دەقی پرسەنامەکەی دارا ڕەشید:
فەرماندە ئاکام کوری ڕۆژی تەنگانە بوو
داخێکی زۆرەوە سەرەخۆشیی لەخۆمان و خانەوادە و کەس و کار و هاوسەنگەران و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو شەهید ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ دەکەم کە دوای برینێکی سەخت و دواجار ماڵئاوایی لێکردین.
شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر کوڕی ڕۆژی تەنگانە بوو
ئەو یەکێک بوو لەو فەرماندە ئازاو چاو نەترسانەی لەتەمەنێکی کەم توانی ڕۆڵی گەورە و گرنگ ببینێت لە تێکشکاندنی تیرۆرستان و پاراستنی خاکی کوردستان.
جارێکی تر ڕۆحت شاد فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ.
دڵسۆزتان
دکتۆر دارا ڕەشید مەحمود
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!