کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە# پەیامێکی بە ناونیشانی 'پردی بەرخودانی ئازادیپارێز لە مەزڵوم تاوەکو مەعسوم' بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەموان لە دژی داگیرکەری لە دەوری شەهیدانی بەرخودان کۆبوو ببنەوە، فاشیزم هەڵوەشێنن و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن و دیموکراسی و ئازادی بەدەست بهێنن.
پەیامەکەی پەکەکە بۆ هەفتەی قارەمانی:
راستیی قارەمانی، لە پێش هەموو شتێکەوە مێژووی سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلێکە. لە ناو زۆرێک لە گەلانی جیهاندا ساتی مێژوویی لەو جۆرە هەیە. ئەگەر گەلێک هێشتا تازە بە تازە دەچێتە سەر تەختەی مێژوو و خاوەنی چەندین پێشەنگە و هەروەها ئەگەر گەلێک لە لێواری سڕینەوە و مەترسیی قڕکردندا بێت و لەو کاتەدا هەندێک هەڵبسن و لە دژی ئەو ڕەوتە داڕوخێنەرە بوەستنەوە، ئەگەر ئەو گەلە لە کۆیلەیەتییەوە بخەنە سەر ڕێگای ئازادی، ئەوا لەو کاتەدا لەوێ قارەمانییەک هەیە.
لە خاکی کوردستان و لە 200 ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەتی لەم 100 ساڵەی ڕابردوودا گوشارێکی قڕکەرانەی کولتوری و ڕۆشنبیری لە گۆڕێدایە. ڕۆژانە لە دژی کورد و کوردستان قڕکردنی کولتوری و ڕۆشنبیری بەڕێوەدەچێت. لەسێدارەدانی قازی محەمەد، ڕێککەوتنی جەزایر، #هەڵەبجە#، ئەنفال، کۆمەڵکوژیی گازی، #قامیشلۆ# و #عەفرین# تەنها چەند ئازارێکی ئەو ژانە مێژووییەمانە.
بۆیە مانگی ئادار بۆ کوردان بووەتە مانگی کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ کوردان مانگی سەرەتای بەهارە، مانگی بەرخودانە، مانگی هۆشیاربوونەوەیە بۆ ژیان و ژیانەوە.
ئەوەی ئەو بەرخودانەی بە شێوەیەکی قارەمانانە گەیاندە ترۆپک، دڵسۆزییە لەگەڵ ڕێگە و یادی مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز – عەگید، کە مەزڵوم دۆغان لە زیندانی #ئامەد# بە چەخماخەی سێ چەمچە پێشوازیی لە نەورۆز کرد و مەعسوم کۆرکمازیش لە 28ی ئاداری 1986 لە گابار شەهید بوو.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە درێژەپێدەرانی عەگیدەکانی سیمولی تێکۆشانی ئازادیمانن، هەم دڵسۆزی ڕێگاکەی و یادەکەیین، هەمیش بۆ ئەوەی ئامانجی عەگیدەکان بەدی بهێنن، گەورەترین و زۆرترین تێکۆشانی ئازادییان لە هەفتەی قارەمانیدا 21 – 28ی ئادار ئەنجامداوە. زەکییە، ڕەهشان، بێریڤان، ڕۆناهی، سەماکان لەم مانگەدا جەستەیان دایە بەر ئاگر و بە ئاگر بوونە ناوی سەرلەنوێ ئافراندنەوەی گەلێک و لە دژی سڕینەوە و قڕکردن وەستانەوە. گەلەکەمان لە دەروازەی ڕاپەڕینەوە لە دژی ڕژێمی بەعس دەستی بە بەرخودانێک کرد و لەم مانگەدا بەرخودانەکەی هەنگاو بە هەنگاو بە باشووری کوردستاندا بڵاوکردەوە. بەو شێوەیە سەلماندی، کە سەر بۆ داگیرکەری نانەوێنێت. چیاگەرەکان لەم مانگەدا بەرخودانی خۆیان گەیاندە ترۆپک.
بۆیە مانگی ئادار بۆ کوردان هەم مانگێکە کە زوڵم تیایدا بەرامبەری گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و هەم بە بەرخودان لە دژی ئەو زوڵمە بە ئیرادەیەکی نائاسایی و بڵندی مرۆڤانەوە لە ئاستێکی بێ هاوتادا بەرەوە بەهار ڕۆیشتوە.
هاوڕێیانمان مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز ئەو کەسایەتیانەن، کە لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا خاوەن پێگەیەکی خۆسەر و تایبەتن. بە کەسایەتیی خۆیان لە ناو تێکۆشانی ئازادی دا هەڵمەتیان دەستپێکرد. نمونەی دەستەبژێر و گەرەترین کەسایەتیی نوێی مرۆڤەکانن.
مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد دا و لە قورسترین هەلومەرجدا، لە هەلومەرجێکدا کە پەیوەندیی بە حیزب و بەرخودێرانەوە لە ناو زینداندا نەمابوو، بە شێوەیەکی تایبەت لە دژی دڕندەیی بەدەر لە مرۆڤایەتیی دەوڵەتی کۆماری تورکیا وەستایەوە. ئەو چالاکییەی کە لەو دۆخە بێدەرفەتەدا ئەنجامیدا، ئەوە بوو کە تەنها بە بڵێسەی سێ دانە چەمچە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد، شەهادەتەکەی بۆ تێکۆشانی ئازادیمان بووە لە دایکبوونەوەیەک. بە شەهادەتەکەی هەم ڕێگای بەرخودانی سەرلەنوێی پیشانی هاوڕێیانی لە زینداندا دا و هەمیش ڕێگای نەدا دوژمن ئیدی ژیانی مرۆڤەکان وەک کەرەستەیەک بەکار بهێنێت. دروشمی 'بەرخودان ژیانە' لەو هەلومەرجە قورسەدا بووە وتەی پێداگری لەسەر بەرخودان و هەمیش وەک ئیرادەیەکی پۆڵاین بووە مەشخەڵی کوردستان.
یادکردنەوەی عەگید، باسکردنەوەی تێکۆشانەکەی، بیرهێنانەوەی یەکێک لە قارەمانە پێشەنگەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی کۆمەڵگە و نەتەوەییمان، تێگەیشتنە لەو داستانە. تێگەیشتنە لە جەنگاوەرێک، کە خەونەکانی ئازادیی گەلێکی لە کەسایەتیی خۆیدا کۆکردووەتەوە. لەبەر ئەوەش تێگەیشتن و یادکردنەوەی عەگید بە واتای بیرهێنانەوەی پێشەنگێکی گەل و جەنگاوەرێکی خۆبەخشی گەلە، کە لە ڕیزی پێشەوەی پێشدا بۆ تێکۆشانی ئازادی ڕێیکردووە. ئەو هەموو کات سیمبولی سەردەمی قارەمانیی تێکۆشانی بەرخودانی نەتەوەییە و هەمیشە بەو شێوەیە یادی دەکرێتەوە!
کاتێک دەوترێت جەنگاوەری پەکەکە، یەکەم شت کە بە بیری مرۆڤدا دێت ئەوەیە، کە جەنگاوەری خوڵقاندنی دەرفەتەکانە لە ناو بێ دەرفەتیدا. ئەو جەنگاوەرەییە، کە ڕاستیی ئەستەم دەکاتە ڕاستی بەدیهاتووی بەردەست، بۆیە لەو جەنگاوەرییەدا نابێت و ناکرێت نییە، بەڵکو ئاستی ڕۆحی ئازادییە. ئەو کەسەی ئەوەی لە ناو پەکەکەدا نەخشاند، ئیرادەی مەزڵوم دۆغان، هاوڕێیەتی، خۆشەویستی، دڵسۆزی، هەستیاری، شارەزایی لە تاکتیک، قوڵبوونەوەی ئایدۆلۆژی و تیۆریک و هەڵوێستی گەریلایی بە دیسپلینی عەگید – مەعسوم کۆرکمازە. ئەوە جەوهەر و کرۆکی بەرخودانی مەزڵوم تاوەکو مەعسومە، کیمیای هێڵی ئازادیی ئەو کەسایەتییانەیە، کە تامی ئازادییان کردووە.
گرنگ ئەوەیە لە کات و شوێنێکدا، کە فاشیزم زۆرترین هێرشی دەکاتەسەر، کێ زۆرتر خاوەنداری لەو هەڵوێستە ئازادیپارێزە نوێیە و لەو کیمیا نوێیە دەکات. بۆیە لە کاتێکدا، کە ئێمە 'هەفتەی قارەمانی'ی نوێ تێدەپەڕێنین، لە هەموو کات زیاتر گرنگە، کە بپرسین؛ ئەوەی دەبێت چاودێری بکرێت و درێژەی پێبدرێت چییە؟ ئەو کارانە چین، کە دەبێت بکرێن؟ دڵسۆزیی ڕاست لەگەڵ تێکۆشاندا دەبێت چۆن بێت؟
لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەلەکەمان، گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەنجان و کەسانی تامەزرۆی دیموکراسی دەکەین؛ لە دژی ئەو ڕژێمە زاڵم و ملهوڕە ڕاپەڕن – نەخشەکانی کاپیتالیزم بۆ خۆی بەکار دەهێنێت – کە دژوارترین فاشیەت لە دژی هەموو کەسێک بەکار دەهێنێت، بۆیە خۆتان بگەیەننە ئاستی ڕۆحی ماهیرەکان، کە لە قزلدەرە شەهید بوون و لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان، بە بۆنەی هەفتەی قارەمانی لە مەزڵومەکانەوە تاوەکو عەگیدەکان بە دڵسۆزی بۆ شەهیدان لە دژی فاشیزم و داگیرکەری لە دەوری شەهیدانی بەرخودان کۆبوو ببنەوە، فاشیزم هەڵوەشێنن، کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن و دیموکراسی و ئازادی بە دەست بهێنن.[1]
#27-03-2020#