وا بۆ 25 ساڵ دەچێت بە هۆی ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سووتاندبوون، گەلەکەمان لە بۆتانەوە ڕوویان لە #مەخموور# کردووە و لەوێ بوون بە پەنابەر. لە ئێستادا 15 هەزار کەسی ئێمە لە مەخموور پەنابەرن. گەلی مەخموور بە ناسنامەو زمان و کەلتووری خۆیان، ژیانێکیان بونیاد ناوە و تا ئەو ڕۆژەی پرسی کورد چارەسەر نەبێت، نایانەوێت بگەرێنەوە تورکیا. بەڵام دەوڵەتی تورک سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی، بەردەوامە لە هەموو جۆرە هێرشێکدا بۆ سەر مەخموور.
کەمپی پەنابەرانی مەخموور لە ژێر چاودێری و دڵنییایی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و دەکەوێتە چوارچێوەی سنووری فیدڕاسیۆنی باشووری کوردستانەوە. کاتێک #داعش# هێرشی کردە سەر #هەولێر#، بەر لە هەموو کەسێک گەلی مەخموور بەرگری کرد. بە هۆی ڕووداوێکەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی مەخموورەوە نییە، بەرێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان، مەخمووری گەمارۆ داوە. لە ئێستادا لە مەخموور نەخۆش و خوێندکار و کرێکاران ناتوان لە کامپ بچنە دەرەوە. گەلی مەخموور ئەم بارودۆخەی گەیاندووەتە بەر دەستی بەرێوەبەرانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین ڕێکخراو. ئێمەش لە ڕێی نامەو چەندین ڕێگای ترەوە، داوامان کردووە ئەم گەمارۆیە لاببرێت. بەڵام ئەوا چەندین مانگە ئەم گەمارۆ و گۆشەگیرکردنە بەردەوامە، بۆیە ئەم ڕاگەیێنراوە بڵاو دەکەینەوە.
بە ڕای ئێمە پێویستە بەرێوەبەرایەتی کورد یارمەتی ئەم کەمپە بدات. هەندێک جار کێشەش هەبوون، بەڵام بوون بە یارمەتیدەر. بەڵام دەوڵەتی تورک هەمیشە فشاری خستووەتە سەر عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرێوەبەرایەتی کورد و هەوڵی داوە بڵاوە بەم کەمپە بکات. وەک دەزانرێت لەم ماوەیەی دواییدا، فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی مەخمووردا دەسووڕێنەوە. گەل لە دڵەڕاوکێدایە کە هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدرین. گەلی مەخموور پارچەیەکی خۆسەریی کوردە. هەموو کوردانی باکور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەستیارن بەرامبەر بە کەمپی مەخموور. هەموو کوردێک لە چاوەروانی ئەوەدایە کە گۆشەگری و گۆمارۆی سەر مەخموور باببرێت.
ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان ئەم گەمارۆیە نەهێڵێت و لایبەرێت، گەلەکەمان دڵخۆش دەبێت. بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە مەخموور زیاتر ڕێگری لێ نەکرێت، دووبارە داوا دەکەین ئەو گەمارۆیە لاببرێت. ئێمە هیوادارین بەرێوەبەرایەتی حکومەتی هەڕێمی کوردستان ئەم داواکارییەمان جێبەجێ بکات.[1]