دەقی پرسەنامەکەی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان:
شەھیدبوونی فەرماندەی ئازاو بوێر ( ئاکام عومەر ) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان خەمبارو دڵگرانیکردین .
بۆ ئەم خەمە پڕلەئازارە، پرسەوسەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان و ھاوسەنگەران و ھێزی کۆماندۆی کوردستان دەکەین و بەشداری خەمیانین .
شەھید ئاکام عومەر فەرماندەیەکی گەنج و ئازاو دلێری ھێزی پێشمەرگەبوو ، کە ڕۆڵی لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرو سەرکەوتنی جەنگی #داعش# و ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش دیاروبەرچاووبوو کە ھەر لەوپێناوەشدا گەیشتە کاروانی شەھادەت کە جێگای شانازی ھەموولایەکمانە .
بەشەھیدبوونی فەرماندە ئاکام ھێزی پێشمەرگەو دەزگای ئاسایش، ڕۆڵەو ھاوکارو پشتیوانێکی ھەرە ئازاو چاپوک و قارەمانی لەدەستدا .
ئێمە لە دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەڵێن بە ڕۆحی کاک ئاکام و شەھیدانی دەستی تیرۆر و کوردستان ، دەدەین ، وەک ھەمیشە پارێزەری سەروماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبین و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە گیانمان دەپارێزین و درێژپێدەری ڕێبازی پیرۆزی شەھید ئاکام و شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەبین و ناھێڵین خوێنیان بەفیڕۆبڕوات و تۆڵەیان دەکەینەوە .
درود بۆ گیانی پاکی شەھید ئاکام و سەرجەم شەھیدانی گەلی کوردستان .
سەرشۆڕی و مردن بۆ دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمان .
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!