Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,809
Immagini 106,073
Libri 19,349
File correlati 97,387
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
جیهان دوای کرۆنا لە (حەوت) ڕەهەندی جیاوازەوە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جیهان دوای کرۆنا لە (حەوت) ڕەهەندی جیاوازەوە

جیهان دوای کرۆنا لە (حەوت) ڕەهەندی جیاوازەوە
جیهان دوای #کۆرۆنا# لە (حەوت) ڕەهەندی جیاوازەوە
نووسینی: #کازم جەباری# [1]
دەستپێک
ئایا کرۆنا بەتەنها ڕووداوێکی بایەلۆژیە، وا جیهانی هەراسان کردووە؟ پێتان وانیە سیستەمی نوێی جیهانی لە دۆخێکی مەنگدایە بەرەو چەقبەستوویی(ستاتیک)دەچێت و پێویستی بە خۆ نوێکردنەوە بێت؟ ئەکرێ کرۆنا سحری ئەوەی هەبێت جیهان نۆرمالیزە بکاتەوە؟ ئەلتەرناتیڤەکانی دوای کرۆنا چین؟ کرۆنا سنورەکانی جێۆپۆلەتیکای جەنگ کەمدەکاتەوە؟ داخۆ جیهان دوای کرۆنا پێویستی بە دینە یان زانست، پرسیار لەسەر پەیوەندی ئاین و زانست بەرەو کوێ؟ هەژمونی ئاین چ جێکەوتێکی دەبێت لە دوای کرۆنا؟ تەکنەلۆژیا و پرسەکانی گلۆبالیزەیشن جیهان لە گوندێکی بچوکدا دەهێڵنەوە؟ ئاسۆی ململانێکان بە کوێ دەگەن؟ ئەدی سیستەمی سەرمایەداری نیولیبرالیزم چی بەسەردا دێت؟ ئایا کرۆنا چانسێکە بۆ ئەوەی شارستانیەت خۆی نوێ بکاتەوە؟ یاخۆ ژینگە دەکرێت بکرێتە چەقی ململانێکان؟.
ناساندن
لە ئێستادا نەخۆشی کۆرۆنا جیهانی تەوقداوە، جیهان بەو هەموو حەشاماتە کە کە نزیک بە(هەشت ملیار) مرۆڤە، کەچی وەک بڵێی خودا غەزەبی لێگرتبێتن، کرۆنای بۆ نازڵ کردوون و بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی سەر گۆی زەوی وا ڕاپێچداوە لە بنمیچی ژوورەکاندا ئۆقرەی پێگرتوون، بڕواناکەم مێژوو بڵای وای بەخۆوە بینیبێت، ڕاستە لەسەدەکانی پێشوودا ناو بەناو نەخۆشی تاعون و ڤایرۆسی جۆراوجۆر بەرۆکی چەند وڵات و شارێکی جیاجیای جیهانی گرتووە بەڵام وەک کرۆنا ڤایرۆس نا. چونکە خاڵی تایبەت و جیاوازی کرۆنا ڤایرۆس لەگەڵ دەرد و ڤایرۆسەکانی تر ئەوەیە کە ئەم ڤایرۆسە لەیەک تەوقیتدا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان لە هێرشبردندایە، و سەرجەم چالاکیە ئابوری و مرۆیەکان پەکیان کەوتووە. ڕاستە سەرەتا لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا بەڵام سەری لە تەواوی جیهانەوە دەرچووە و کۆڵنادات. ڕەنگە ئەمە بڵای سەردەمی جیهانگیری(گلۆبالیزەیشن)بێت. ئەوەتا لەیەکاتدا هەموو گۆی زەوی وەکو گوندێکی بچوک تەنیووە، قوربانی و خەمەکانی گۆی زەوی کردوە بە یەک. هەمووان دەستەوەسانن لە لەناو ژورەکانیان قەتیسماون خۆپارێزی خۆ بە(کەرەنتین) دەکەن.
