Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,907
Immagini 106,345
Libri 19,329
File correlati 97,293
Video 1,397
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بەیتی سەیدەوان، کوژرانی کوڕەکان بە دەستی باوک
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیتی سەیدەوان، کوژرانی کوڕەکان بە دەستی باوک

بەیتی سەیدەوان، کوژرانی کوڕەکان بە دەستی باوک
بەیتی سەیدەوان، کوژرانی کوڕەکان بەدەستی باوک.
ڕووداو، دیالۆگ، گومان چارەنوس و دەسەڵات ئەو پێکهاتەنەن کە شانۆی گریک و شانۆی ئیلیزابێتان پێکدەهێنا. لە (بەیتی سەیدەوان) دا هەموو ئەوتوخمانە دەبینین کە لە ئەدەبی کلاسیکیدا بەدی دەکرێت. لەبەر ئەوە پێویستە هەموو شانۆکارێک بە تێڕامان و سەرنجەوە گوێ لە بەیتی سەیدەوان بگرێت.
ئەم بابەتەم لە نوسینێکی بەرێز (جەمال نەجاڕ) ەوە ئامادە و کۆلاج کردووە، کە لە ماڵپێری ڕۆژ) بڵاوبۆتەوە. ڕووداوەکانی ئەم داستانە پێش هاتنی ئاینی مەسیحی و ئیسلامە، لەبەرئەوەی ئەم داستانە باس لە (داسنیەکان) دەکات کە پێش ئیسلام بە (ئێزیدیاکان) گووتراوە (داسنێ).
چیرۆکی بەیتی سەیدوان
تراژیدیای (عەبدول عەزیز) لە عەشرەتی (داسنیان) بوو سێ کوڕی هەبوو بەناوەکانی (نێچیرەوان، مەلکەوان و سەیدەوان) عبدلعزیز و کوڕەکانی ئەشق و ئەوینداری ڕاوەشکار دەبن. جارێک عەبدولعەزیز خەون دەبینێت لەخەونەکەیدا پێی دەڵین؛ تۆ هیچ کاتێک ناتوانیت بووکی خۆت بێنیتە ماڵە خۆت و زەماوەندی کوڕەکانت ببینیت… ئەویش دەیەوێت ڕووبەڕووی ئەم قەدەرە بێتەوە و سوێند دەخوات بە یەکجار سێ بووک بێنێتەوەماڵەوە.
ژن بۆ هەرسێ کوڕەکەی دەهێنێت، بەڵام بەشێوەکی زۆر تراژیدیی. بووکی یەکەم داوا دەکات بۆ کوڕە گەورەی. ئیدی خەڵک دواوەت دەکات و بڕیار دەدات زەماوەند و گۆڤەند بکەن، بەرلەوەی زەماوەند دەست پێبکەن کوڕی گەورەی عەبدولعەزیز لە کارەساتێکی گوماناویدا لەسەر شاخ هەڵدەدێرێت و گیان لەدەستدەدات. سەرەڕای ئەوە، عەبدولعەزیز لەبەرئەوەی میوانی بانگهێشت کردووەو و دڵی میوانەکان نەهێشێت و نەڕەنجێت زەماوەندەکە تێک نەچێت، شایی نەبێتە شیوەن، دەڵێت؛ “ئه و ئەو کچە مارە بکەن لەکوڕێ دووەمم“
گۆڤەند دەست پێدەکات و لەگەرمەی دیلاندا هەواڵی مەرگی کوڕی دووەمیش دێت. عەبدولعەزیز کە دەبیستێت کوڕی دووەمیشی مردووە، ڕادەسپێرێت لەرڕێوڕەسمێکی هێمندا کوڕی دووەمیشی بەخاک بسپێرن. بووک ئامادەبکەن بۆ کوڕی سێیەم سەیدەوانەوان کە زۆر خۆشی دەویست. خەڵکی ئاوای هەر بەوشێوەیە دەکەن کە عەبدلعزیز دەیڵیت، بووک دەگوازنەوە بۆ کوڕی بچووک سەیدەوان.
