Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,500
Immagini 104,714
Libri 19,271
File correlati 97,552
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
کورتیلەیەک لە مێژووی فەلسەفەی زانست
Gruppo: La scienza | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کورتیلەیەک لە مێژووی فەلسەفەی زانست
La scienza

کورتیلەیەک لە مێژووی فەلسەفەی زانست
La scienza

$کورتیلەیەک لە مێژووی فەلسەفەی زانست$
نووسینی: هێلین ئاراس
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مێشکی مرۆڤ بریتییە لە توانای پرسیارکردن دەربارەی جیهانی دەوروبەری و لە هەمان کاتدا توانای بیرکردنەوە و داهێنانی بیرۆکەی جیاجیا و خەیاڵی بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە . کاریگەری ئەم تایبەتمەندییانەش بە درێژایی مێژوو دەرکەوتووە، مرۆڤەکان پرسیاری جۆراوجۆرییان خولقاندووە و بە دوای وەڵامی هەمەجۆر کەوتوون بۆ پرسیارەکانییان و زۆرینەی جارەکان بەپێی شیکردنەوە و بیردۆزەکانییان وەڵامیان داناوە. ئێستاشی لەگەڵدابێت لە جیهانی هەنووکەیی و بە تایبەت لە چەند سەدەی ڕابردوودا دەبینین که مرۆڤایەتی بەر لێشاوی لێکدانەوە و شیکردنەوە کەوتووە کە زۆر لەم لێکدانەوانەش دژیەکیشن.
نێوان ئەم هەموو وەڵامە، قورسە وەڵامە ڕاستەکە بناسینەوە. بەڵام ئایا شتێک هەیە بەناوی وەڵامی ڕاست؟ وە ئەگەر هەیە چۆن دەتوانین پێی بگەین؟ چ جۆرە وەڵامێک شیاوە بۆ ئەوەی پێی بوترێت ڕاست؟ دەکرێت هەمان پرسیار بە شێوەیەکی (فەلسەفی، ئایینی، زانستی، ، هتد) وەڵام بدرێتەوە. بەڵام لە چەند سەدەی ڕابڕدوودا تێبینی ئەوە دەکەین کە وەڵامە زانستییەکان باوترین و ویستراوترینن. لە دیبەیت و گفتووگۆکاندا بیردۆز و لێکدانەوە زانستییەکان وەک دڵنییاترین سەرچاوە بەکاردێن و لە دڵی خەڵکیش زانست خەریکە لە ڕکابەرەکانی دەباتەوە. ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە، گرنگترینیشی ئەوەیە زانست ئیشدەکات و دەرەنجامەکانی دەبینرێن.
بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێک دێتە ئاراوه، ئەویش ئەوەیە کە ئایا بیردۆز و لێکدانەوە زانستییەکانمان چەندێک هاوتان لەگەڵ جیهانی ڕاستەقینەدا ؟ ئایا تا چەند دەتوانین دڵگەرم و دڵنییابین لە بیردۆزە زانستییەکان؟ ئایا زانست توانای ئەوەی هەیە کە جیهان وەک خۆی بناسێنێت؟ و پێویستە زانست چۆن کاربکات تا بتوانێت وەڵامە دروستەکان ببەخشێت پێمان؟ و زانین و مەعریفەیەکی ڕاست چۆن لە ڕێگەی زانستەوە بەدەست دێت؟ و ئایا وەڵامێک کە نزیکترین بێت له جیهانی واقیع شایەنی ئەوەیە پێی بوترێت وەڵامە ڕاستەکە؟
