دەقی پرسەنامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر و کوردپەروەر، هەڤاڵ کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان*
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵڵا) کوڕی شەهید عەبدوڵڵا حەمەڕەش و برای شەهید حاکم شەوکەت و برای هەڤاڵ کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا- بڕیاردەری دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ک)مان پێگەیشت، هەواڵی مەرگی لەناکاوی پێشمەرگەو تێکۆشەر کاک ڕەمزی، لە ناخەوە زۆر دڵگرانی کردین.
بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (ی.ن.ک)ەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە هەڤاڵ کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و هاوبەشی غەمیانین، لە یەزدان داواکارین کە ئەمە دوا ناخۆشییان بێ، و کاک ڕەمزیش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، و ئارامی و سەبوری به بەڕێزیان و هەموو لایەکمان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 466
Scrivi il tuo commento su questo articolo!