Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,075
Immagini 106,677
Libri 19,298
File correlati 97,292
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
شیعری پۆڕنۆیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە نموونە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعری پۆڕنۆیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە نموونە

شیعری پۆڕنۆیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە نموونە
شیعری پۆڕنۆیی #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# بە نموونە
#حەمە مەنتک#

شتێکی ناوازەیە کەسێک سەرەڕای مەلایەتی و لە بنەماڵەی شێخانی تاڵەبانی و لە سەدەی نۆزدەدا، جیهانبینییەکی جیاوازی هەبێت.
رەنگە لە ژیاندا زۆر کەس شێوەی ژیانیان بۆ نموونە گاڵتە زۆر بکەن، یان زاریان بە جنێو بێ، بەڵام ئەگەر بنۆڕین هیچ جیهانبینییەکی لە پشتەوە نییە. کارکردن لە نێو ئەدەبیاتدا، بەبێ بوونی جیهانبییەکی قووڵ کارێکی نائەدەبی لێ دەردەچێت. کارێکە زیاتر لە قسەی ئاساییی و ڕۆژانە نێزیک دەبێتەوە.
هەموو ئه و هەجووانەی شێخ ڕەزا جیهانبینییەکی قووڵیان لە پشتە. واتا شێخ بەبێ مەبەست و پەیام هیچ هەجوویەکی نەنووسیوە. شیعری پۆڕنۆیی لە ئەدەبیاتی کوردیدا لەکن شێخ ڕەزا، ئەحمەدی ناڵبەند و چەند شاعیرێکی دیکە، لە قۆناغی کلاسیکدا بەرچاو دەکەون. هەرچەندە لەکن ئه و دوو شاعیرە زۆر بە ئاشکرا و ڕوونی دەبینرێت، واتا بەبێ پەردە خودی کرداری سێکسی بەرباس دەدەن.

$زاراوەی پۆڕنۆ$
زاراوەی پۆڕنۆ (Porno) وەکوو زۆربەی زاراوە ئەدەبییەکانی دیکە، ڕێوڕیشەی بۆ زمانی یۆنانی دەگەڕێتەوە. لە یۆنانی کۆندا پۆڕنۆ بە واتای (وێنەی ناکۆک لەگەڵ داوێنپاکی) دێت. وێنەی ڕووت، وێنەیەک کرداری (سێکس) نیشان بدات. داهێنانی زاراوەی (پۆڕنۆگرافیا لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمدا وەک بەشێک لە بانگەشەی ڤیکتۆریانە بۆ ناونانی ئه و ڕەفتارە سێکسییە ببینین کە سنوورەکانی پۆڵێن و پێودانگی باو دەبەزێنن (دیارە یەکەمین بە کار هێنانی بۆ سەرەتای شەستەکانی سەدەی نۆزدەیەم دەگەڕێتەوە) لێ لەوەی زیاتر لە خۆیدا حەشار دابوو.) 1 دواتر ئەم زاراوەیە بە پێی گۆڕانکاری سەردەمەکان بۆ نێو ئەدەب خزی و واتا و دەلالەتی دیکەی وەرگرت، بەڵام بەبێ ئەوەی لە ڕووی چەمکەوە واتا بنەڕەتییەکەی لە دەست بدات. (زاراوەی (Pornograph) بە واتای بەرهەم و کاری وەکوو (وێنە، کتێب، گۆڤار، فیلم…تاد) بۆ بزواندنی هۆک دەگرێتەوە.)2 کەواتە وەکوو زاراوە هەموو ئه و بەرهەمە نووسراو و بینراو و بیستراوانەی کرداری سێکسی دەگەیەنن و هەست دەبزوێنن دەگرێتەوە. (دیبۆرا کامیرۆن) لەبارەی زاراوەی (Pornograph) دەڵێت: (پۆرنۆگرافی بە واتای نووسینێک لەبارەی سۆزانییەکانەوەیە. زمانی ئه و نووسینە زمانێکە لە خزمەتی سوودی سێکسیی پیاوانە.)3 هەرچەندە ئەم ڕایەی (کامیرۆن) کێماسی تێدایە، چونکوو زمانی ئەم شێوە نووسینە تەنێ نابێتە چێژ و بزاواندنی سێکس لەکن پیاوان، بەڵکوو ئەم زمانە سوود بە هەستی سێکسی ژنانیش دەگەیەنێت. ئەم زاراوەیە لە زمانی ئینگلیسیدا شێوەیەی (Porno) وەرگرت، کە ئێستا بۆ زۆرێک لە پێگە سێکسییەکانی ئینتەرنێت و کەناڵە ئاسمانییە سێکسییەکان بە کار دەهێنرێت. هەمان زاراوەیش بۆ نێو ئەدەبیات بە هەموو ژانرەکانییەوە گواسترایەوە. بۆیەیش زۆربەی میللەتان هەمان زاراوە بۆ شیعری پۆڕنۆیی، ڕۆمانی پۆڕنۆیی…تاد بە کار دەبەن. لە زمانی عەرەبییدا هەمان زاراوەی بۆ بە کار هاتووە. زاراوەی (بورنوغرافی)، یان هێندێکجار زاراوەی (فاحشە، خلیعە) بە کار دێت. لە زمانی فارسییدا زاراوەی (هرزەنگاری)، بە واتای چاپکراو و فیلمی سێکسی دێت. لە زمانی کوردیدا بە هۆی نەبوونی فەرهەنگێکی (القاموس) ئەدەبیی زانستی نموونەی ئۆکسفۆرد، تاکوو ئێستایش بۆ زۆرێک لە زاراوە ئەدەبییەکان داماوین. بۆیەیش دەکارێ لە زمانی کوردیدا زاراوەی: ئەدەبیاتی ڕووت، ئەدەبیاتی هەستبزواندن، ئەدەبی چێژی سێکسی…تاد بۆ دابنێین. هەرچەندە ئەم زاراوانە سەت لە سەت چەمکی پۆڕنۆگرافی ناگەیەنن. منیش لەم نووسینەمدا هەمان زاراوەی پۆڕنۆگرافی بە کار دەبەم.

$چەمکی شیعری پۆڕنۆیی (پۆڕنۆگرافی)$:
لە شیعری پۆڕنۆیی کرداری سێکسکردن ئامادەیی تەواوی هەیە. فەزایەکە کاری سێکسی تێدا ئەنجام دەدرێت، سێکسی تەواو و ڕووت. ئامانج لەمەیش بزوواندنی هەستی سێکسییە، بەڵام لە شیعردا دنیابینی لە پشتە. واتە شیعری پۆڕنۆیی تاکە ئامانجی بزوواندنی هەست نییە، بەڵکوو فەلسەفەیەکی لە پشتە. لەم جۆرە ئەدەبیاتەدا ژن زۆربەی جاران تەنێ وەکوو ئۆبژەیەک لە تێڕوانینی پیاوانەوە تەماشا دەکرێت. ئەمە تێڕوانینی (بۆدریار)ە بۆ پۆڕنۆگرافی. جەستە تەنێکە هیچ شتێک ناڵێت، بەڵکوو خود ناچار بەبێ شەرمی دەکات. ئەم بێ شەرمییە جۆرێکی دیکەی لە دایکبوونە.
لە ڕێی شیعریی پۆڕنۆییەوە شاعیر واقیعییەتی جەستە و ئەندامەکانی سێکس نیشان دەدات. واتا پێمان دەڵێت: ببینن ڕووتی و بێ شەرمی شتێک نییە. نیشاندنی ئەم واقیعە، نیشاندانی هەموو جوولەیەکی سێکسییە. ئەم جووڵانە واقیعێکی تەواومان نیشان دەدات، هەرچەنده ئه و واقیعە بێ شەرمتر بێ، واقیعێکی جیاواز له و واقیعەی خوێنەر تێیدا دەژیەت دروست دەبێت. سەرەتا ئەرکی شیعر لە چەند ئەرکێکدا کورت دەکرایەوە. بۆ نموونە لەکن (هۆراس) ئەرکی شاعیر (سوودبەخشین، یاخود لەزەت گەیاندن، یان لە یەک کاتدا ئارەزوو بزواندن و لێکدانەوەی پەندەکانی ژیانە.)4 شیعری پۆڕنۆیی چێژ و هەستبزوواندنێکی زۆری تێدایە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت لایەنی تەکنیک و هونەریی و شیعرییەت لە دەست بدات. ڕاستە شاعیر بە شێوەیەک لە شێوەکان ئامانجی هەست بزوواندن و چێژ گەیاندنە، بەڵام دەکرێ بڵێین چۆن بە شێوەیەکی هونەریی ئه و چێژە دەگەیەنێت؟ بێگومان لە ڕێی زمانی شیعریی و شیعرییەتەوە. لە ڕێی ئه و وێنە هونەرییانەی لەنێو شیعرەکەدا بە کۆمەکی میتافۆڕ و هونەرەکانی ڕەوانبێژی دروستیان دەکات.