1. نەخشی سیستەمی نوێی جیهان
جیهان لە مێژوودا زۆر سیستەم و ڕژێمی فەرمانڕەوای و هەژموونگەرای بەخۆووە بینیووە هەر لەسەردەمی دەوڵەتشارەکانی جیهانی پێش مێژووەوە هەتا زەعامەتی ئیمپراتۆرەکان و پاشماوەی دەوڵەتە سێوکراتیەکان(دینیەکان) و هەیمەنەی جەنگە جیهانیەکان و قۆناغی کۆڵونیالیزم(داگیرکاری) و فیوداڵیزم(دەرەبەگایەتی) و ڕووخاندنی دیواری بەرلین. کۆتایی شەڕی سارد (جیهان لە بۆتەی بلۆکی خۆرهەڵات و خۆرئاوا)، دواترینیان سەردەمی تاک جەمسەری و بە ئەمەریکایی بوون. دەکرێت کرۆنا بکەین بە دەسپێکی ڕووداوێکی مێژووی ناوی لێبنێنین جیهان پێش کرۆنا و دوای کرۆنا؟ ئایا ئەم ڤایرۆسە قودرەتی ئەوەی هەیە ئاڵنکاری لەدایک بوونی سیستەمێکی نوێی جیهانی لێبکرێت، لەکاتێکدا جیهان دەمێکە ژانگرتوو سکپڕە بە ڕووداوێکی نوێ، دەکرێت کرۆنا بیهێنێتە بوون؟ کرۆنا قودرەتی ئەوەی هەیە پرسیار لە کۆی سیستەمی جیهانی بکات، سیستەمی جیهانی بەتەنها پەیوەستە بە هەژموونی ئەمەریکا؟ ئێستا دەکرێت بگەڕێینەوە بۆ تێورەکانی ڕابردو، بپرسین ئەوەی فۆکۆ ناوی لێنابوو کۆتایی مێژوو، بەکردار سەردەمی ماڵئاوایی ئەمەریکایه. ئیدی شارستانیەتی ئەمەریکا گەیشت بە بنبەست!. بەتایبەت دوای لەدەستادانی بەشێک لە بەرژەوەندیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئایا کاتی ئەوەنیە ورچە سورەکە بەخەبەربێت، هاوشان بە گەورەترین هێزی مرۆیی و تەکنەلۆژی و ئابووری (چین) ببێت بە هەوێنی دەرهاویشتەی کۆرۆناو داڕێژەرانی سیستەمێکی نوێی جیهانی دوای تاک جەمسەری ئەمەریکا و سیستەمە نیولیبرالیزمە سەرمایەداریەکەی. ئاخۆ وا بەئاسانی ئەمەریکا دەستبەرداری وەها پرسێک دەبێت.
لەکاتێکدا چین بە ئاسانی بە تاقیکردنەوەی کرۆنادا تێپەڕی و جاڕی سەرکەوتنی ڕاگەیاند، بەڵام ئەگەر هەیە کرۆنا ئەمەریکا و سیستەمەکەی بەتەواوی لە پەل و پۆ بخات. هەروەک ئەوروپاشی خستۆتە نێو قەفەسێکی ئاسنینەوە لە ماڵەکانیان ئابڵۆقەی داون. سەرەڕای توندی سزاکانی ئەمەریکا ڕوسیا نەک هەر بەدەستێکی پۆڵایی ڕووبەڕووی کرۆنا بووەتەوە، بەڵکو دەستی بەخشندەیی بەسەر هاوپەیمانەکانیدا دەهێنێت. ئەوروپاش داوای هاوکاری لەچین دەکات.
پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا جیهان چ جۆرە گۆڕانکاریەک بەخۆوە دەبینێ کامە سیستەمە جێ بە سیستەمی نوێی جیهان لەقدەکاو وەک ئەلتەرناتیڤ دەبێتە ئەمری واقیع. یاخود نەخێر کرۆنا تەنها ڕووداوێکی بایەلۆژی جیهانیە و هیچ دەرهاویشتەیەکی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی لێ چاوەڕوان ناکرێت. بەڵکو کرۆنا خۆی ڕووداوێکی سیاسی و نمایشکردنی شانۆگەریەکی قێزەونی جیهانیە، لە کەوالێستدا زلهێزەکانی جیهان تێیدا ئەکتەرن. بەڵێ ئەم ڕووداوەش وەکو هەموو ڕووداوەکانی تر تەنها دەبێت بە نەخشی تراژیدیاکانی مێژوو بەشێک لە مرۆڤ لەگەڵ خۆیاندا بەرەو مردن ڕاپێچ دەکەن و هیچی تر؟!
