حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 11 ساڵدا (2008 - 2019) بڕی زیاتر لە 154 ملیار دینار پارەی بەکۆمپانیاکانی کۆکردنەوە و فڕێدانی خاشاک داوە بۆ پاککردنەوەی شاری #سلێمانی#.
رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەساڵی (2008)ەوە تا ئەمساڵ تەنیا بۆ ناوشاری سلێمانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە 154 ملیار دینار پارەی بە کۆمپانیاکان داوە بۆ کۆکردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاک، جگە لەقەزا، ناحیەکان و هەردوو ئیدارەی #گەرمیان# و #ڕاپەڕین#.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: هەموو مانگێک نزیکەی بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار پارە بە کۆمپانیاکانی ناوشاری سلێمانی بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاکی ماڵان دەدرێت، تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا (2019) بڕی نۆ ملیار دینار سەرفکراوە بۆ چوار کۆمپانیای فڕێدانی زبڵ و خاشاک تەنیا بۆ ناو شاری سلێمانی واتە لەسنووری بەکرەجۆ و تاسڵوجە تا نزیکی بازگەی #عەربەت#.
جێی ئاماژەیە لەناوەڕاستی هەفتەی ڕابوردوودا (04-11-2019) کاوە عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریان داوە لەسەرەتای ئەم مانگەوە (01-11-2019) پارەی کۆکردنەوە و فڕێدانی خاشاک لەهاووڵاتیان وەربگیرێت، بۆ هەر ماڵێک مانگانە پێنج هەزار دینارە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,175
Scrivi il tuo commento su questo articolo!