دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا کۆچی دوایی کرد، و بەویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ کردین.
کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەکەی و هۆزی شەممەڕ دەکەین، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەکەی ببەخشێت.
انا لله وانا اليه ڕاجعون
مسعود بارزانی
11ی تشرینی دووەمی 2022ی زایینی[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 690
Scrivi il tuo commento su questo articolo!