$باکووری کوردستان$
- بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی قەرەیازی لە پارێزگای #ئەرزرۆم#، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەست بەسەر ئەرکەکەی و شارەوانییەکەیدا گیرابوو، 4 ڕۆژ لەوە پیش دەستگیرکرا و ئەمڕۆش بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.[1]
- پۆلیس و سەربازانی تورک لە ناوچەکانی بێرەجوک و خەلفەتی لە پارێزگای ڕحا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەحمەد کۆرکماز بەڕێوەبەری پێشووی #دەبەپە# لە ناوچەی خەلفەتی-یان دەستگیرکرد. هەروەها لەو هەڵکوتانەدا لە گەڕەکی سۆرگرلان لە ناوچەی بێرەجوک-یشدا کەسێکی تر بە ناوی ئۆرهان چالشماز دەستگیرکرا. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای #ئیلام# تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. جێگری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوە بووە. محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام دەڵێت، 217 کەس برینداربوون و برینی 106 کەسیان برینەکانیان قورسە.[2]
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سلێمان کەریم پوور و خالید محەممەدزادە ئەقەدەم خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاری #مەهاباد#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لەکاتێکدا لە ناو مەزرا و موچەکەیان خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونه دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[8]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی گەورەزینی دەڤەری #برادۆست#یان بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە بەربوو.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دوو منداڵی ئێزیدی کە لەکاتی شاڵاوە داگیرکارییەکەی #داعش# لەلایەن چەکدارانی ئه و ڕێکخراوە ڕفێندرابوون، لەگەڵ شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە تورکیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.[5]
- لە #زاخۆ# #کۆرۆنا# زۆر بڵاوە، لانیکەم 400 تووشبووی دەستنیشانکراو هەن و 11 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام خەڵکێکی زۆر لەوە زیاتر ڤایرۆسەکەیان گرتووە و ناچنە نەخۆشخانە.[2]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرویتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 597 کەس تووشی پەتاکە بوونە و 25 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[5]
- بەپێی هەواڵێکی سایتی شەفەق نیوزی عێراقیی، چەکدارانی داعش 35 گوندی سنوری پارێزگای #کەرکووک#یان کۆنتڕۆڵکردووه و دانیشتوانی بەشێک لەگوندەکان بەتەواوی ناوچەکەیان جێهێشتووە.[7]
- #نێچیرڤان بارزانی# سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ چاوشئۆغڵۆ و #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# کۆدەبێتەوە. هیچ سەرچاوەیەک بەتەواوی باسی لە هۆکاری ئەم سەردانە نەکردووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386612/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەوی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژە کەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەوی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژە کەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لەدرەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر شاخی گوێژەی #سلێمانی# و تەشەنەکردنی بەهۆی ڕەشەباوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تێمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکرا.[4]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیمی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە #هەڵەبجە# هۆشداری دەدەنە حکومەت و ئەگەر حکومەت بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەیەت هەمووان دەست لەکاردەکێشنەوە.[4]
- بەپێی خواستی خۆیان 51 کۆچبەری عێراقی، کە زۆربەیان کوردن، لە فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەمڕۆ گەڕانەوە #هەولێر# لە چوارچێوەی یەکەم کردەی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپادا.[5]
- چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی قەڵای سەر بە سنوری ئیدارەی #گەرمیان# و هاووڵاتییەکیان بریندارکرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ 52 ئۆتۆمبێلی سەربازی و لۆجیستیی ئەمریکی لەناو خاکی عیراقەوە چوونە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری #حەسەکە# جێگربوون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ناوچەی شەمرەخی مێردین 16 کرێکار بۆ کۆکردنەوەی فندق وەک کرێکار چووبوونە ساکاریا. خاوەند کار و گوندنشینان هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان. دوای هێرشەکە کرێکارەکان بۆ مێردێن بەڕێکەوتن. لە کاتی هێرشەکەدا کە وێنەکەشیان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە کرێکارە کوردەکان ڕووبەڕووی هێرشی خاوەن کار و گوندنشینە تورکەکان بوونەتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386612/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان=KTML_ImageCaption_End=
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو بە کاروانی هێزێکی سەر بە سوپای عێراق فۆتۆگرافەری کورد”حەکیم مەزن” گیانی لەدەست دا.[6]
- وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئه و زانیاریانەی باس لە ئەگەری دانووستانی تەکنیکی نێوان ئەسینا و ئەنقەرە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە. ڕوونیشیکردەوە، تەنیا ڕێگە بۆ خاوبوونەوەی گرژییەکان پاشەکشێی سەرجەم کشەتییەکانی تورکیایە لە ئاوی هەرێمایەتی یۆنان و دەستهەڵگرتنی تورکیایە لە گەڕان بە دوای سەرچاوەی سرووشتی لە ڕۆخی ئاوی هەرێمایەتی یۆنان.[5]
- مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی شەڕی هاوبەشیان دژبە #پەکەکە# تاوتوێ کردوە.[7]
- #هۆشیار عەبدوڵڵا# ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەی توند لە سەردانی نێچیرڤان بارزانیی بۆلای ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت: تورکیا ڕۆژانە هاوڵاتیانی کوردستان دەکاتە ئامانج، نێچیرڤان بارزانیش نانی بەیانی لەگەڵ چاوشئۆغلۆ و نیوەرۆ لەگەڵ ئەردۆغان دەخوات، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، ئەمەش گەورەترین ئیهانەیە بە هەستی گەل بەتایبەت خاوەنی قوربانییەکان”.[8]
- نیکۆس ئاناستاسیادێس، سەرۆک کۆماری قوبروس بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (ئەی ئێف پی) قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی هەڵوێستی هێرشکاری ئەنقەرەوە ئالۆزیەکان زیادیان کردووە.[1]
- ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئێستا 10 هێندەی ئەو بڕە زیاد بووە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015دا لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانی جیهانەوە بۆی دیاریکرابوو.[2]