2. کرۆنا و ئایکۆنەکانی گلۆبالیزەیشن
لە ڕابردوودا گلۆبالیزەیشن(جیهانگیری)، بەهێزە کاریگەرەکەی قۆرغی جیهانی کردبوو، بەڕادەیەک جیهانی کردبوو بە گوندێکی بچووک، پەلی هیشتبووە نێوو ماڵەکانمانەوە بەبێ ئەوەی خۆمان هەستی پێ بکەین. ئێستاش لەڕێگای ئایکۆنەکانی کۆمینیوکەیشن و ماس میدیا و سۆشیال میدیا کۆنتاکت لەگەڵ مرۆڤدا دەکا و لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا بەردەوامی بە ڕەوایەتی و خۆنوێکردنەوە دەدات. دەکرێت بڵێین شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ڕووداوە ئانیەکان دیارترین گەمەکانی گلۆبالیزەیشنن. پرسیار لەوەدا نیە گلوبالیزەیشن چەندە کاریگەری لەسەر ڕەوتی ژیانی مرۆڤایەتی هەبووە، مرۆڤی خۆشحاڵ کردوە یان نیگەران، جیهانی بەیەک گەیاندوە یان پرسەکانی شوناس و سنورە کەلتوری و نەریتیەکانی تێکشکاندوە، بەڵکو پرسیار ئەوەیە لە سەردەمی کرۆنادا لە زەمەنێکی مێژووی کەمدا گلۆبالیزەیشن ڕۆڵی تەواوی هەبوو لە گەشەکردن و بڵاوکردنەوەی کرۆنا، هەرچەندە ئەم ڤایرۆسە تەنها بەلمس کردن و تێکەڵبوون دەگوێزرێتەوە، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە مرۆڤ بەوە زەندەقی دەچوو کاتێک جیهانگیری بە هێزی تەکنەلۆژیا و ماکەکانی دەقە بەدەقەی ژمارەی توشبووانی وڵاتانی جیهانی بە کرۆنا ڤایرۆس دەگواستەوە، بەردەوام یاری بەژمارەکان دەکرد، بەمەش نەک هەر هێزی بەرگری تاکەکان و دروستکردنی ترس و نیگەرانی، بەڵکو بەڵکو چاکتر سنورەکانی دەبڕی و هێزی ئابووری و سەروەری وڵاتانی جیهانیشی دەخستە ژێر پرسیارەوە. وەڵامگۆکان داوای ئەوەمان لێدەکەن دوای کرۆنا ئایا تەکنەلۆژیا و پرسەکانی گلۆبالیزەیشن جیهان لە گوندێکی بچوکدا دەهێڵنەوە؟ یاخود هەموومان لە کەشتیەکەدا مۆڵدەدات بەوهیوای کونی تێنەکەوێت. لێ ئەگەری ئەوە لەئارادایە جیهان ببێت بە یەک ڕووح لە چەندین جەستەی جیاوازدا؟
3. مۆڕاڵ لەسەردەمی سەرمایەداریدا.
ئەگەر کرۆنا لەوەدا دادپەروەربێت، بە یەکسانی هەموو جیهانی لەگەڵ خۆیدا تەنگەتاوکردوە، بەڵام بەدیوێکی تردا لە ڕووی ئابوریەوە جیاوازی چینایەتی تۆخترکردوەتەوە، پتر پرسیار لەسەر ئەخلاقی لەسەردەمی سەرمایەداریدا هێناوەتەوە بەرباس، بەوەی ئایا مرۆڤ لەسەردەمی سەرمایەداریدا بە چ کابووسێک گەیشتووە، چۆن سەرمایەداری دەستی لە بیناقاقای مرۆڤایەتی گیرکردوە. بەڕاست ئایا ژیان لە ژێر مەرحەمەتی چەتری سەرمایەداریدا بەرەو ڕووت بوونەوە دەڕوات. دیسان بزنسمانەکان دەیانەوێت جیهان بەڕێوەبەرن، لەسەر حسابی دۆشینی وڵاتانی تر ئابوریەکەیان بەهێز بکەن.
