ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەرانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
خواکورک
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە گردی شەهید ئاخین و شەهید بێریتان لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوە و لە 17ی تەمموز کاتژمێر 17:00 ئەو یەکەیەی دوژمنیان بە ئامانج گرت و لێیدان. لەو چالاکیەدا سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری لەناو بران و 3 سەربازی دوژمنیش کوژران.
شرنەخ
لە 13ی تەمموز کاتژمێر 08:15 خولەک لە گردی حەسەنای سەر بە ناوچەی جودی لە شرنەخ لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ و پێکدانان ڕوویدا. لەو شەڕ و پێکدادانەدا بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان سەربازێک کوژرا و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. هاوکات هاوڕێمان عەلیشێر هەبوون کە تا دوا گوللەی لە بەرامبەر دوژمن شەڕی کرد، شەهید بوو.
دوای ئەو و شەڕ و پێکدادانە، سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکوپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد و لە 14ی تەمووز بە هەلیکوپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە ناوچەی ناوسەرای جودی جێگیر کرد. هێزی داگیرکەران 15ی تەمموز لە ناوچەکە کشانەوە.
فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی زاپیان بوردومان کرد
لە 18ی تەمموز کاتژمێر 19:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ناوچەکانی کوروژارۆ و کارکەری سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. ئەو بوردومانانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,709
Scrivi il tuo commento su questo articolo!