ئەمانە کۆمەڵێک پرسیارن که دوو ڕووی بابەتەکە دەخەنە ژێر تێبینی، پرسیار لەوە دەکەین کە زانست چۆن کاردەکات و چەند دڵنییایی دەدات کە ڕووە وەسفییەکەی زانسته(descriptive)، ڕووەکەی تر ئەوەیە پێویستە زانست چۆن کاربکات (normative). هەروەها ئەم پرسیارانە دەکەونە بازنەی (epistimology)ەوە، کە بوارێکی فەلسەفییه گرنگی بە سرووشت و سنوورەکانی زانین دەدات و لە چۆنییەتی بەدەستهێنانی زانین دەکۆلێتەوە. لە فەلسەفەدا، بەتایبەت فەلسەفەی زانست، وەڵامی ئەم پرسیارانە بە چەندەها جۆر دراونەتە وە کە باسی گرنگترین و نوێترینیان دەکەین:
- بازنەی ڤییەنا کە لە چەندین فەیلەسوف و زانا و کۆمەڵناسی وڵاتی نەمسا پێکهاتبوو کە لە ژێر کاریگەری فەلسەفە سەرەتاییەکەی فەیلەسوفی نەمسایی ڤیتگنشتاین دا بوون. ڤیتگنشتاین لە پەڕتووکی تراکتاتسدا لەوە دەدوێت کە ئێمە لەڕێی زمانەوە شیکردنەوە بۆ جیهان دەکەین، هەر بۆیەش بۆ تێگەشتن لەوەی ئێمە چۆن لە جیهان تێدەگەین پێویستە سەرەتا لە چۆنیەتی کارکردنی زمان بگەین. بازنەی ڤییەنا وەڵامەکەیان بەستەوە بە لۆجیک و هەروەها فەلسەفە و تیۆری زمان. ئەمانە کۆمەڵێک زانا بوون کە له و بڕوایەدابوون زانین و زانست لە ڕێگەی ئەزموونکردنەوە بەدەست دێت (empricism)و ئەم ئەزموونه ئەبستراکتەش لە ڕێگەی زمانە و باشترین شیکردنەوەش بۆ زمان و ئەزموون برییتە لە شیکردنەوەیەکی لۆجیکی.
بەم پێیەش ڕاستییەکان بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبن(Analytic/ Synthetic Distinction)، که(Analytic truthes) ئەو ڕاستییانەن کە بەهۆی زمانەکەیانەوە ڕاستن و ڕاستی و دروستییان لە چوارچێوەی زمان دەرناچێت؛ بۆیەش ڕاستی بەتاڵن و هیچمان لەسەر جیهانی دەرەوە پێناڵێن وەک ئەم ڕستەیە (هەموو پیاوێکی سەڵت بێ ژنە)؛ یاخود ئەو بەشەی ماتماتیک کە ناتوانرێت بەشێوەی کردارییانە بەکار بهێندرێت.(Synthetic truthes) ئەو ڕاستییانەن کە بۆ ئەوەی ڕاست بن پێویستە ڕاستیان لە جیهانی دەرەوەدا پشتڕاست بکرێنەوە. وەک: (ئەمڕۆ باران دەبارێت) یاخود ماتماتیکی پراکتیکاڵ. ڕاستییە زانستییەکانیش جۆرێکن لەمانە، کە پێویستییان بەوەیە بۆ زانینی ڕاستی و دروستیان لە جیهانی دەرەوە لێیان بکۆڵدرێنە وه.
جا زانست بە پێی(Analytic/ Synthetic Distinction) یەکەکێکە لە ڕاستییە(Synthetic)ەکان کە دەکرێت پاسادانی بۆ بکرێت. (تیۆری پاسادانی مانا) کە بۆ ڕاستییه (Synthetic)ەکان بەکاردێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەر ڕاستییەک بۆ ئەوەی ڕاست بێت و مانایەک ببەخشێت پێویستە بتوانرێت پاسەدان بکرێت. مەبەستیش لە پاسەدان ئەوەیە کە بتوانرێت ڕاستی و دروستییان لە واقیع دا تاقیبکرێتەوە هەتا ئەگەر لە تاقیکردنەوەکەدا ڕەتیش بکرێنەوە. یان بە جۆرێکی تر توانای ئەزموونکردن و تاقیکردنەوەیان هەبێت. بەپێی بڕوای زانستی بازنەی ڤییەنا، هەر ڕاستییەک لەم جۆره نەبوو بەک بەس نازانستی بەڵکوو بێماناش لە قەڵەم دەدرێت.