هەر ئەوان نین هیچ بەهایەکی مۆڕاڵیان بۆ سیاسەت و پێگەی دەوڵەتان نەهێشتوەتەوە، ڕەوشی ئاووهەواو ژینگەی جیهانیان بە ئایندەیەکی نادیار سپاردوە، تەونەکانی ئایدۆلۆژیاو مۆنۆپۆڵکاریان لە خۆیاندا بەرجەستەکردوە، دووبارە سەردەمی کۆیلایەتی چاخە کۆنەکانیان بە سەرمایەکەیانەوە بەستووە، ئەوەیان کردووە بە تەوقێک لە ملی زۆر وڵاتیان ناوە؟!. بۆچی وەکو جاران کوێخایانی جیهان هەر وڵاتێکیان بووێت دەیخەنە ناو بازنەکەوە بۆ ئەوەش بەهانەیان زۆرە. جگەلەوەی سەرمایەداری لەسەر ئاستی تاک بەردەوام کۆمەڵێک بزنسمانی هەڵتۆقیوی دروست کردووە لەبەرامبەردا مرۆڤگەلێکی زۆریشی ماندو کردوە، هەندێکی تریشی لەژێر هێڵەکانی هەژاریدا هێشتۆتەوە. بەتەواوی هارمۆنیەتی کۆمەڵگای تێکداوە، پترتر کۆمەڵگای دابەشکردووە بۆ چینی دەوڵەمەند و هەژار، لەغیابی چینی بورژوا، کەوابوو دوای کرۆنا بەها مۆراڵیەکان وەکو خۆیان دەمێننەوە یان دەگۆڕێن. سیستەمەکە فشەڵە یان پتەو! جیهان دەبێت بەیەک جەستە یان هەتا بێت فەزاکان فراوانتر دەبن. ئەی کرۆنا کاری چیە بە مۆراڵەوە....
4. بەهانەی دیمۆگرافیا و شەڕی ژمارەکان
لە ئێستادا ئەستێرەکەمان ماندووە، لەژێر فشارێکی زۆردایە، بەهۆی چالاکیە بێشومارەکانی مرۆڤ، ڕەنگە زەوی چیتر دەرەقەتی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و چالاکیە بەردەوامەکانی نەبێت، لەکاتێکدا دانیشتوانی جیهان هەتا بێت هەڵدەکشێت خۆی نزیک دەکاتەوە لە هەشت ملیار، ئەم ژمارە زۆرە سەریانکردوە لە جەرگی زەوی هەریەک بەجۆرێک خۆراکی خۆی لەزەویەوە چنگ دەکەوێت.
تۆ بڕوانە ئەوەی لەژێر زەوی و سەر زەویدایە، مرۆڤ بێ بەزەییانە توڕی لێداوە. هێدی هێدی خەریکە عەمبارەکە بەتاڵ دەبێت. ئەم دۆخە نەک کاریگەری کردوەتە سەر زەوی بەڵکو ژینگەشی بێزارکردووە، سروشتیشی توڕە کردووە.
ڕەنگە جوگرافیا بەهانەیەک بێت، بە خۆی و دیمۆگرافیایەکەی و چالاکیە بەردەوامەکانی هۆکاربێت بۆ زۆر ڕوداو لەنێویشیاندا دیاردەی قەتیس بوونی گەرما و گۆڕانکاری لە کەش و هەوای گۆی زەوی و توانەوەی بەستەڵەکەکان و کەمبوونەوەی ڕووبەری دارستانەکان، لێکەوتەی زۆری لێ بکەوێتەوە. دواجار بیسەر و بینەری زۆر ڕووداوی سەیروسەمەرە دەبین وەک سۆنامیەکان و دیاردەی وشکەساڵی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی و...هتد.
