Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,107
Immagini 106,571
Libri 19,301
File correlati 97,360
Video 1,394
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
لاشەیەکی داگیرکراو یان ئەکتەرێکی ئازاد، ژن وەک ئەکتەر نەک قوربانی،ژنی پیەر بۆردیۆ، ژنی ئالان تورێن، ژنی کوردستانی 3
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دکتۆر #عادل باخەوان#*

لە‌ کۆمەڵگە‌ی نوێدا هەموو شتێک دە‌مانبات بە‌رە و ڕاکردن لە‌ خۆمان، ڕاکردن بە‌دوای هەموو ئەو شتانە‌ی دیکەدا کە بۆمان پێشنیاردە‌کەن، هەموو ئەو شتانە‌ی کە وە‌ک پاتری «من»ی ئێمە بە‌ردە‌وام شە‌حن دە‌کەنە‌وە‌. لە‌م کۆمەڵگە‌یە‌دا «من»ی ئێمەکان وە‌ک خۆر ئاوادە‌بێت، وە‌ک مانگ دە‌گیرێت، چونکە فڕێدراوە‌تە‌ نێو جیەانێکەوە‌ کە سنووری نییە‌ و هەموو ئاماژە‌کان، زمانە‌کان، کلتوورە‌کان، ترادیسیۆنە‌کان، فاکتە‌کان، لە‌ هەر چوار لاوە‌ پە‌لاماری دە‌دە‌ن. لە‌م کۆمەڵگە‌یە‌دا، نە‌ک هەر گرووپە‌کان، بە‌ڵکو تاکەکانیش دە‌دڕێن، دابە‌شدە‌بن، ورد دە‌کرێنە‌وە‌، لە‌توپە‌ت دە‌بن و هەموو کۆنترۆڵێک لە‌سە‌ر خودی خۆیان لە‌دە‌ست دە‌دە‌ن.

کەم نین ئەو کەس و گرووپ و لایەنانەی کە بەتوندی دژایەتی ئەم تیۆریەی ئالان تورێن دەکەن و وەک پڕۆژەیەکی”ڕیفۆرمیست” وێنای دەکەن و لە بری ئەم تێزە تورێنیە بانگەشە بۆ شۆڕش و لەڕیشەهەڵکێشانی ڕادیاکاڵ دەکەن، بێئاگان لەوەی کە لەو جێگایانەدا کە شۆڕش کراوە، زۆرجار ئەوەی کە هاتووە گەلێک خراپتر بووە لەوەی کە پێشتر هەبووە. تورێن پێمان دەڵێت کە ئەم کەسانە بەهەلەدا چوون، چونکە پرسیاری ئێمە لێرەدا نە شۆڕشەو نە ڕیفۆرم، بەڵکوو قسەکردنە لە ژنێکی نوێ کە چیدی خۆی وەک قوربانی ناخاتە سەر شانۆ، بەڵکوو وەک مرۆڤی ئیجابی و خود سەلمێنەر.
ئالان تورێن نایەوێت بێدەنگ بێت لە ئاست ئەو”ئۆپۆزیسیۆن”هی کە لەنێوان “فەزحکردنی گشتی دەسەڵاتی نێرینە“و سەلماندنی وشیاریی مێینەدا هەیە. ئەو دەیەوێت ڕووناکی بخاتە سەر ئەو هەرێمە گەورەیەی کە لەم ئۆپۆزیسیۆنە درووست بووە. ئەو ژنەی کە تورێن باسی دەکات دەکەوێتە زەمەنێکەوە کە ئەو بە“پۆست فیمینیست”ی ناودەبات. واتە ژنی پۆست فیمینیست لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە فیمینیستەکان تەواودەبن، بەو مانایەی کە ئەم ژنە خاوەنی هەموو ئەو دەسکەوتانەیە کە فیمینیستەکان بەدەستیان هێناوە، بەڵام دواتر بەرەو ڕووبەری دیکە مل دەنێت و ململانێکەی لەو دەربەندەدا کۆتایی پێنایەت.
کاتێک کە ئەندامانی کۆمەڵگەیەک خۆیان لەڕێگای تواناییەکانیانەوە، لەڕێگای خواستەکانیان بۆ گۆڕانەوە خودی خۆیان پێناسەدەکەن نەک لەڕێگای پارێزگاریکردن لە سیستەمی ئامادە، ئیدی ئەم ئەندامانە ناتوانن باس لە پارێزگاریکردن لە“ئینتیما”بکەن. لە هەلومەرجێکی ئاوادا ئەکتەرێکی کۆمەڵایەتی نوێ لەدایک دەبێت. لێرەوە لە فیکری ئالان تورێندا، تەواو بەپێچەوانەی پیەر بۆردیۆوە، کەسی تاک دەبێت بە ناوەرۆکی خۆی، بە بناغهی خۆی، بە دەوڵەت و نیشتمانی خۆی، بە شەرعیەتی بوون و هەبوونی خۆی، شەرعیەت بەوەی کە مافی هەیە وەک کەسێکی خاوەن ماف بژی.