لە ئەدەبیاتی جیهانی نموونەی ئەدەبی پۆڕنۆیی مێژوویەکی کۆنی هەیە. لەبەر ئەوەی ئارەزووی سێکسیی و هەوڵدان بۆ بە چێژ گەیشتن، لەگەڵ پەیدابوونی مرۆڤ هەبووە. بۆ نموونە (دۆزینەوەی ئه و خەیاڵە سێکسییە نەخشێنراوەی لەسەر دیواری ئەشکەوتەکانی چاخی بەردین دەیانبینین.)5 وەکوو پێشتر ئاماژەمان دا بەپێی سەردەمەکان گۆڕانکاری بەسەر چەمک و واتای پۆڕنۆگرافییدا هاتووە، بەتایبەت کاتێک بۆ نێو ئەدەب گواستراوەتەوە، یان بە واتایەکی دیکە لە ڕێی ئەدەبەوە گوزارشتی لێکراوە. لە دووسەت تا سێسەت ساڵ پێش زایینی، (کاماسوترا) چینی کتێبێکی پۆڕنۆیی به ناوبانگی بە نێوی (چینگ پینگ مای) نووسیوە. لە شارستانییەتی کۆنی یۆنانی و ڕۆمی بە هەمان شێوە بەرهەمی پۆڕنۆیی و ئیرۆتیکی بەرچاو دەکەون. لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم نووسەرگەلی وەکوو: گی.دی مۆپاسان، لارنس لە چیرۆک و ڕۆمانەکانیاندا بە شێوەیەکی ئیرۆتیکی و پۆڕنۆیی جیهانبینی و بەرهەمی خۆیان نووسیوە. لە سەدەی بیستەم نووسەرانی وەکوو : جۆیس و ناباکۆف بەرهەمی ئیرۆتیکی نزیک لە پۆڕنۆیان نووسیوە. (میلان کۆندێرا) لە ڕۆمانی (ئاهەنگی ماڵئاوایی) لە زۆر شوێندا گێڕانەوەی پۆڕنۆیی پێڕه و کردووە.
لە ئەدەبیاتی کوردیدا هەرچەندە پێشتر لە شیعردا پۆڕنۆ نووسراوە. (نالی، ئەحمەدی ناڵبەند، شێخ ڕەزا…تاد) چەندان شاعیری دیکە بە شێوەی خوازە لە شیعرەکانیاندا ئاماژەیان پێداوە. دواتر لەم چەند دەیەی کۆتایی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیستویەک، بە تایبەت لەنێو هونەری گێڕانەوەدا وەکوو چیرۆک و ڕۆمان بە ئاشکرا ڕەنگیداوەتەوە. بەداخەوە تا ئێستا دەقێکی هونەرییم بەرچاو نەکەوتووە، تەواو دەقێکی پۆڕنۆیی بێت (مەبەستمان لە دەقێکی تەواو هونەرییە بە هەموو پێوەرە ئەدەبییەکان)، تەنێ ڕەنگە لە ڕۆمانێک، چیرۆکێک ئاماژە بە گرتە، یان کردارێکی شەرمنانەی سێکسکردن کرابێت، لە شیعریشدا ئەگەر وشەی سێکس، یان گان، یان هەر وشەیەکی دیکە کرابێت ئەوە لەلایەن هێندێک لە کۆلکە نووسەران بە یاخیبوون و جورئەت و داهێنانی دەدەنە قەڵەم. وەکوو خۆم تاکوو ئێستا نووسەرێک، شاعیرێکم هێندەی شێخ ڕەزا، کە تەواو دەقی پۆڕنۆیی هەبێت، نەخوێندۆتەوە. پێش ئەوەی دەقە پۆڕنۆییەکانی شێخ ڕەزا بهێنمەوە و لایەنی شیعرییەت و وێنەی شیعرییان دەربهێنم، بە پێویستی دەزانم جیاوازی نێوان دەقی ئیرۆتیکی و دەقی پۆڕنۆیی بکەم، لەوێوە دەتوانین بنەما و خەسڵەتەکانی دەقی پۆڕنۆیی ڕوون ببێتەوە.

$جیاوازی دەقی ئیرۆتیک و پۆڕنۆیی$:
1. دەقی پۆڕنۆیی جووڵەی سێکسی تێدا بە ڕوونی دەبیندرێت. واتا کرداری سێکسی بە هەموو جووڵەیەکەوە تێدا ڕوودەدات، بەڵام لە ئیرۆتیک تەنێ لایەنی ئێستاتیکای سێکس نیشان دەدات، نەک خودی کرداری سێکس.