بازنەی ڤییەنا ناوی بە ڕێکخراوی (لۆجیکی-ئەزموونگەر)یش دەرکرد لە دوای جەنگی جیهانی و ئەو دیدگایە لۆجیکییەش کە بۆ زانست هەیانبوو وەک دیدگای (دەیڤید هیوم) بوو کە باوەڕیان وابوو ڕاستییە زانستییەکان بە شێوەی ئیندەکشن (induction) و ئەزموونکردن بەدەست دێن.
(ئێندەکشن جۆرێکە لە لۆجیک کە بەم جۆرە کاردەکات: پێکدێت لە بەڵگەیەک یان زیاتر کە پێی دەوترێت(Premise) ئەم بەڵگەیە پاڵپشتی لە بانگەشە زانستیەکە یاخود تیۆرییەکە دەکات کە دەبێتە ئەنجام(Conclution)..بۆ نموونە ئێمە 99 قازمان بینیوە ڕەنگیان سپی بووە، بۆیە بەپێی ئیندەکشن پێشبینی ئەوە دەکەین کە قازی ژمارە 100یش سپی بێت. واتە بەکارهێنانی زانیارییەکانی ڕابردوو و ئێستا بۆ پێشبینیکردنی ڕووداوەکانی داهاتوو.
جا لۆجیکی ئینداکشن بەڵگەکانی لە ئەزموونەکانی پێشترەوە وەرگرتووە؛ بەوپێیەش ناتوانین لێی دڵنییابین و ناتوانرێت بە دڵنییاییەوە هیچمان بۆ بسەلمێنێت، چونکە ئەو شتەی لە ڕابردوو ڕووی داوە مەرج نییە بە دڵنییاییەوە لە داهاتوش ڕووبدات. نم\ دوێنێ و پێرێ و ڕۆژەکانی پێشتریش ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵیکردووە کەواتە بەیانیش ڕۆژ لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدەکات. بە ئەگەری زۆرەوە بەیانیش ڕۆژ لە ڕۆژهەڵات هەڵدەکات بەڵام ئەم ئەگەرە %100 و دڵنییا نییە). ئیتر ئەم جۆرە لۆجیکە لە زانست بەکاردێت کە هەتا ئەگەر سودبەخش و ڕاستیش بێت بەڵام دڵنییا و ڕەها نییە. کەواتە ڕاستییە زانستییەکان ئەگەر بە زۆرترین ڕێژەش ڕاست بن هیچ کات دڵنییایی و ڕەهایی %100 نادەن پێمان. ڕاستی ڕەها لە زانستدا بوونی نییە و هەر کاتێک لە کاتەکان دەکرێت گۆڕانکاریەکی کتوپر ڕووبدات. لەمەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەزموونگەرە ڤییەنییەکان بە زۆری باوەڕیان بەوە نەبووە کە زانست دەتوانێت شیکردنەوەی ڕاست و دڵنییای جیهان و واقیعمان بۆ بکات بە تەواوی بەڵام له و بڕوایەشدابوون کە زانست دەتوانێت دڵنییاترین وەسفمان بۆ بکات.