بەم شێوەیە چەمکی”خود” ڕاستەوخۆ دەلکێت بە چەمکی “ماف”هوە کەڕاستەوخۆ دەلکێت بە چەمکی “دیمۆکراسی”هوە. دیمۆکراسی بەو مانایەی کە حکومەتی یاسادار لەخزمەتی مافەکانی هاووڵاتیاندایە. ئەم سێ چەمکە، کە بازنەیەک پێکەوە درووستدەکەن، سەدو هەشتا پلە دژ بە بازنەیەکی دیکەن کە لە سێ چەمکی “هەژموون” و “بەرژەوەند” و “ شۆڕش” پێکهاتووە. دیمۆکراسی کاتێک لەدایک دەبێت کە لە چوارچێوەی یاسادا تاکەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بتوانن بەرگری لە مافەکانیان بکەن. بەڵام کائینی خاوەن ماف بەرەەمی دیموکراسی نییە، بەڵکوو مەرجی لەدایکبوونی دیموکراسیە.

ڕاستە تائێستاش ژنان لەنێو جیەانێکدا دەجووڵێنەوە کە پیاوان بۆیان درووست کردون، جیەانێک کە هەلومەرجی جهندەر ئامادە دەکات، جهندەرێک کە فێری دەستەمۆبوون و ماڵیکردنی کردن. بەڵام لەهەمان کاتدا لای هەمان ژنان وشیاری بە ماڵیبوون و دەستەمۆبوون درووست بووە. وشیاریەک کە فێری ئەوەیان دەکات کە چۆن لە دەستەمۆبوون و ماڵیبوون برۆنەدەرەوە و چۆن خۆیان بۆ خۆیان بینابکەن و لەپێناوی خۆیاندا بژین. لێرەوە ژن بوون بۆ خود دەبێت بە کردەی پەڕینەوە لە زۆنەکانی “بیناکردنی ژن بۆ ئەویتر” بۆ زۆنەکانی “بیناکردنی ژن بۆ خود”، دەبێت بە پەڕینەوە لە ژنبوون لەپێناوی ئەوانی دیکەدا بۆ نێو دنیای ژنبوون لەپێناوی خوددا.
بەڵێ ژنان کائینی بیناکراون لەدەوری سێکس. بەڵێ ژنان ئەو مێینانەن کە پیاوان خشت بەخشت بینایان کردوون، بەڵام لەهەمان کاتدا، هەمان ئەم ژنانە دەخوازن کە یەک بە یەکی ئەو خشتانە هەڵبوەشێننەوە و بەدەستی خۆیان خودی خۆیان بینا بکەنەوە. لێرەوە ژنانی پۆست فیمینیزم لە گەڕانێکی بەردەوامدان بەدوای هەموو ئەو شتانەی کە فڕێیان دەداتە چوارچێوەی دێتێرمینیزمەوە، بۆئەوەی بتوانن لێیان دەربازببن. لێرەوە خۆیان بۆ ئاستی خۆیان بەرزدەکەنەوە و لە بینینەکانی خۆیانەوە جیەانی دەوروبەریان هەڵدەسەنگێنن و پێگەی خودی خۆیان لۆکالیزە دەکەن، پێگەیەک کە پیاوان بۆ ئەویان درووست کردووە و دەخوازن کە هەمیشە دەستی پێوەبگرێت.
ئەوەی لێرەدا گرنگە گۆڕینی وێنەی ئەوان لە نێگەتیڤهوە بۆ پۆزێتیڤ، لە خراپەوە بۆ باش نییە، بەڵکوو ئەوەی گرنگە پەڕینەوەی ئەوانە لە وشیاری ژنبوون وەک “کەرەسە“وە بۆ وشیاری ژنبوون وەک “خود”. بیناکردنی خود بریتییە لە گوزارشتکردن لە ئەکتەرێک کە دژ بە “ئیغتیراب”ی خۆی ململانێ دەکات، دژ بە “ئیستیغلال”کردنی لەلایەن کردەی بە بازاڕی کردنیەوە ململانێ دەکات. ئەم ئەکتەرە چەند دژ بە ترادیسیۆنی دەستەمۆکردن هاواردەکات، هێندەش دژ بە کۆیلەکردنی بەناوی ئازادییەوە ڕادەپەڕێت.
بەڵام لێرەدا دەبێت شتەکانمان لێ تێکەڵ نەبێت! ئەو خودەی کە تورێن باسی دەکات بریتی نییە لەو “تاکگەراییەی” کە مرۆڤ وەردەگێڕێتە سەر زیندانی خودی خۆی ولە جیەانی دادەبڕێت. بەڵکوو بریتییە لە “تاکگەراییەک” کە ئازادانە دەیخاتە پێوەندییەوە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا و بە ئازادانەش ئینتیماکانی دەست نیشاندەکات.