2. دەقی پۆڕنۆیی بە شێوەیەکی ڕووت و بێ پەردە کردارەکە نیشان دەدات، بەبێ ئەوەی بە سیمبول، یان خوازە ئاماژە بە ئەندامی سێکسی نێر، یان مێ بکات. هەرچی دەقی ئیرۆتیکییە شەرمێک، یان ڕووپۆشکردنێکی تێدایە، هەموو شتێک بە ڕووتی ئاماژە نادات.
3. بە بۆچوونی هێندێک لە ڕەخنەگران دەقی پۆڕنۆیی کرداری سێکسی قێزەون دەکات. بە شێوەیەک کاری لەبارەوە دەکات، کە توندوتیژییەک بێ بەرانبەر ژن و جەستەی ژن، بەڵام دەقی ئیرۆتیکی هەوڵی ناساندنی پیرۆزی و جوانیی جەستە وەکوو شوێنێک بۆ تێڕامان و وردەبوونەوە، نەک شوێنێک بۆ ئارەزوو تێرکردن دەدات.
4. دیسان هێندێک لە ڕەخنەگران، بەتایبەت ڕەخنەگرانی عەرەب، دەقی ئیرۆتیکی بە دەقێکی بەرز و هونەریتر لە دەقی پۆڕنۆیی دادەنێنن. زمانی دەقی ئیرۆتیکی بە نوێ و زمانی دەقی پۆڕنۆیی بە بێشەرمی و ئابڕووچوون دادەنێن، بەڵام من لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا نیم. بەڵگەیشم دەقە شیعرییەکانی شێخ ڕەزایە (دواتر لە ڕێی دەقە شیعرییەکانەوە ئەمە دەسەلمێنین).
شێخ ڕەزا و شیعری پۆڕنۆیی:
سەرەتا بۆ توێژینەوە لە هەر ژانرێک، پێویستە پێڕەوی لە مێتۆدێکی ڕەخنەیی بکەین. لەوێوە توێژەر دەتوانێت بە شێوەیەکی کۆنکرێت کار بکات. واتا تووشی زیادنووسین و کەم نووسین نابێت. من لێرەدا بۆ پەیڤین لەبارەی شیعری پۆڕنۆیی و بە پراکتیکی شیعرەکانی شێخ ڕەزا پێڕەوی لە مێتۆدی بونیادگەری دەکەم. واتا لە چوارچێوەی دەق دەرناچین. لەگەڵ ئەوەشدا بەناچاری لە هێندێک شوێن پەنا بۆ مێتۆدی وەسفی شیکاری دەبەین.
شێخ ڕەزا یەکێک له و شاعیرانەیە لە سەردەمێکدا بێ پەردە و بێ شەرمکردن هێندێک بابەتی بە شیعر داڕشتووە، بۆ ئه و سەردەم بەتایبەت، کە تاکە شوێنی خوێندەواری و پەروەردەیی حوجرەی مزگەوتان بووە، کارێکی هێندە ئاسان نەبووە. ئه و وێنانەی شێخ ڕەزا لە شیعرەکانییدا گوزارشتی لێکردوون بۆ کەسانێک، کە لە نێو کۆمەڵگەی کوردییدا ژیا بێت، کاریگەری بۆ سەر پێگەی کۆمەڵایەتیی هەبووە. ئه و شاعیرێکە بێ پەردە کاری لەبارەی جەستەوە لە شیعرەکانی کردووە. لە جەستەیشدا بەتایبەت ئەندامە سێکسییەکانی نێر و مێ. بە شێوەیەکی هەمیشەیی و قووڵ لە شیعرەکانیدا مامەڵە لەگەڵ جەستەدا دەکات، بەتایبەت جەستەی کەسی بەرانبەری. کەواتە جەستە بە دوو شێوەیە دەبیندرێت. شێوەیەک جەستە شوێنێکە بۆ درککردنی ئەویدیکە، بۆ کارکردن لەبارەی ئەویدیکە. (جەستە لای میرلۆپۆنتی بنەڕەتی هەموو دەرککردنێکە. جەستە دەریچەیەکە شتەکانی لێوە دەبیندرێت. ئه و پێیوایە ئەگەر قسەکردن تەعبیر لە فیکر بکات، ئەوە جەستە تەعبیر لە جیهان دەکات.)6 زۆرجار لە شیعرەکان شێخ ڕەزا لە ڕێی هێنانی ناوی هێندێک لە ئەندامە جەستەییەکانی کەسێک هەوڵی ناساندنی ئه و کەسە بە خوێنەر دەدات.
