دەقی پەیامەکەی وەزارەتی پەروەردە:
لە ڕۆژی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین، سوپاسی ماندووبوون و ئه و ڕۆڵە مەزنەی مامۆستایانی کوردستان دەکەین کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا دەیگێڕن، بەهیوای ئەوەی ئەم قۆناغە هەستیارە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێپەڕێت کە لێکەوتەی تەندروستی و ئابووری لەسەر گشت سێکتەرەکانی کۆمەڵگە دروست کردووە و مامۆستایان و پەروەردەکارانی کوردستان سەلامەت و پارێزراوبن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
6 ی 10 ی 2020[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,304