ڕەنگە کرۆناش یەکێک بێت لە دەرهاویشتە و لێکەوتەکان، بەتایبەت ئەمەلە کاتێکدا ئەگەر کرۆنا خۆی هەڵقوڵاوی پرۆسسێکی بایەلۆجی و سروشتی بێت، نەک شەڕی سیاسی و دەستکردی مرۆڤەکان!. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا سروشت هێندە دڵڕەقە دەیەوێت بەم ڕووداوانە هاوسەنگی خۆی وەربگرێت، یاخود ئەمە لە بنەڕەتدا بەیانی جەنگێکی مرۆییە و پێی دەوترێت شەڕی ژمارەکان. بیرۆکەیەکی ماڵتۆسیە لەسیاقی شەڕێکی ئابووریدا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوان و لەناوبردنی جیلێکی کەنەفت و پیری بەکارهێنەر کە جگەلە قورسایی خستنەسەر بودجەی وڵات، چاوەڕوانی هیچیان لێ ناکرێت و بونیان زیادەیە.
5. لەنێوان تەونەکانی زانست و تەکنەلۆژیادا
لە ڕووداوە مێژوویەکانی سەدەکانی ڕابردوودا، ئەوە وێنا دەبێت. کە لەکاتی هەر ڕووداوێکی تازەدا زانست قسەی خۆی هەبووە و تەکانێکی باشی بەخۆوە بینیووە، هەم بەهەڵەکانی خۆیدا چووەتەوە هەم پێویستیەکانی قۆناغەکانی پڕکردوەتەوە و داهێنانی باشیشی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردوە. هەمیشە لە جەنگیکی بەردەوامدا بووە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی مرۆڤ بە دەرەنجامی باڵا گەیشتووە. ڕەنگە ڕوەوتی ڕووداوەکان، بۆ کایەیی زانست بەهەموو بەشەکانیەوە لەسەرجەم کایەکانی تر جیاواز تر بێت. چونکە ئەگەر کایەکانی تر لەسەر هەمان ڕەوتی مێژووی خۆیان بەردەوام بن ئەوا زانست ناتوانێت مەنگ بێت، بە پێچەوانەوە هەم بەخۆداچوونەوە هەم داهێنانیش دەکات، بەو پێیەی زانست بەرهەمی عەقڵ و ئەزموونی مرۆڤە و لەوپێناوەشدا هەنگاوی باشی ناوە. ئەمڕۆ بۆ نموونە لەبواری پزیشکیدا، تەکنەلۆژیا و زانیاری وەک کارایەکی یاریدەدەر ڕۆڵ دەبینن لە کۆمەکی کردن بە بواری طوب، سەنتەرەکانی زانیاری بەتەواوی ئیمکانیەتیان بەشدار دەبن لە بەدواداچوون و ناسینەوە و دۆزینەوە و چارەسەر بۆ دەرد و نەخۆشیەکان.
خۆ ئەگەر گرنگی زانستە مرۆڤایەتیەکان لەوەدا بێت، کە بە شڕۆڤەی پرسیارەکانیان دیاردەکان بخەنەڕوو، بەدی دەستەپاچەبن لەبەرامبەر وەڵامگۆکان و چارەسەرەکان، واتا فەقەت وەک هێزێکی پرسیارکەر خۆ نمایش دەکەن. ئەوان حەوسەڵەی وەڵام دانەوەیان نیە. هەتا مانۆڕەکانی پرسیارەکان فراونتربن ئاسۆی وەڵامگۆکان شل و شاوتر دەبن. بەمەش گرنگی زانستە پزیشکیەکان لەوەدایە کە لەگەڵ دەستنیشانکردنی دیاردەکان و عیللەتەکان چارەسەرەکانیش دەخەنەڕوو. مرۆڤ لەنێو مەلەلدا ناهێڵنەوە. بەڵام ئەم دەرەنجامانە جیاوازە لەگەڵ کرۆنا چونکی کرۆنا لەیەک کاتدا و بەیەک هەنگاو لە سنوری جوگرافی جیاوازدا بڵاوبووەتەوە و جیهانی بەخووە سەرقاڵ کردووە، ڕەنگە ئەم دۆخە زاناکانیشی سەرسام کردبێت. بەوەی ئەدی ئەم شتە بچوکە نەبینراوە چیە کە سیستەمی تەندروستی جیهانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. هیچ بوارێکی بۆ زەعامەتی مرۆڤ نەهێشتوەتەوە سنور بڕە، میوانێکی چاوقایمە وەک خەنەخوێ مامەڵەدەکات، لە هەر وڵاتێکبدات لە چالاکی دەخات.