شیرین وەکو خوسره و پسەری هورمزە جافە
چاو مامزە، لێو قرمزە، ئیمانسزە، جافە
چاوی ڕەشی فەتتانی وەکو شەببۆی عەیار
دین و دڵ و ئیمانی دزیوم دزە جافە 7
شاعیر ئه و چەند دێڕە لەبارەی (کاکە جافی کوڕی کەریم ئاغا) نووسیوە. مەبەستی پێهەلدانی جوانیی کاکە جافە، بەڵام ئەگەر بە وردی سەیری شیعرەکە بکەین، دەبینین نێوی هێندێک ئەندامی جەستەی هێناوە، دەتوانین ئارەزووی سێکسی لە پشت هەریەک له و ئەندامانەی جەستەوە ببینین. شاعیر ئاماژەی بە (چاو، لێو) کردووە. لە حەرەمسەرای پاشاکاندا منداڵی نێری جوان وەکوو جارییە ڕادەگیرا. دەبینین حەزێکی هۆمۆسێکسواڵی لە پشت وشەکانی نێو ئەم دێرە شیعرانەدا هەیە. بۆ نموونە کاتێک دەڵێت: دین و دڵ و ئیمانی دزیوم ئه و دزە جافە. کەواتە جەستە بۆتە شوێنێک بۆ گوزارشتکردن لە حەزێک.
شێوەی دووەم جەستە وەکوو شوێنێک بۆ تۆڵەکردنەوە، یان توندوتیژی دەبینن. تەنانەت وا پێناسەی پۆڕنۆگرافیا کراوە، کە ئامانجی توندوتیژییە دژ بە ژنان. (لە حەفتاکان و هەشتاکاندا سەر لە نوێ جارێکی تر پۆڕنۆگرافیا وا پێناسە کرایەوە کە لە بنەڕەتدا بریتییە له و توندوتیژیەی پیاوان دژ بە ژنان پیادەی دەکەن و دەینوێنن، لای هەندێکیشیان پۆڕنۆگرافیا بەوەی کە بە ئاشکرا لە بەهای ژنانی لە نمایشەکاندا کەمدەکردەوە بوو بووە هۆی توندوتیژیی دژ بە ژنان.)8 پرۆسێسەی سێکسکردن لە پرۆسێسەیەکی ڕۆحیی و جەستەیی بۆ پرۆسێسەیەکی تۆڵەکردنەوە گۆڕا. تەنانەت لە کلتووری ڕۆژهەڵاتدا جەستەی ژن وەکوو شەڕەفی بنەماڵە و خێزان تەماشا دەکرێت. زۆرجار هۆزێک. بنەماڵەیەک، خێزانێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە هۆز و بنەماڵە و خیزانێکی دیکە، ژنی یەکتر لاقە دەکەن. کەواتە جەستە (بەتایبەت جەستەی ژن) واتایەکی دیکە وەردەگرێت، چەمکەکەی دەگۆڕێت.
لە شیعری کلاسیکیدا بە کار هێنانی هونەرەکانی ڕەوانبێژی بۆ دوو مەبەست دەبوو. مەبەستێکیان بۆ ڕازاندنەوە و جوانکردنی وێنە شیعریی و شیعرەکە بە گشتی بوو. مەبەستێکی دیکە بۆ شاردنەوەی کۆمەڵێک دەربڕین بوو. واتا هەندێک دەربڕین پێگەی کۆمەڵایەتی و ئایینی شاعیر، ڕێی نەدەدا ڕاستەوخۆ ئه و دەستەواژە و گوزارانە بە کار بهێنێت. بۆیەیش بە هۆی میتافۆڕ و ئەلیگۆریا و درکە …تاد ئه و دەستەواژە و وشانەی بە کار دەهێنا. شێخ ڕەزا وەکوو شاعیرێک، بۆ نووسینی شیعر پێڕەوی لە یاسا و ڕێبازی کلاسیزم کردووە، بەڵام شاعیرێکە جیاواز لەوەی هونەرەکانی ڕەوانبێژی بۆ لایەنی جوانکاریی شیعر بە کار هێناوە، ڕاستەوخۆ ئەوەی ویستوویەتی دەریبڕیوە. بەبێ شەرمکردن و پەردەی لەسەر زۆر وێنەی شیعریی هەڵماڵیوە. (مارکس) دەڵێت: شەرمکردن هەوەڵین هەستی مرۆڤە. هەر ڕێباز و قوتابخانەیەک بە شێوەیەک هەستی شەرمکردن بەرباس دەدەن. بۆ نموونە لە بیرکردنەوەی ئایینی زۆر وشەی تابۆ هەن، دەستەواژەی وەها هەن، مرۆڤ دەبێ لە گوتنیان شەرم بکات، گوتنیان هەستی گوناح و خەجاڵەتی ئاکاریی دروست دەکات. لە بیرکردنەوەی مۆدێرندا ئەم هەست بە گوناحکردن و ئاکاریییە، بەرە بەرە نامێنێت، بەڵکوو هێندێکجار گوتنیان قاڵبێکی ئێستاتیکی و هونەریی وەردەگرێت. شێخ ڕەزا شاعیرێکی مۆدێڕنە، بە واتای ئەوەی بەبێ ئەوەی شەرم بکات، یان ڕەچاوی ئەخلاق و دابونەریت و پیرۆزییەکانی کۆمەڵگە بکات، جیهانبینیی خۆی دەردەبڕێت. مۆدێڕنە بە جیهانبینیی شیعریی، بیرکردنەوەی جوایەز لە کۆمەڵگاکەی، هەرچەندە پەروەردەیەکی ئایینی و شێخایەتی هەبووە. شاعیرێکە تەواو پۆڕنۆ. دەبینین هەر وشەیەک، دەستەواژەیەک لە شیعرەکانی شاعیر فیکرەیەکە. پرۆسێسەی سێکسکردن تەواو ئامادەیی هەیە. پرۆسێسەیەکە لە ڕێی زمان و دەستەواژەی پۆڕنۆیی تەواوی کرداری سێکسیمان نیشان دەدات.