- کارڵ پۆپەر یەکێک لە کاریگەرترین فەیلەسوفەکانی زانست لە سەدەی بیستەمدا، کە ئەمیش بە فەیلەسوفیکی ئەزموونگەرا(Empiricist) ناسرابوو، بەڵام بە پێچەوانەی فەیلەسوفەکانی بازنەی ڤییەنا، کە فەلسەفەی زانستیان بە لۆجیک و زمان دەبەستەوە، پۆپەر ڕاستەوخۆ کاری لەسەر فەلسەفەی زانست کرد. پۆپەر لە لایەکەوە وەسفی چۆنییەتی کارکردنی زانستی کرد و لە لایەکی ترەوە ڕێسا و میتۆدی بۆ زانست دانا و جییاکاریکرد لە نێوان زانستی ڕاستەقینه(Science) و زانستی درۆیی یاخود زڕ-زانست. (Psudoscience)
تیۆرییە بەناوبانگەکەی پۆپەر(falsificationism)، یا خود تیۆری بە هەڵە خستنەوە، جییاوازی دەکات لە نێوان زانستی ڕاستەقینە (ئەم جۆرە زانستە بەڵگەکان کۆدەکاتەوە و ئەنجامی لێدەردەکات، و بە زمانێکی ڕوون و ئاشکرا دەدوێت، بەڵام لە هەمووی گرنگتر بۆ ئەوەی زانستێک ڕاستی بێت بە پێی پۆپەر پێویستە توانای ئەوەی هەبێت بە هەڵە بخرێتەوە). زانستی درۆ یاخود زڕ-زانست (کە لە ئەنجامەوە دەست پێدەکات و دەگەڕێت بۆ ئەو پاساو و بەڵگانەی کە پشگیریدەکەن. ئەم جۆرە زانستە بە زمانێکی ناڕوون دەردەبڕدرێت که وایلێدەکات لە ئەگەری هەبوونی بەڵگە لە دژی پاساو بهێنێتەوە و تیۆرییەکە بەهۆی زمانە ناڕوونەکەی دەتوانێت لەژێر ترسی بە هەڵەخستن قوتاربێت. بەم پێیەش زڕ-زانست ناتوانرێت بە هەڵە بخرێتەوە وەک زڕزانستی ئەسترۆلۆجی).
لە لای پۆپەر، تاقیکردنەوەی زانستی دەبێت به و جۆرەبێت کە هەوڵی پوچەڵکردنەوە و بە هەڵەخستنەوەی تیۆرییەکە بدات، و زانستکار و زانستناسی باش، لە جییاتی گەڕان بەدوای بەڵگە بۆ پشتگیری و چەسپاندنی تیۆرییەکەی، پێویستە هەردەم بەدوای بەڵگەی دژ بگەڕێت بۆ تیۆرییەکەی و هەوڵی ئەوە بدات بەهەڵەی بخاتەوە، چونکە لای پۆپەر چەسپاندن تەنها وەهمێکە(confirmation is a myth)،
وەک لە سەرەوە باسم کرد لۆجیکی زانست لۆجیکێکی ئیندەکتیڤە. واتا چەند بەڵگەش پشتگیری تیۆرییەکە بکات هیچ دڵنیاییەکی %100ی تێدا نییە و ناچەسپێندرێت. بۆیە لای پۆپەر چەسپاندن و کۆنفیرم کردن له لۆجیکی ئیندەکتیڤدا تەنها وەهمە، بەم پێیەش چەسپاندن لە زانستیشدا ناکرێت .
بەڵام پۆپەر بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەڵێت تەنها کەڵکێک کە تاقیکردنەوەی بیردۆزی زانستی دەکرێت هەیبێت ئەوەیە کە بیردۆزەکە بە هەڵە بخاتەوە و هەرگیز ناتوانین بەهۆی بەڵگەی ئەزموونیەوە پشتگیری بۆ بیردۆزاکانمان بهێنینەوە. لێرەدا پۆپەر بڕێک زیادڕەوی دەکات لەوەی کە دەڵێت جیاوازی نییە لە نێوان بیردۆزێک کە پێشتر بەهۆیەوە پێشبینی داهاتوو کراوە و پێشبینییەکان ڕاست دەرچوون و بیردۆزێک کە پێشتر هیچ پێشبینییەکی نەکردووە . هەتا ئەگەر بیردۆزێک بتوانرێت بەکاربهێندرێت بۆ پێشبینیکردنێکی زانستی و پێشبینییەکە ڕاستیش دەرچێت تاکە شت کە دەتوانین لەسەری بڵێین ئەوەیە کە بیردۆزەکە پوچەڵ نەکراوەتەوە. بەم پێیەش پۆپەر بڕوای وابوو کە زانست ناتوانێت وەڵامی دڵنییامان بداتێ لەسەر جیهانی دەرەوە و واقیع و هەموو ئەوەی کە دەتوانێت پێمان بڵێت ئەوەیە کە چ شتێک و چ بیروڕایەک هەڵەیە بۆ جیهانی دەرەوە. بەم پێیەش زانست توانای ئەوەی هەیە تیۆرییەکان بە هەڵە بخاتەوە و ئەمەش ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە زانستدا بەڕێوەدەبات. گۆڕانکارییە زانستییەکان بە دوو قۆناغدا دەڕۆن ئینجا دووبارە دەبنەوە. یەکەم قۆناغ: کاتێک زانایەک گریمانەیەک دەخاتەڕوو و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەوانەیە ئەو گریمانەیە ڕاستییەکمان بۆ دەربخات، و گریمانەیەکی باش بریتییە له و گریمانەی کە مەترسی ئەوەی تێدایە بە هەڵە بخرێتەوە و هەروەها دەکرێ پێشبینی زانستییش بکات. پڕۆسەی دووەم؛ ئەو هەوڵەیە کە دەخرێتە گەڕ بۆ بەهەڵەخستنەوەی ئەو گریمانەیە کە خراوەتە ڕوو. وە کاتێک گریمانەکە بە هەڵە خرایەوە دووبارە زانست دەگەڕێتەوە قۆناغی یەکەم و گریمانەیەکی نوێ دەخرێتە ڕوو.