پرسیار ئەوە ئایا دوای کرۆنا زانست چ تەکانێک بەخۆوە دەبینێت، زانست و تەکنەلۆژیا پەیوەندیان چۆن دەبێت دەتوانێت چ خزمەتێکی تر پێشکەش بە بواری پزیشکی بکەن؟ لە داهاتوودا زاناکان چ وەڵامێکیان بۆ هەموو هێرشێکی ڤایرۆسی دەبێت، چۆن لەسەنگەری شەڕی ڤایرۆسی دا مرۆڤایەتی لە گومانەکانی ئایندە ڕزگار دەکەن؟! ئایا سیحری زانست، هێزی کرۆنا بەتاڵدەکاتەوە.
6. شارستانیەمان بەرەوکوێ
ئەگەر(سڤلازەیشن) شارستانیەت بەدوا پلەی باڵابوونی خۆی گەیشتبێت و کامڵ بووبێت، مرۆڤایەتی هەر ئەوەندەی هەبێت کە پێشکەشی کردوە. جیهان لە چەقی پنتێکدا وەستا بێت.ئیدی هەوڵەکانی مرۆڤ بە ئاکام دەگات یان ناکام؟ ئایا کرۆنا هێزی ئەوەی هەیە کە مرۆڤایەتی بگێڕێتەوە بۆ دواوە، شکۆی شارستانیەتەکەی بخاتە ژێر پرسیارەوە؟ یاخود، دیسانەوە مرۆڤایەتی دەگێڕێتەوە بۆ گفتوگۆی ململانێی شارستانیەتەکان و تێزە فیکری و فەلسەفیەکان و تێورە جیۆپۆلەتیکیەکان و گەڕانەوە بۆ خودی خۆی و شوناسە ونبووەکەی. تۆخ کردنەوەی کلتورەکان و بەهاکان.
وەلێ ستراکتۆری شارستانیەت بریتیە لە کۆمەڵە بەهایەکی مادی و مەعنەوی، کە بەپێی قۆناغە مێژوویەکان گەشەیانکردووە و کەڵەکە بوون. (لەکاتێکدا ئێمە ناتوانین بەهیچ شێوەیەک شارستانیەت ڕەت بکەینەوە تەنها شتێک کە پێمان دەکرێت، ئەوەیە ئەو ئەفسانانە تێک بشکێنین کە دەوری تەنیووە) ئایا کرۆنا ئەمڕۆ ئەوڕۆڵە دەبینێت کە ئێمە (پەی)مان پێ نەبردووە ئەو دێت شارستانیەتەکەمان دەتەکێنێت لە ئەفسانەکانی. یاخود ئەرێ شارستانیەتەکەمان بەشێکە لە فەنتازیا، بەخەیاڵداچووە، نا هێشتا ئەوە فێڵێکی گەورەیە لە مێژوو کە وابزانین شارستانیەتەکەمان بە ئاکام گەیشتووە، وەیان دوای کۆرۆنا شارستانیەتەکەمان بەرەو باڵاتر تەکان دەدات، بەها مرۆڤایەتیەکان باشتر دەگەشێنەوە، مرۆڤایەتی پلیکانەیەکی تر دەبڕێت.
وتەیەی عەلی عزەت بیگۆفیجه
7. کرۆنا و هەژموونی ئاینخوازی
ئایا زانست و دین بەیەک ڕێچکەدا دەڕۆن؟ چ هاوبەشیەک لەنێوان دین و زانستدا هەیە، کرۆنا چ پەیوەندیەکی بە ئاینەوە هەیە، خودا لە کوێی ململانێکانە، بەدرێژایی مێژوو، زانست و ئاین لە ململانێیەکی توند و بەردەوامدا بوونە لەبەرامبەر ڕووداوەکان یەکیان کێشکردووە، ڕەنگە لە هەندێک ویستگە و پرسدا لە سیاقێکدا تەبابن، بەڵام بەگشتی تێورەکانی زانست جیاوازن لە پرسەکانی ئاین، چاوەڕێکانی مرۆڤ لە ئاین جیاوازە وەک لە زانست، هەروها وەزیفەکانی ئاین جیاوازە لە وەزیفەکانی زانست. ئاڕگۆمێنت و بەڵگەکانی زانست جیاوازە لە ئاین.
