دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان خانەوادە و کەسو کاری عەقید عیزەت ساڵح حسێن، بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ عیزەت پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەمتانین بۆ ئه و کۆچە ناوەختەی عەقید عیزەت، چونکە ئه و جگەلەوەی ئەندامێکی خانەوادەکەتان بوو هەڤاڵێکی ئێمەش بوو کە لە ساڵی 2001 وە لەپارێزگاری کردنی بارەگای مەکتەبی سیاسیدا زۆر بە دڵسۆزی تادوا پلەی یاریدەدەری فەرماندەی فەوج ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد، وەک ئەمەک و وەفایەک بۆ ڕۆحی پاکی عەقید عیزەت داوا لەیەزدانی مەزن دەکەین ڕۆحی پاکی بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش دوا خەم و کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,584