ژینۆ ڕەشید. لەشاری #هەڵەبجە# لەدایک بووە کۆتایی ساڵی 1974 خوێندنی سەرەتایی تەواو کردوە.
لەخوێندنگە منداڵێکی ژینگەپارێز و ژیر دەبێت قۆناغەکانی سەرەتایی بە پلەکانی یەکەم و دووەم دەبڕێت، هەر لە مناڵیەوە لە خوێندنەوەی گۆڤاری مناڵانەوە دەستی کردوە بەخوێندنەوە، خولیای خوێندنەوەی چیرۆک و ڕۆمان و مێژوو بووە زۆربەی کاتەکان سوودی لە کتێبخانە خنجیلانەکەی برای گەورەی بینیوە، پاشان براکەی دەبێتە پێشمەرگە و خێزانەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن هەر بەو هۆیەوە لە خوێندن دادەبڕێت.
ژینۆ پاش جێگیر بوونی ساڵی 1986 لە ڕۆژهەلاتی کوردستان زیاتر هەست بە نەهامەتیەکانی میللەتەکەی ئەکات، پاش ئەوەی خەدر و کوشتنی ژنێک ئەبینێت لە ژێر پەردەی شەرەف هەر ئەوکات بریار دەدات کار بکات بۆ یەکسانی جێندەری و داوا کردنی مافەکانی ژنان.
پاش گەرانەوەی خێزانەکەی هێزەکانی ئەمن بەردەوام هەراسانیان کردبوون بە جۆرێک باوکی هەوڵی لە ناودانی کچەکانی دا لە پێناو ئەوەی نەکەونە دەست ڕژێمی بەعس، بەلام ئەو جارە ڕزگار دەبن لە مەرگ و بریاری باوکیان، ژینۆ نەهامەتی زۆری بینیوە، هەربۆیە هەموو کاتەکانی خۆی دابین کردووە بۆ بەدەست هێنانی مافی ژنان هەر لەو پێناوەدا خەباتی بێوچان دەکات و لە ئێستادا خاوەنی چەندین چیرۆکە و لە گۆڤارەکانی ژنان بڵاو کراونەتەوە، لە هەمان کاتدا خاوەنی چەند هۆنراوەیەکە کە هێشتا بڵاو نەکراونەتەوە.
ژینۆ ڕەشید، لەگەل خێزانەکەی پێش کیمیابارانی هەڵەبجە دەگەڕێنەوە کوردستان و لە شاری #سلێمانی# جێگیر دەبن، لە دوای ڕاپەرینەوە پەیوەندی دانەبراوی بە ڕێکخراوەکانەوە هەیەو ئەندامی دامەزرێنەری زۆرێک لە ڕێکخراو و پارت و گۆڤارەکان بووە ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە وشیار کردنەوەی ژنان.
بە بڕوای ژینۆ گرفت و بەربەستە کۆمەڵایەتی و کەلتوریەکان نابنە ڕێگر لەبەردەم خەون و خەباتیدا و هەوڵی تەواوەتی دەدات لە پێناو بە دیهێنانی ئاسودەیی بۆ خۆی هاورەگەزەکانی.[1]