کورتە فیلمێک کە باس لە بەرخۆدانی #کۆبانی# و دڕندەیی چەتەکانی #داعش# دەکات، لە لیڤۆرنۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نیشاندرا.
ئنریک دیل گامبا کە لەژێر چەتری مانگی سوری کوردستان-ئیتاڵیا کاردەکات، کاتێکی درێژبوو خەریکی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمێک بوو، ڕۆژی هەینی17-01-2020 لە لیڤۆرنۆ لە سینەمای گۆڵدۆنەتای نیشاندرا.
فیلمەکە بەرخۆدانی کۆبانێ و دڕندەیی چەتەکانی داعش باس دەکات، لەکاتی نمایشی فیلمەکەشدا بەسەدان کەس ئامادەی بینینی فیلمەکە بوون.
سەرۆکی شارەوانی لیڤۆرنۆ: لە خوێندنگاکانیش ئەو فیلمە نیشاندەدرێت. لوجا سالڤەتی سەرۆکی شارەوانی لیڤۆرنۆ بینەری فیلمەکە بوو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بینینی ئەو فیلمە لە لیڤۆرنۆ بۆ ئەوان دڵخۆشییە، سالڤەتی ئاشکراشیکرد، کە ئەو فیلمە لە خوێندنگاکانیش نمایش دەکەن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,256