عەبدولعەزیز لەبەر ئەوەی زۆر ناڕەحەتە و دووکوڕی خۆی لەدەستداوە، ڕۆژێک چەکەکەی خۆی هەڵدەگرێت و دەڕوات بۆ ڕاوکردن هەتا بەهۆی ڕاوەوە مێشکی ساف بێت و بحەسێتەوە. دەچێتە سەر شاخی مەقلوب (لەهەندێکدا بەیت بێژەکان دەڵێن مەغڵوب) و لەوێ لەبن دارسێبەرێکدا پشوودەدات و سەبیل پێدەکات. لەدوورەوە ڕدێنی بەرازێک، کەڵە کێوییەک، دەبینێت. وادەزانێت بەرازە یان کەڵە کێوییە سیرەی لێدەگرێتەوەو دەیپێکێت، بەڵام کە دەچێتە پێشەوە دەبینێت ڕەشووی مشکییەکەی سەیدەوانەو ئەم سەیدەوانی پێکاوە.
لێرەوە چەند گێڕانەوەیەک (ڕیواتێک) و هەندێک لە داستان ڕ ڕیوایەتەکان دەڵێن؛ عەبدولعەزیز چی دی نەیتوانی بەرگەی غەمی لەدەستدانی سێ کوڕی بگرێت بۆیە خۆی کووشتووە. لە هەندێک ڕڕوایەتدا دەڵێن سەری خۆی هەڵگرتووە و کەس نازانێت چی بەسەر هاتووە. هەندێک ڕیوایەتیش دەڵێن گوایە بۆتە موسڵمان! بەمشێوەیە عەبدولعەزیز نەیتوانی بووکی خۆی بهێنێتە ماڵەوە و بە ناکامی منداڵەکانی دەمرن.
لەنێوان شانۆگەری (ئۆدیب پاشا) و شێکسپیر و (بەیتی سەیدوان) دا
لاواندنەوەکەی (بەیتی سەیدەوان) تەکنیکێکە لەشێوەی دیالۆگ و بەیتدا لەشێوەی داستاندا، لەکاتی گوێگرتندا گەر خەیاڵی خۆتی بەیتێ لەبەردەم ئەم داستانەکەدا، دەهەژێیت. لەبەیتی سەیدەواندا هەمان ڕایەڵ دەبینین کەوەک لە (ئودیب پاشا)ی شێکسپێر و (بەیتی سەیدەوان) داهەیە. لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا:
لە ئۆدیبدا (لایۆس)ی پادشای تیبا و لە بەیتی سەیداوندا عەبدولعەزیز سەرۆک (هۆزی داسنیان) هەمان چارەنووسیان هەیە.
هەردووک دەیانەوێت بەگژ چارەنووسدا بچنەوە و خۆیانی لێ لادەن؛ عەبدولعەزیز لەخەودا پێی دەگووترێت تۆ ناتوانیت بووک بۆ کوڕەکانت بهێنیتەماڵەوە و لەم بەگژاچوونەوەی چارەنووسیشدا منداڵەکانت، هێز و دەسەڵاتت، ڕاوەشکار و بەردەوامیت لەسەرۆک هۆزی داسنیان لەدەست دەدەیت. بەڵام ئەو بەگژ ئەم چارەنووسەدا دەچێتەوە. نەک قسەی مرۆڤ بەڵکوو ئیلهامی خواندیش ڕەت دەکاتەوە.
بەهەمان شێوە لە (ئۆدیب پاشا) دا (لایۆس)ی پادشای پێشوو شاری تیبا لە (ترسیاس)ی عەرەفەوە پێی ڕادەگەیەنرێت کەچارەنووسی لایۆس لای خوداکان ئەوەیە، کە تۆ بەدەستی کوڕەکەت دەکوژرێیت و کوڕەکەشت دایکی خۆی مارەدەکاتەوە. ئەویش بۆ ئەوەی لەو چارەنووسە هەڵبێت و قسەی خواوەندەکان بەدرۆ بخاتەوە، دەستوپێوەند ڕادەسپیرێت کوڕەکەی بۆ شوێنێکی دوور ببن و لەناوی بەرن. ئەوکەسەشی منداڵەکە دەبات نایکوژێت بەڵکو لەبن بەردێکدا منداڵەکە دادەنێت بۆ ئەوەی قەل وداڵ مندڵەکە بخوات، شوانێک بە ڕێکەوت منداڵەکە هەڵدەگرێتەوە و بەخێوی دەکات ناوی دەنێت ئۆدیب. لەئاکامدا ئەومنداڵە باوکی خۆی دەکوژێت و دەبێت بەپادشا تیبە و دایکۆ خۆی (جۆکاستا) مارە دەکات. واتە ئەو چارەنووسە ڕوویدا کە کە خوداکان بڕیاریا لەسەردابوو. ئۆدیبیش لەدواجاردا خۆی کوێردەکات خۆی دەکوژێت.