- تۆماس کوهن، فیزییازان و فەیلەسوفی زانست، خاوەنی یەکێک لە گرنگترین پەرتووکەکانی سەدەی بیستەم کە لەبارەی زانستەوە نووسرابێت. (پێکهاتەی شۆڕشی زانستی) کە تێییدا وەسفی چۆنییەتی کارکردنی زانست بە گشتی و پێکهاتەکانی دەکات. بە ڕای کوهن زانست و بیرۆکە و تیۆرییە زانستیەکان بە قۆناغێکی بازنەییدا دەڕۆن و دەگەڕێنەوە شوێنە بنچینەییەکەیان. قۆناغەکانیش بریتیین لە (زانستی ئاسایی، لادانی مۆدێڵی زانستی، قەیرانی مۆدێلی زانستی، شۆڕشی مۆدێڵی زانستی، جێگۆرکێی پارادایمە، مۆدێڵێکی نوێ، قۆناغی پێش زانستی بۆ مۆدێلە نوێیەکە، مۆدێلە نوێیەکە دەگۆڕێت بۆ زانستێکی ئاسایی…هتد ).
با لە زانستی ئاساییەوە دەست پێبکەین. کوهن تیۆری و ڵێکۆڵینەوە زانستییەکان بە(paradigm) ناودەبات. پارادایمەیش بە چەند مەبەستێک بەکارهێنراوە لە لایەن خودی (کوهن)ەوه، بەڵام من لێرەدا بە مەبەستە باوەکەی پێناسەی دەکەم کە بریتییە له و مۆدێل \بانگەشە\ یاخود تیۆرییە زانستییەی کە لەلایەن کۆمەڵگای زانستییەوە قبوڵکراوە به و پێیەی توانای لێکدانەوە و ڕوونکردنەوەی ئەو پرسیارانەی هەیە کە بۆ کۆمەڵگەی زانستی دێنە پێش لە کاتێکی دیاریکراودا. هەروەها توانای پێشبینیکردنی هەیە. نم: پارادایمی نیوتن.
دیارترین تایبەتمەندییەکانی قۆناغی زانستی ئاساییش ئەوەیە کە قۆناغێکی ڕێکخراوه. ئەم ڕێکخراوەییەش زیاتر بەهۆی ڕۆڵی پارادایمە (مۆدێڵی زانستی) یەوەیە کە وەک بنەچەیەکی زانستی کاردەکات کە زانایان کۆکن لەسەری بەم پێیەش زانستەکە خاوەن بناغەیەکە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە جیهان بە چ جۆرێک کاردەکات هەروەها لەسەر بنەما و کێشە زانستییەکان و ئەو ڕێگا زانستییانەی کە پێویستە بگردرێنە بەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر. جا کوهن له و بڕوایەدابوو کە لە هەر بوارێکی زانستیدا تەنها یەک پارادایم بوونی هەیە لە کاتێکی دیاریکراودا. زانست کردن لەم قۆناغەدا وەک دروستکردنی میکانۆ وایه، زانایان هەموو پێداویستییەکانیان بەردەستە تەنها پێویستە ڕێکیانخەن.