چوومە خزمەت یاری مومتازم وتی لاچۆ دزی
پێم نیشان دا ئەسڵی مەقصەد نایە بەردەستم کوزی
چەند هاوارم لە کێرم کرد، نەکەی فیلە نەکەی
گوێی نەدامی خۆی هەوادا کەوتە ناو قەعری کوزی9
لەم دوو دێڕەدا وشەکان بەبێ پەردە گوتراون، بەبێ شەرمکردن. نێوی ئەندامی زاوزێی نێر و مێ بە ڕاستەوخۆیی گوتراون، تەنانەت ئاماژە بە کرداری سێکس دەکات. بە بڕوای من یەکێک له و جیهانبینییانەی شێخ ڕەزا لە شیعرە پۆڕنۆییەکانی دەریان دەبڕێت، نیشاندانی مرۆڤە وەکوو خۆی. واتا کاتێک مرۆڤ ڕووت دەبێت، دەتوانێت هەموو کێماسییەکی خۆی ببینێت. ڕووتی جەستە، ڕووتی ئەندامی زاوزێی نێر، یان مێ خەڵک ترسی بەرانبەریان هەیە. شاعیر لە ڕێی ڕووتی و شیعرە پۆڕنۆییەکانی دەیوێت عەقڵ و جەستەی خۆی بەبێ ترس بە ئەوانیدیەکە نیشان بدات. (وەکوو عەلی حەڕب لە وەرامی پرسیارێکدا لەبارەی فیلمێکی پۆڕنۆیی مادۆنادا گوتی: بەڵێ! بە بڕوای من مادۆنا بە ڕووتی جەستەی خۆی توانی ترسی ئەوانیدیکە لە خود و جەستەی ڕووتی خۆیان بڕەوێنێتەوە. بە واتایەکی دیکە ئه و توانی یاری کەشفکردن بکات، کەشفی ڕووتی و کەموکوڕی کۆمەڵگە و سەردەم و جیهان بکات.)10 کاتێک خوێنەر ئەم دوو دێڕە دەخوێنێتەوە، تەنێ کردارێکی سێکسی ڕووت نابینێت، بەڵکوو دوو جەستەی ڕووت دەبینێت. جیهابینی شێخ ڕەزا لێرەدا ئەوەیە ڕووتی وەکوو بەشێک لە مرۆڤ نیشان بدات. خەڵک فێری کەشفکردنی جەستە بکات. ئەمە ئامانجی شیعریی پۆڕنۆیە. ئەندامەکانی وەکوو (مەمک، کوز، کێر، ڕان، سمت…تاد) لە شیعرەکانی شاعیر ئامادەیی بەردوامیان هەیە. فەلسەفەی ئەم ئامادەیییە، شکاندنی ترسی خەڵکە. هەوڵێکە بۆ گەیاندنی ئه و بۆچوونەی ئەوە خەڵکە ئەم ئەندامانە دەشارێتەوە و واتایەکی دیکەیان پێدەبەخشێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە بەشێکن لە مرۆڤ. کار و فرمانی خۆیان هەیە. بۆیەیش شاعیر بە زمانێکی دوور لە شەرم ئەمانە بەرباس دەدا. بەداخەوە ئەوەی تاکوو ئێستا لەبارەی شیعرەکانی شێخ ڕەزاوە نووسراوە، نەیانتوانیوە وەکوو شێخ ڕەزا بەبێ پەردە جیهانبینی شاعیر کەشف بکەن. ئەم شیعرە پۆڕنۆییانەی شاعیر کارکردنە لەبارەی کۆمەڵگەی کوردی، کەشفکردنی کێماسیی کۆمەڵگەی کوردییە. کۆمەڵگەیەک زۆر شت گوتنی تێدا قەدەغەیە، بۆیەیش تاکوو ئێستایش نەیتوانیوە بە تەواوەتی خۆی بناسێت. هەموو مرۆڤێک لە ڕێی جەستەی خۆیەوە دەتوانێ سەرەتا خودی خۆی بناسێت، لەوێوە خوێندنەوەی بۆ بیرکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەکەی دەبێت. شاعیر هەوڵدەدا بە گوتنی ئه و وشە و دەستەواژە قەدەغانە ئه و دیوارە بشکێنێت و ئه و ترسەی لەکن تاکی کورد هەیە نەهێڵێت.