سەرباری ئەمەش زانست زۆرتر دیوێکی عەقڵکاری و مادی گەرایی هەیە، بەڵام ئاین زۆرتر دیوێکی ڕوحیانە و مەعنەویانە و ئەخلاقیانەی هەیە، هەرچەندە لە ئایندا عەقڵیش بەتەواوی پەروێز نەخراوە و ئامادەگی هەیە. بەگشتی ئاین پەیامە، پەیامێکی باڵایە، بەڵام زانست ئەنجامی کارە (تێور)ە. لەکاتێکدا مێژووی ئاین کۆنترە لە زانست، چونکە مرۆڤ هەر کە فامی کردۆتەوە و هاتووەتە بوون هەردەم بەدوای پەناگەیەکی ڕووحیدا عەوداڵ بووە، قەناعەتی بەخۆی کردووە و لایەنی مەعنەوی خۆی پێ تێر کردووە، وەکو چەکێک خۆی پێ پاراستووە لەبەرامبەر ڕووداوو کارەساتە نەخوازراوەکان هانای بۆ بردووە.بۆیە دەبینین بەگوێرەی قۆناغە مێژوویەکان ئاینی جیاوازمان هەیە. خودا لە ئاینەکاندا سەنتەرە، واتا چەقی هەموو شتێکە، قودرەتی بەسەر هەمووشتێکدا دەشکێت، خاوەنی هێزی باڵایە و ڕەهایە. مانەوەی مرۆڤ لەنێو هڵێەکانی گوماندا بەبێ خوایی مرۆڤ دەکات بە کائینێکی بێ پشت و پەنا و ڕوت و ڕەجاڵ، با دەوروپشتی جەنجاڵ بێت. هەر لەژیاندا مرۆڤ بەرەو سەرگەردانی دەبات.
زانست سەرچاوەکەی لە سەلماندن و ئەزموونی مرۆڤەوەیە، لەکاتێکدا ئاین سەر چاوەکەی میتافیزیکایە، واتا کۆمەڵێک پایامن لەو دیوسروشتەوە نازڵبوون، لە ئایندا خودا خولقێنەری هەموو بوونەکانە، (کن فیکون)، بەڵام لە زانستدا سروشت. مەرج نیه تێورەکانی زانست جێگیر بێت، واتا ئەگەری گۆڕانی هەیه، بەڵام پەیامەکانی ئاین جێگیرن. خودا لەکاتی ڕووداوەکاندا دەبێت بە فریادڕەس، (ڕازی جێی نیاز)، ئایا دوای کرۆنا پەیوەندی زانست و ئاین چی بەسەردا دێت، خودا لە هزری مرۆڤدا جێگیر دەبێت!، ئاخۆ تێگەیشتنی دینی مرۆڤ چی بەسەر دێت؟ ئەرێ مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ئاین یاخود فەلسەفەی زانست، ئاین لەنێو خۆیدا نقوم دەکات. ئەگەر سەرجەم فەلسەفەکانی ڕابردوو تەنها بە پرۆسەیەکی مێژوویی کرددا تێپەڕیبن، فەلسەفە لەدوای فەلسەفە، ئایدیا لەگەڵ ئایدیا شوێنگرەوەی یەکتربن، جیهان لەنێو بۆتەی گومانەکان و پرسیارەکانی مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنەدا گینگڵ بدات، ئایا مرۆڤایەتی کەی بەیەقین دەگات!. ؟
کازم جەباری
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,611
HashTag
Fonti
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Kazim Cebari
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان سەرچناری ) su 12-04-2020
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 12-04-2020
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 12-04-2020
URL
Questo oggetto è stato visto volte 1,611
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,809
Immagini 106,073
Libri 19,349
File correlati 97,387
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.313 secondo (s)!