هەرچەندە هەندێک ڕیوایەت دەڵێن؛ کە مێژووی داستانی سەیدەوان پێش ئاینی مەسیحی و ئیسلامە. هەندێکیش دەڵێن دوای ئەوەی کە ئاینی ئیسلام هاتووە عەبدولعەزیز بۆتە موسوڵمان. بەدید و خوێندنەوەی ئەوکاتە حیکایەتبێژانی دوای دەرکەوتنی ئاینی ئیسلام بەمشێوەیە خوێندنەوە بۆ ئەم بەیتە دەکەن؛
یەکەم: پەیامی یەکەمی ئەم داستانە ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک لەخۆبایی و غەڕا بێت ئەگەر هیچ کارێکی مەیسەر نابێت.
دووەم: دەبێت پشتوپەنات و پشتیوانت خودای گەورەبێت.
سێهەم: هەرکارێکت کرد دەبێت عاقیبەتەکەی لەبەرچاو بگریت.
بەیتی سەیداون لەنێوان شانۆ و ئەدەبی زارەکیدا
پێویستە هەموو شانۆکار و هەموو هونەرمەندێک گویی لێبگرێت. بەیتی سەیدەوان یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیی زارەکیی کوردییە کە تا تا ئێستا لە لایەن هەژدە بەیتبێژی ڕەسەن و بە هەژدە ڕیوایەتی جۆراوجۆر گووتراوە. بەڵام کۆی هەر هەژدە ڕیواتەکە ناوەڕۆکی یەک چیرۆکە کە لە ناوچەیەکی ئێزیدی نشین لە کوردستانی باشوور ڕوویداوە. ئەم بەیتە سنوورەکانی بەزاندووە و گەلێک بەیتبێژی ڕەسەن لە ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێران سینگ بە سینگ هێناویانە و بەشێکیان بە تۆمارکراوی پارێزراون.
بەیتەکە سەرجەم بە دەنگ و ئاواز گوتراوە و بەیتبێژی (بەیتی سەیدەوان) خۆی لە جێی (عەبدولعەزیزی داسنی) سەرۆکی عەشیرەتی (داسنیان) دادەنێ و هەر لە دەستپێکەوە لە زمانی عەبدولعەزیزەوە شینگێڕی بۆ لە دەستدانی کوڕە لەدەستچووەکانی دەکا. لوتکەی تراژیدیا ئەو کاتەیە کە سەیدەوان بە دەستی خۆی دەکوژرێ، و خۆی دەکوژێت و داوا لە عەشیرەی داسنیان دەکا مەیتی سەیدەوان لە (چیای مەغلووب) بێننە خوارێ و لە تەنیشت (نێچیروان) و (مەلکەوان)ەوە بینێژن. بەیتبێژی ڕەسەن لە زمانی عەبدولعەزیزەوە تەرمی کوڕەکانی بە تایبەتی (سەیدەوان) دەلاوێنێتەوە و بەمشێوەیە سەرنجی بەیتبێژ سەرنجی گوێگر و بەردەنگەکانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ تا کۆتایی بەیتەکە.
