#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# ڕایدەگەیەنێت: ئەم قۆناغەی (پیوکەی میدیا) پێی گەیشتوە و ئەو نوێکارییەی لە دیزاین و شێوازی ئیشکردن و ڕووماڵکردنی ڕووداو و پێشهاتەکان کە دەیبینین؛ سەلمێنەری پەرۆشی و هەوڵی سەرنووسەر و ستافی میدیاکار و ڕۆژنامەنووسەکانیەتی، دەشڵێت: هەمووکات بە سەکۆیەکی میدیایی پیشەیی ڕاستگۆی دەزانین و جێی شانازیمانە.
$دەقی بروسکەکە..$
بەڕێزان عەتا کەریم سەرنووسەر و میدکار و کادیرانی پیوکەی میدیا
بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی بیست ساڵەی تەمەنی ماڵپەڕی پیوکەی میدیاوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەم قۆناغەی پیوکەی میدیا پێی گەیشتوە و ئەو نوێکارییەی لە دیزاین و شێوازی ئیشکردن و ڕووماڵکردنی ڕووداو و پێشهاتەکان کە دەیبینین؛ سەلمێنەری پەرۆشی و هەوڵی سەرنووسەر و ستافی میدیاکار و ڕۆژنامەنووسانی بە ئەمەکی وێبسایتەکەتانە کە ئەمەش جێگەی بەرز نرخاندنە، هەمووکات بە سەکۆیەکی میدیایی پیشەیی ڕاستگۆی دەزانین و جێی شانازیمانە.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم لەگەڵ پابەند بوونتان بە ئیتیک و کاری پیشەییتان. [1]
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 601
Scrivi il tuo commento su questo articolo!