لە کۆمەڵگەی نوێدا هەموو شتێک دەمانبات بەرەو ڕاکردن لە خۆمان، ڕاکردن بەدوای هەموو ئەو شتانەی دیکەدا کە بۆمان پێشنیاردەکەن، هەموو ئەو شتانەی کە وەک پاتری “من”ی ئێمە بەردەوام شەحن دەکەنەوە. لەم کۆمەڵگەیەدا “من”ی ئێمەکان وەک خۆر ئاوادەبێت، وەک مانگ دەگیرێت، چونکە فڕێدراوەتە نێو جیەانێکەوە کە سنووری نییە و هەموو ئاماژەکان، زمانەکان، کەلتوورەکان، ترادیسیۆنەکان، فاکتەکان، لە هەرچوارلاوە پەلاماری دەدەن. لەم کۆمەڵگەیەدا، نەک هەر گرووپەکان، بەڵکوو تاکەکانیش دەدڕێن، دابەش دەبن، ورد دەکرێنەوە، لەتوپەت دەبن و هەموو کۆنترۆڵێک لەسەر خودی خۆیان لەدەستدەدەن.
لەجیەانێکی ئاوادایە کە ئالان تورێن باس لەژن وەک بەرەەڵستکار دەکات. ژنێک کە دەیەوێت ڕووبەڕووی ئەم هەلومەرجە ببێتەوە و خۆی نەدات بەدەستەوە. ژنێک کە دەیەوێت کۆنترۆڵی “من”ی خۆی لەدەست نەدات و بەردەوام لەنێو پرۆسێسی خودبیناکردندابێت. ژنێک کە نایەوێت لەتوپەت ببێت و لەژێرکاراییە جیاوازەکاندا وەک کاغهز بدڕێت.
لای تورێن بناغهی “بەرەنگاری ژنان” بە کۆنترۆڵکردنی هەموو ئەو دەسەڵاتانە دەست پێدەکات کە مومارەسەی خۆیان لەسەر لاشەی دەکەن. واتە ژن دەبێت بە خاوەنی سەرەتا و کۆتایی لاشەی خۆی. لاشەی ژن دەبێت بە و موختەبەرە گەورەیەی کە پرۆسێسی بیناکردنی “من”ی خودی ژنی تیادا دەست پێدەکات. بەبێ کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتی هەژمووندار بەسەر لاشەیەوە، هەرگیز ژن ناتوانێت بانگەشەی بیناکردنی خودی خۆی بکات.
یەکێک لە ڕەگەزە سەرەکیەکانی ئەو نیشتمانەش کە پێی دەوترێت “لاشە“ بریتییە لە سێکس. چرکەساتی سێکسی مێینە لەگەڵ نێرینەدا، دەتوانرێت وەربگێڕدرێتە سەر هەستێکی بەهێز، نەک بە ئارەزووی سێکسی، بەڵکوو بە بیناکردنی “من”ی خود لەلایەن ژنەوە. لەم چرکەساتەدا، ژنێک کە تادوێنێیەکی نزیک کەرەسەبوو، دەبێت بە ئەکتەر و ئەزموونی لاشەی خۆی و هەستەکانی، بەو شێوەیەی کە خۆی دەخوازێت دەستەمۆدەکات.
گومانی تیادانییە کە بەشێک لە ڕووبەری لاشەی ژن لەلایەن هاوکێشەی جهندەرەوە بیناکراوە و پرسە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، ئەخلاقی و ئایینیەکان دەستیان لەم بیناکردنەدا هەیە. بەڵام ئەمە کۆی شانۆگەریەکە نییە، چونکە بەشە هەرە زۆرەکەی پەیوەندی بە وشیاری ژن بە لاشەی خۆیەوە هەیە. لەم وشیاریەدا ژن خاوەنی ڕوانینێکی تاقانەیە لەسەر لاشەی خۆی، لەسەر وەزیفەی ئەندامەکانی لاشەی خۆی و تێدەکۆشێت لەپێناوی ئەوەی کە بە ئاڕاستەی بیناکردنی “من”ی خۆیدا بیبات. واتە دوور لە کاراییە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، ئەخلاقی و ئایینیەکان، لاشەی خۆی بۆخۆی و لەپێناوی خۆیدا درووست دەکات. ئالان تورێن باس لە مەسیحێک بە خاچەوە، شۆڕشگێڕێک بە پەتی سێدارەوە دەکات کە ملکەچ ناکات و نایەوێت لاشەی لەلایەن ئەوانی دیکەوە کۆنترۆڵ بکرێت، بەپێچەوانەوە، لەپێناوی “کەرامەتی” خودی خۆیدا گیانی خۆی دەبەخشێت. ئەمە ئەو ئەکتەرە ئازادەیە کە تورێن دەیخاتە سەر شانۆ.
* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 264
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 16-01-2014 (10 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Sociale
Libro: Donne
Libro: Sociologia
Provincia: Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 86%
86%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 22-01-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 27-01-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 27-01-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 264
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,107
Immagini 106,571
Libri 19,301
File correlati 97,360
Video 1,394
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.187 secondo (s)!