دەقی پرسەنامەکەی #محەمەد سابیر ئیسماعیل#:
سەرەخۆشی
برای بەڕێزم کاک یوسف زۆزانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (سالم ئیبراهیم زۆزانی)، برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.
لە خوای گەورە داواکارم سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت و جێگەی کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.
دڵسۆزتان
باڵیۆز د.محەمەد سابیر[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,620