سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو 25 لە بەسڕە.
#نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی #06-01-2023# بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو 25 لە بەسڕە کرد و لەمبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو 25 لە بەسڕەی خۆشەویست ئامادە بووم.
ڕاشیگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی ئازیزمان لە بەسڕە فەیحا و هەموو گەلەکەمان بە گشتیی دەکەم کە میوانداری ئەم پاڵەوانێتییە وەرزشییە گرنگەمان کرد.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو دەستکەوتە ئێڕاقییە جێگەی شانازییە و بەخێرهاتنی ئەو وڵاتانە دەکەم کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە دەخوازێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 542
Scrivi il tuo commento su questo articolo!