تراژیدیا لە بەیتی سەیدەواندا
لەناو بەرهەمە بەناوبانگەکانی جیهان لایەنی تراژیدیا بەرجەستە نیشاندراوە و لە ناو ئەدەبی زۆربەی گەلانی جیهان لایەنی تراژیدیا دەبیندرێ. بەیتی سەیدەوان بە نموونەی بەیتی تراژیدیا لە قەڵەمدەدرێت کە ناخی مرۆڤی کوردی ورووژاندووە. لە بەیتی سەیدەواندا یەکێک لە قارەمانەکانی لە شاخ هەڵدەدێردرێ و یەکێکی تر شەوی بووکێنی پەردووگیر دەبێ و ئەوی سێهەم بە دەستی باوکی دەکوژرێت.
لە یەکێک لە ڕیوایەتەکاندا دوو کوڕ بە دەستی باوکیان دەکوژرێن، کەواتە ناوەرۆکی بەیتەکە پڕە لە کارەسات وەک چۆن هەندێ بەیتبێژە ڕەسەنەکان لایان وایە کە قارەمانی سەرکێش واتە عەبدولعەزیز لە پاش مەرگی کوڕەکانی (مەرگ) هەڵدەبژێرێ، مەرگێک کە هەڵبەت لە ناکاو نییە، بەڵکو ئەنجامی لۆجیکی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکان لەناو پێکهاتەی بەیتەکە دایە.
لێرەوە “قارەمان بە هۆی نەبوونی بەخت (هەڵگەڕانەوەی بەخت REVERSAL) یان گەمەی چارەنووسی لەناکاو لە لوتکەی بەختەوەری دەکەوێتە ناو چاڵی بێبەختی. گۆڕانی چارەنوس، ئەنجامی ئەو کارە هەڵەیەیە کە لەلایەن قارەمانەوە ڕوودەدات. بە وتەی لێکۆڵەرە ڕۆژئاواییەکان، ئەو بە هۆی ئەو خاڵە لاوازەی کە هەیەتی، تووشی ئەم هەڵەیە دێت، بەو خاڵە لاوازە لە یۆنانی (هەمەرتیا HAMARTIA) دەگوترێ کە لە ئینگلیزیدا بە TRAGIC FLAW واتە خاڵی لاوازی تراژیک وەرگێردراوە.
سوارەی ئیلخانی زادە لە کتێبی (تاپۆ و بومەڵێڵ) دا کە کۆی ئەو گوتارانەن کە کاتی خۆی لە ڕادیۆی کوردی تاران پێشکەشی دەکرد دەڵێت: “بەداخەوەم کە وێژەی ئێمە لەناو گەلانی جیهاندا بڵاونەبۆتەوە، دەنا خوای عالەم کە بەیتی (سەیدەوان) زۆر لە (هاملێتی)ی (شکسپیر) بەرزترە. شکسپیر لای وایە (هەبوون یان نەبوون) مەبەست یەکێ لەو دوانەن؛ بەیتبێژی سەیدەوان دەڵێت: (دیلان یا ماتەم) کامیان مەبەستی ژیانە؟”
سوارەی ئیلخانی زادە لە وتارەکەیدا بەم جۆرە باس لە قارەمانی ناو بەیتی سەیدەوان و قارەمانی شکسپیر دەکات: “قارەمانی شکسپیر (هاملێت)ی باوک کوژراوە، دایکی خیانەتکار و مامی پیاوکوژە، کە بۆتە هۆی پەژارەی (هاملێت) بەڵام لە(بەیتی سەیدەوان)دا باوکێک سێ کوڕی گەنجی دەمرن کە یەکێک بە دەستی باوکەکەوە دەکوژرێ.”
لە هەندێ ڕیوایەتدا (سەیدەوان) نافەرمانی باوکی دەکا ڕوو لە (چیای مەغلووب) دەکا و عەبدولعەزیز دەست دەداتە تفەنگ کە بچێت ڕاوی بزنە کێوییەک بکات، باوک و کوڕ هەردوو لە چیان، لێرەدا سات دەگاتە ئەو پەڕی خۆی و پێی وایە کاکۆڵی سەیدەوان، ڕدێنی بزنە کێوییە، تەقە لە تفەنگ دەکاو کوڕ لە خوێنیدا دەگەوزێنێ. بەیتبێژە ڕەسەنەکان ئەوەندە شارەزایانە ئەم بەیتەیان هۆنیوەتەوە کە هەر لە سەرەتاوە ئاماژەیەک بە کوشتنی کوڕ لەلایەن باوک کراوە و دواتر چۆنیەتی ڕوودانەکە لە زاری عەبدولعەزیز دەگێڕنەوە.