جا زانستی ئاسایی، وەک کوهن باسیدەکات، وا ڕێکخراوە کە توشی لادان و بە هەڵەخستنەوە بێت به و پێیەی ڕاستی و تیۆرییە زانستییەکان ڕەها و دڵنییا نین. بەڵام وەها بە ئاسانی نە کە پۆپەر باسی دەکات. لای کوهن کاتێک پارادایمی زانست لە ساتێک لە ساتەکاندا ناتوانێت پێشبینی زانستی بکات یاخود بە هەڵە دەیکات ئەو پاراهەمیشەە توشی لادان دەبێت. بەڵام ڕاستەوخۆ ناڕوخێت، ئەمەش چونکە زانایان بەدوای هەڵەکانی خۆیان دەگەڕێن. زۆرجار هەڵە لە خودی پارادایمەکە نییه، بەڵکوو لە وردەکاری تره. هەر بۆیەش زانایان هەوڵ دەدەن پارادایمەکە ڕاست بکەنەوە و لە قەیران ڕزگاری بکەن. جا کە سەرکەوتوو نابن، ئیتر پاراهەمیشە یاخود مۆدێلە زانستییەکە دەچێتە قۆناغی (قەیرانی مۆدێلی زانست)یەوە. لەم قۆناغەدا ئەو مۆدێلە زانستییەی کە زانایان لەسەری کۆک بوون و قبوڵکراو بوو و پرسیاری لەسەر نەدەکرا ناتوانێت وەڵامی پرسیارە زانستیەکان بداتەوە یاخود پێشبینی زانستی بکات. ئیتر پڕۆسەی زانست دەکەوێتە ناو ئاڵۆزییەوە. بەڵام هێشتا، سەرەرای ئاڵۆزی و پشێوی، مۆدێڵەکە ڕەت ناکرێتەوە. به و پێیەی لە زانستدا بۆ ئەوەی تیۆرییەک یاخود مۆدێلێک بە تەواوی ڕەت بکرێتەوە پێویستە مۆدێلێکی تر شوێنی بگرێتەوە. جا هەرکە زانایان مۆدێلێکی نوێی جێگرەوەیان پێشکەشکرد مۆدێلە کۆنەکە بە هەڵە دووردەخرێتەوە و شۆڕشی زانستی ڕودەدات به و پێیەی یاسا و ڕێسا زانستییە کۆنەکان کە زانایان لەسەری کۆک بوون ئیتر پراکتیکاڵ نین و ناتوانن پێشبینی بکەن. دواتر مۆدێڵێکی نوێی جێگرەوە دێتە کایەوە کە ئەم پێشبینیانە دەکات بەمەش مۆدێڵە زانستیەکە دەگۆڕدرێت بەمەش دەوترێت (پارادایم شیفت) و پارادایم یاخود مۆدێڵێکی نوێی زانستی دێتە جێی کە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر بەرەبەرە دەبێت بە پارادایم یاخود ستاندەردە زانستییە نوێیەکە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 196
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
Articoli collegati: 1
Gruppo: La scienza
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 17: No specified T4 442
No specified T3 17: No specified T4 440
No specified T3 17: No specified T4 439
No specified T3 17: No specified T4 438
Technical Metadata
Qualità Voce: 88%
88%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 17-11-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 18-11-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) in: 07-04-2024
URL
Questo oggetto è stato visto volte 196
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,500
Immagini 104,714
Libri 19,271
File correlati 97,552
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Folders
Pubblicazioni - Provincia - Fuori Biblioteca - Provincia - Fuori Articoli - Provincia - Fuori Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Pubblicazioni - Pubblicazione - Magazine Biblioteca - Libro - Storia Biblioteca - Libro - Al- Anfal e Halabja Biblioteca - Libro - Linguistica Articoli - Libro - Linguistica Biblioteca - Libro - Varie

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.5 secondo (s)!