(ئەدگار ئالن پۆ) لە هەر دوو کتێبی (فەلسەفەی ئافراندنی ئەدەبی 1846) و (بونیاتی هونەری شاعیری)دا بیروڕاکانی خۆی لەبارەی شیعر دەخاتەڕوو. لە کتێبی یەکەمدا لەبارەی ئێستاتیکاوە دەڵێت: (جوانیناسی هەمیشە بڵندترین قۆناغی تەواوکارییە(کامڵبوون)، بەبێ هیچ هەڵاوێرکردنێک ڕۆح دێنێتە گریان.)11 لە ڕێی ئەم بۆچوونەوە کاتێک شیعرێک سەرشار بە ئێستاتیکا دەبێ، دەگاتە قۆناغی تەواوکاریی. قۆناغێک چێژ بە ڕۆح ببەخشێت. ڕەنگە کەسێک وا بیربکاتەوە، کە تەنێ شیعری ڕۆمانسی لەگەڵ ڕۆحدا سەروکاری هەیە، نەخێر ئه و شیعرەی دەتوانی دنیایەکی جوان لەکن خوێنەر دروست بکات و واقیعێکی دیکەی نیشان بدات، ئەوە گریانی ڕۆحە. (ئالن پۆ) ئاماژە بەوە دەدات دەبێ شیعر کاریگەری لەسەر خوێنەر دروست بکات. شێخ ڕەزا لە ڕێی دنیای شیعرە پۆڕنۆیییەکانییەوە ئه و کاریگەرییە ڕاستەوخۆیە دروست دەکات. ئەوەی جێی سرنجە شیعرەکانی شاعیر لەنێو زۆرێک لە نووسەر و خوێنەری کورد تەنێ بۆ گاڵتەکردنە، یان وا بیردەکەنەوە شاعیر تەنێ بۆ هەجووکردن ئه و شێوە شیعرانەی نووسیون. سەرەتا لە ڕووی شێوازی کارکردنەوە، شێوازێکی تایبەت بە خۆی بۆ شیعر نووسین داهێناوە. دواتر لە شیعرە پۆڕنۆییەکانی جیهانێکمان نیشان دەدات، جیهانی سەرەتایی مرۆڤ. ئەگەر تەماشای زۆرێک لە چیرۆک و ئەفسانە کۆنەکان بکەین، مرۆڤی سەرەتا بەبێ جلوبەرگ ژیانی کردووە. لەوێوە مرۆڤ توانیویەتی بەم پێشکەوتنەی ئێستای بگات، بەڵام لە سەرێکی دیکەوە مرۆڤی مۆدێڕن خەریکە ڕەگەزی خۆی لە بیر دەکات. تەنانەت خەریکە خۆی وێران دەکات. گەڕانەوە بۆ ڕووتی فەلسەفەی شێخ ڕەزایە. نێوهێنانی ئەندامی سێکسی پیرۆزییەکی لەکن شاعیر هەیە. شوێنێکە مرۆڤ تێیدا دەگاتە کامڵبوون و چێژ. هەرچەندە زۆربەی شیعرە پۆڕنۆییەکانی شاعیر وەکوو تۆڵەکردنەوە هاتوون، بەڵام لە هونەریی شیعریی و وێنەی شیعریی بەرز خاڵی نین. هەروەها ئه و دنیابینییەی لە پشتە، کە سێکس سەرچاوەی ژیانە، سەرچاوەی چێژە. لە ڕێی ئه و ئەندامە سێکسیانە ژیان و ڕەگەزی مرۆڤ بەردەوامی هەیە.