دەقی بەیتی سەیدەوان
بەیتەکەی (عەلی کەردار)ە کە بەمجۆرە گووتویەتی و یەکێکە لەو ڕیوایەتانەی بەشێوەی تۆمارکراو پارێزراو لەبەر دەستە.
HTTPS://WWW.YOUTUBE.COM/WATCH?V=9WTBRTWGRRS
“بەهارە، بەهارێکی لە من بە دزی
ڕەبی خودایە ئەتۆ هەوری ڕەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
لە سەر قەبری سەیدی خدری حەوت ڕەنگی
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە تیلەگی دە کوێستانان
لێی دەرسقا هەڵاڵە و بەیبون و سوێسنە
دەگەڵ گوڵی دەنێرگزی
تۆ خوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوڕی خۆی بکوژی
بەهارە ئەوە بەهارێکە لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانی دا دێ
چ بەهارێکی لە من لە نەکاوێ
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە ئەوە ماڵ و مەڕەکەی کاکە سەیدەوانی
هەڵی دەدا لە تیلەگی دە کوێستانێ
بەرانبەر و پێشاوپێش بە گۆمە دەلاوێ
ئەمن زەینێ خۆم دەکردە نێر وبەرانەکەی کاکە سەیدەوانم
هەڵدەپسێنن سەری هەڵاڵێ، بەیبونێ، گیاخاوێ
بۆ کەس نەبوو بڵێ یاڕەبی عەبدولعەزیز
چاوی جاسوسێت کوێر بێ قامکی پەلەپیتکەت هەڵوەرێ
ئەوە سەیدەوانە تفەنگی خۆت ماوێ
بەهارێک بە دڵی کاکە سەیدەوانم دادێ
چ بەهارێک لە من شین دەنوێنێ
ئەوڕۆ ڕەبی خودایە تۆ هەوری ڕەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
لە سەر چادر و چیغەکەی کاکە سەیدەوانم هەڵبرژێنی
ئەوە ڕەبی هەڵکەیە بای ڕەحمەتێ
لە غەمی عەبدولعەزیزی بدە لە بەحری خوێیەی تێپەڕێنی
تۆ خوا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوڕی خۆی بکوژێ، دەخوێنی بگەوزێنێ
ئەوە بەهارێک بە دڵی بابی کاکە سەیدەوانی دا دێ
ئەرێ چ بەهارێکی لە من لە شەڕە
ڕەبی خودایە ئەتۆ هەورێکی بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک لە داوێنی فەرەنگیان
ببارێنی بارانی ڕەحمەتێ
قەبری کوڕانم بۆ بکەیەوە تەڕە
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەری قەبری کوڕانم
لێێ دەرسقا هەڵاڵە و بەیبون و سوێسنەو گوڵە شێست پەڕە
ئەمن دەستی خۆم دەدا تفەنگێ ڕووم دەکردە چیاێێ مەغڵووبێ داسنیان
بە داوێنی بەردادا دەڕۆیمە خوارێ
دەمروانی تاقێ سیپانێ وێران بوو
خۆ من نەمدەزانی کاکۆڵی کاکە سەیدەوانی یە
دەگەڵ گوڵی کوێستانێ، پشوێکە بای شەماڵ لێی دەدا
بە یەکیان دەداتەوە گەرە
ئەمن تفەنگێ خۆم داوێشتە سەر بەردی و جاسوسم لێدەگرت
بۆ کەس نەبوو بڵێ چاوی جاسوسێت کوێر بێ
تەقەم لە تفەنگێ دەهات
لەوێ سەیدەوانم وەسەر یەک دەگەڕا
ئەلحان ئەگە ئەمن بچم بڵێم خزمینە داوەتێ ناکەم
دەستی دیلانێ بەردەن
ئەوە پێم دەڵێن عەبدولعەزیز شێت بووە، خەرەفاوە
پیرێکی ئاخر شەڕە
ئەوە بەهارە چ بەهارێکی لە من بەغللورە
ئەوڕۆکە ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەری قەبری کاکە سەیدەوانم
لێێ دەرسقا هەڵاڵەو بەیبون و سوێسن و گوڵە زەمبوورە
وەرن خزمینە کێ دیوێتی لە دەورەتی زەمانەی دا
لە سەر سێ کوڕان ڕا
بووک بچنەوە ماڵی بابیان بە بەژنی دەسوورە
شەرت بێ ڕۆڵە ئەمن لە پاش ئێوە
