەک پڕبکەنەوە، لەناو پەیوەندییەکاندا زۆر جار وا ڕێکدەکەوێت هاوسێی خراپ دەبێت بە تووشەوە و سەرتاپای ژیان دەکاتە کێشە و گرفت، بۆیە دوورکەوتنەوە لە هاوسێی خراپ هەڵبژاردەیەکی باشە، بۆیە کورد دەڵێت: ماڵت بەتەنیا بێت لە هاوسێی خراپ باشترە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 340