شێخ ڕەزا لە شیعرەکانی تەنێ سێکسی نێوان نێر و می بەرباس نەداوە، بەڵکوو چەند شیعرێکی تێمەکەیان (هۆمۆسێکسوال)ە. بەتایبەت ئه و شیعرانەی بۆ وەرامی (شوکری فەزلی) نووسیون. ئه و شیعرەی باسی سێکسکردن لەگەڵ منداڵە بولغارییەکە دەکات.
ڕۆژی یەکشەمە کە مەشهورە بە ڕۆژی پازار
من بەغار کەوتمە دومبالی کوڕێکی بولغار
کوڕ چ کوڕ لێوی وەکو لالەییی خەمرا ڕەنگین
کوڕ چە کوڕ چاوی وەکو نێرگسی شەهلا بیمار
شیعرەکە درێژه، بەڵام بە وردی پرۆسێسەی کاری هۆمۆسێکسوالییەکەی تێدا ڕوون کراوەتەوە. بەبێ شەرم و پەردە هەموو جوولەیەکی تێدا باس کردووە. ئەم شیعرانەی شاعیر بابەتەکەی ئەوە نییە، ڕەوایەتی بە بەڕەڵڵایی کاری سێکسی بدات، نەخێر شاعیر لە پشت هەر وشە و دێڕێک دنیابینییەکی حەشارداوە. سێکس وەکوو چەمک لەکن شاعیر واتای هەیە، نەک تەنێ کرداێکی سادە. لێرەوە دەگەینە ئه و ئەنجامانە:
1. شیعری پۆڕنۆیی، وەکوو ژانرێکی ئەدەبیی و هونەریی توانای دەربڕینی جیهانبینیی شاعیری هەیە. لە شیعریی پۆڕنۆییدا وێنەی شیعریی، شیعرییەت…تاد بە شێوەیەکی هونەریی بەرز دەتوانرێت بئافرێندرێت.
2. شێخ ڕەزا شاعیرێکی تەواو پۆڕنۆییە، جوایەز لەوەی لە هێندێک شوێندا شیعری ئیرۆتیکی هەیە، بەڵام لە شیعریی پۆڕنۆیی توانیویەتی داهێنان بکات.
3. شێخ ڕەزا هەروا سێکس وەکوو کردارێکی سادە نابینێت، بەڵکوو وەکوو فەلسەفەی ڕووتی دەیبینێت. هەموو ئەندامە جەستەییەکانی تایبەت بە سێکس، چەمک و دەلالەتی بەرزیان هەیە.
4. لێرەوە دەڵێین ئەدەبیاتی کوردیش لە شیعریی پۆڕنۆیی خاڵی نییە، بەڵکو بە شێوازێکی هونەریی داهێنانی تێدا کراوە. [1]

#سەرچاوە و پەراوێزەکان#:
1. کلیلەکانی کەلتور: پۆڕنۆگرافیا، جیفری ویکس، و: بڕوا عەلادین، پاشکۆی ڕوانگە و ڕەخنە، ژمارە(153) دووشەممە ڕێکەوتی (20/5/2013)، ل7.
2. فرهنگ نظریە و نقد ادبی، سعید سبزیان و دکتر جلال الدین کزازی، انتشارات مروارید، تهران، 1388، ص387.
3. هەمان سەرچاوە و لاپەڕە.
4. هونەری شیعر، هۆراس، و: حەمید عەزیز، کتێبفرۆشی #سۆران#، چاپی دووەم، #هەولێر#، 2005، ل34.
5. سەرچاوە و لاپەڕەی پێشوو.
6. پرسی جەستە لە یارییەکی بوونگەرایی دا، عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی #سلێمانی#، سلێمانی، 2012، ل42.
7. شێخ ڕەزای تاڵەبانی ژیانی، پەروەردەی، بیروباوەڕی و شیعری، د.موکەڕەم تاڵەبانی، دەزگای ئاراس، هەولێر، چاپی دووەم، 2010، ل68.
8. کلیلەکانی کەلتوور: پۆڕنۆگرافیا، جیفری ویکس، و: بڕوا عەلادین.
9. شێخ ڕەزای تالەبانی، د. موکەڕم تالەبانی، ل78.
10. صدع النص و ارتحالات المعنی، ابراهیم محمود، مرکز الانماء الحضاری، حلب، 2000، ص132.
11. زیباگرایی، ڕابرت وینسنت جانسون، ترجمە: مسعود جعفری، نشر مرکز، تهران، 1390، ص78.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,024
HashTag
Fonti
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ئەدەب-وێژە
Articoli collegati: 8
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Letterario
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 04-01-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 04-01-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 04-01-2022
URL
Questo oggetto è stato visto volte 2,024
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,075
Immagini 106,677
Libri 19,298
File correlati 97,292
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.219 secondo (s)!