دە لاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر
تازە ناچمەوە ڕاوی نێری بەلەکوورە
ئەوە بەهارێک لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانم دادێ
چ بەهارێکی لە من هاڵۆزە
ئەمن زەینی خۆم دەداوە سەری قەبری کاکە سەیدەوانم
لێی دەرسقا هەڵاڵەو بەیبون و سوێسنەو و گوڵە نەورۆزە
شەرت بێ بە شەرتی خودای ئەمن لە پاش ئێوە
دەلاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگێ
تازە ناچمە ڕاوی نێری بەلەبۆزە
بەهارێک لە دڵی بابی کاکە سەیدەوانم دا دێ
چ بەهارێکی لە من سەر بە زستانە
ئەوڕۆ ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەر قەبری کاکە سەیدەوانم
لێی دەرسقا هەڵاڵەو بەیبون و سوێسنەو و نەورۆزە
گوڵی دانە بە دانە
شەرت بێ بە شەرتی خودای ئەمن لە پاش ئێوە
دەلاقم نەکەم چەکمان و دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر
تازە ناچەمە ڕاوی ئوان کێویانە
ئەرێ هەر لە زەمانی هەوەکونێ ئەو زەمانی
هەر لە دەوری شای هەتا دەوری نۆشیروانێ
خزمینە وەرن ئەنگۆ سێ داوەتان بۆ دڵی عەبدولعەزیزی بگرن
یەکیان ئی مەلکەوانی
دومینت ئی نێچیرەوانی
سێ مینەت ئی کاکە سەیدەوانی
ئەرێ گەلی دەبرادەران گەلی دەخزمان
تۆ خودا کێ دیویەتی لە دەورەتی دەزەمانان
لە سەر سێ کوران ڕا
بووک بە جلی سور بچنەوە ماڵە بابانی
وەرە نێوچیرەوانم مرد دەنگم نەکرد
مەلکەوانم مرد هەر شوکری خودام کرد
بە خودای سەیدەوان ڕۆڵە خۆڵی گەرمێن و کوێستانێت
وەسەری عەبدولعەزیزی دەکرد
ئەیرۆ ئەرێ ڕۆڵە بابەکەی بابم کاکە سەیدەوانم ڕۆ
هەتا ئەوێ ڕۆژێ خودا لە من دەکاتەوە دیوانێ
وەسەری عەبدولعەزیزم دەکردەوە خۆڵی کۆ کۆ
ئەوە بەهارێکم گەیوەتێ چ بەهارێکی لە من سەرە بەهارێ
خزمینە عاشیرەتی داسنیان ئەهلی دەژەنگارێ
دارەمەیتکم بۆ سازکەن
مەیتی کاکە سەیدەوانم لە چیایێ ڕەنگین دەگەڵ بێننەوە خوارێ
تۆ خودا قەبری ئەویشم بۆ هەڵکەنن لە کن نێچیرەوان و مەلکەوانێ
ئەویشم بۆ بدەنەوە لە قەتارێ
شەرت بێ ڕۆڵە لە پاش ئێوە پشت دە دینی داسنیان کەم
ڕوو کەمەوە بیتی شەریف
بۆ مەککەی موعەززەم بچمە خوارێ.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,941
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | cultureproject.org.uk/kurdish
File correlati: 1
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 08-01-2022 (2 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Cultura
Libro: Poesia
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) su 13-01-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 13-01-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) in: 13-01-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 1,941
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.152 KB 13-01-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,907
Immagini 106,345
Libri 19,329
File correlati 97,293
Video 1,397
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.516 secondo (s)!